0
بە بۆنەی 31 جۆزردان و رێز و وەفایەک بۆ یادی هاورێ تێکۆشەر دووکتور دروێش وەحیدی
Tuesday, 18 June 2013 11:16
بە بۆنەی 31 جۆزردان و رێز و وەفایەک بۆ یادی هاورێ تێکۆشەر دووکتور دروێش وەحیدی
 
زۆرن ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەیەکی کەم یان زۆر لە ڕیزی پڕ لە شانازی هێزی پێشمەرگەدا خەباتەیان کەردووە.

ئێستا بە هەر هۆیک لە ڕیزی خەباتی پێشمەرگانەدا نەماون و ڕابردوویان و بە ئێستاشەوە جێگای شانازی و رێزە .بەردەوام بوونیان لە تێکۆشان و خەبات جێگە پەنجەیانی لە مەیدانە جۆراوجۆرەکانی خەباتی پیشمەرگانەدا هێشتۆتەوە و تەمەنی لاوی و ساڵە زێرینەکانی دەورانی لاوێتیان پێشکەشی ئەم ڕێگایەکەردووە و دەرێغیان نەکەرد و لە هەموو ساردی گەرمی رۆژگاری ئاگەرو ئاسندا شێلگیرانە خەباتیان کەردوە..وە لە هەمووی گرنگ تر ئەو هەزاران کەسەن کە شەهید بوون و گیانی ئازیزیان بەخت کردووە یان لە شەرە جۆراو جۆرەکانی کوردستاندا بریندار بوون یان ئەندامێکی لەشیان لە دەست داوە و کەم ئەندام بوون، دیارە ئەم بریندارانە پێویستیان بە تیمار و داو دەرمان و نەخۆشخانە وە کەرەسەی پزشکی بوو کە هیچ کامیان لەم پێداویستیانە لە وەها دۆخێکدا لە بەردەست نەبوو بێجگەلە بڕێکی کەم داودەرمان بۆ برینەسووکەکان ، زۆربەی بەریندارەکان،برینەکەیان سووک و جێگای مەترسی نەبوو. کە دکتوورەکان کە خۆشان پێشمەرگە تیمار دەکران. بەڵام ئەو بەریندارانە کە گولە یان تەرکەش لە شوێنە حەساسەکانی لەشیان کەوتبوو ئیمکانی چارەسەریان زۆر کەم بوو و پێویستیان بە عەمەڵ بوو عەمەڵیک لە نەخۆشخانە گەورەکاندا کە کەرەسەی پزشکی پێشکەوتوویان هەبوو، وەکوو نەخۆشخانەکانی تاران و بغدا نەک لە شاخ و دەشت و دۆڵە کانی موکریان، سەر سنوور، شەلێر،سەرشیو، ساراڵ، چەلچەمە و چەم شار. بەڵام دووکتورە پێشمەرگەکان کۆڵیان نەدەدا و بەوپەری دڵسۆزی و هەست بە بەرپرسایەتی کردن پێشمەرگە بریندارەکانیان لەو پەڕی بێ ئیمکاناتیدا عەمەڵ دەکەرد و گەیانیان نەجات دەدان، داوودەرمانی پێویستیان نەبوو بۆ پانسمان یان بەستەنی برینەکان و بۆ عەمەلە قوورسەکان جێگایەکی گونجاو دەست نە دەکەوت ئەبووایە لە بەن سێبەری دارو بەردە کاندا کارەکەیان کردبا و تیماریان کردبان... بۆ گواستنەوەیان بۆ شوێنکیتر لە بەهۆی بێ ئیمکانی لە ئەسپ، وڵاغو هێسر کەڵک وەردەگیرا. دەبوایە پێشمەرگەیەکیشان لە گەڵ بوایە مەبادا بریندارەکان لە شونێک دابخاتە سەر عەرزە کە زۆربەی بریندارەکان لە سەر وڵاغەکان خۆیانیان پێ رانەدەگیرا. ئەبوایەت پێشمەرگەیەک ئاگایی لێان بوایەت کە لە ئەسپەکە نەکەوێتە خوارەوە کە خۆم یەکێک لەوانە بووم کە وام بە سەرهات لە ئسپەکە داکەوتم . لە شەرە یەک بە دوای یەکەکانی کوردستاندا زیاتر لە 15 بریندار کە 5 لەو بریندارانە برینداری شەڕی ئاوای (دەرەویان ) بوو. لەو شەڕدا بە داخەو 5 کەسمان شەهید بوو 5 کەس بریندار بوون و 2 کەس ئەسیر بوون... پێویست بو ئەم بریندارانە بەرەو شونێک بە ڕێ بکەرێن بە دوو مەبەست یەک بۆ دەواودەرمان و بۆ پارستنیان دوو تا نەبنە کۆسپ و لەمپەر لە بەردەم گوردانە رەزمێەکاندا بۆ ئەوی دەستیان ئاوەڵا بێ کە دوایی تووشی شەرو هێرش دەبوون تا بتوانن بە باشی بەرگەری بکەن.بەڵی کە لە شەری ئاوای( دەرەویان) بە فەرماندەیی شەهیدی فەرماندە کاک خەسرەو رەشیدیان گەراینەوە ئاوایێ (دەرە هووان) دوای یەک شەو مانەوە بەرەو (نەرگەسەلە )بە ڕێ کراین.لەکاتی چوونمان بۆ ئاوای نەرگەسەلە مجبور بووین لە نزیک یەکیک لە پایەگاکانی سپاە لە ئاوایی( بس) دەرێژە بە ڕیگاە بدەین لە ناکاو دراینە بەر رەگباری تیر بارەکانی پایگاکە لە یەک دەقەد بە سەدان گولەیان بە سەرماندا باراند بەڵام بە سەڵامەت دەرچووین.

 

 

.............................ئاوایێ( نەرگەسەڵە )لە بن چیایی چل چەمەی ناوچەی ساراڵی دیواندەرە. چەند هەفتەیک بوو لەلایەن سپای پاسدارانی دیواندەرەوە بەتەواویی ئەو ئاوایە چوڵ کەرابوو بەو بیانوەوە کە جێگای حەسانەوەی هێزیی پیشمەرگەیە و بە راستی جێگای حەسانەوە بووخەڵکەکی باش و دڵ سۆز بوون بۆ یارمەتی پیشمەرگە..دیارە لە ناوچە جۆراو جۆرەکانی کوردستانەوە بەریندارەکان رەوانەی ئەم ناوچەیە ئەکران برینداری ناوچەکانی سەقز، سنە، کامیاران، مەریوان و دیواندەرە لێی جێگیر دەبوون خوم ۆ5 هاوریی دیکە لە یەکێ لە شەڕەکانی ئاوایی( دەرەویان ) بریندار بووین گوەزراینەوە بۆ( نەرگەسەلە) کە ساعەت 3 شەو گەیشتینە ناو دێی (نەرگەسەڵە) هێچ دەنگ وباسیک لە بەخێرهاتن نەبوو ئاوایی چۆڵ بوو بی دەنگی و تاریکێ باڵی بە سەر دێدا دا کێشا بوو رۆشنایەک لە هێچ ماڵە هەژارێکی( نەرگەسەڵە)دا ترووسکەی نەدەدا . جێگای باسە وەکۆ خۆم بە تەواوی ئاوایی شارەزا بووم چۆن دەورەی ئاموزشیم لە نەرگەسەلە بوو ، کە ئێمەیان بەردە یەکێ لە ماڵە چۆڵەکان دەگەراین بۆ شوێنێک کە ئەو شەوە لێی بخەوین ماڵ هیچی لی نە بو چۆڵ وهۆڵ. سەعات 3 یی نیوەشەو بوو برسیەتی وماندوویی بێ خەوی ئێشی بەرینەکانمان نەمانێ خوێنی لەشمان بە تەواوەی تەنگی پێ هەڵچنیبووین تا ساعاتەکانی 8 بەیانی لەوشوێنە چۆڵە هەر یەک بە جۆرێک شەومان بە رۆژ گەیاند، بەیانی کە لە ماڵە چۆلەکەی خۆمان بووین پێشمەرگەیەکی بە تەمەنتر لە ئێمە هاتە ئەو ژوورەی کە ئێمەی لێ بووین بە گەرمی بە خێر هاتنی کەردینو لە یەکە یەکەمانی پەرسی کە کێ چ شوێنێکی بەریندارە هەر یەک بە نۆبەی خۆی جوابمان دایەوە.دوو کەس لە 5 کەسە پێویست بوو زوو بە زوو دووکتور بیان بینێت چوون بەرینەکانیان قورس بوو .هەر ئەو کەسەی کە هات بە خێرهاتنی کردین ئێمە نەماندەناسی دوایی چەن دەقە ئێمەی بە جێهێشت و بە کۆڵە پشتییەک دەرمان هاتەوە بۆ لای ئێمە .وتیی هاوڕێیان دەرمانمان زۆر کەمەوە بەریندار زۆرە ئەو کات زانیمان ئەم هاوڕێیە دوکتورە. ئەوان چەن رۆژ پێش ئێمە لە (نەرگەسەلە )جێگیر ببوون ، بەڵام ناو و ناوبانگی دوکتور دەروێش لای زۆربەی ئێمەی پێشمەرگە ئاشنابوو بەڵام تا ئەو بەیانییە کە هات بۆ بینین و چارەسەری برینەکانمان بۆ یەکەم جار دوکتور دەرویشم لە وەی بینی،لەم ئاخەرانەدا لایێ پێشمەرگەی کۆمەڵە ئەو کات 2 شت باو بوو یەکەم ئەگەر تووشی شەرو تێکهەڵچوون بەهاتاین هاوڕێانی پێشمەرگە ئەیان وەت ئەگەریش بریندار بووین دکتۆر دەروێشمان لە گەڵە بەرینەکانمان چارەسەر ئەکات. ئەوی ترییان ئەوە بۆ کە ئەگەر پێشمەرگە لە هەر ناوچەیەک دەرگیر بوایە یان عەمەلەیاتی گرتنی سەرجادە و پایەگای هێزەکانی ڕژیم بوایە هەموو کەس لە ساعەت 12:30 نیوەڕۆ گوێ قولاخ ئەبوو کە عەمەلەیاتەکە چۆن لە رادیۆ کۆمەڵە وەوە بە دەنگی کێ دەخوێنرێتەوە ئەگەر بە دەنگی کاک موحەمەدی کەماڵی بووایە ئەوا هەموو کەسی خۆشحاڵ دەکەرد و رووحیە و وەری پێشمەرگە بە چەند بەرانبەر بەرزدەبۆوە و تینو تەوژمێکی تازەی لە دڵی ئیمەدا دروست دەکرد و ئەگەر بە دەنگی کەسێکی تر باسی بەکەردبا زۆر بۆ ئێمە ناخۆش بوو وەک ئەوی کە بە جۆریک لە زەوقەت بدرێ ... لێرەدا جێگای باسە کە ڕێزو وەفایەک و قەدردانییەک لە تەک تەکی ئەو دووکتور و پزشکیارانە بکەم کە لە هەموو وەخت و ناوەختێکدا بە شەو و ڕۆژ ئەچوونە هانای بریندارەکانەوە لەم بارەوە هیچ کەم تەرخەمێکیان نەدەکرد خۆیانیان بۆ نەجات دانی گیانی هاوڕێیانی بریندار ئەخستە مەترسیەوە ...لێرەدا جێگای باسە زیاتر لە 15 بریندار کە بە داخەوە هەندێکیان لە بریندارەکان برینداری شەڕیی ناو خۆیی بوون لە ئاوای (نەرگسەڵە) بۆ ماوەی 9 ڕۆژ ماینەوە کە زیاتر لە5 کەسی ناوچەکەی ئێمەبوون و 4 لە بریندارەکان کە پێشمەرگەی ناوچەکانی تربۆن برینەکانیان زۆر قورس بوون. برینەکانیان کاریگەر بوو بە جۆرێک هەر 4یان بێهۆش بوون ئاگایان لەم دوونیایە نەبوو بە جۆرێک دوکتور و پزشکیارەکان بە تەواویی تەرکیزیان لە سەر ئەوان بوو لە ماوەی ئەم 9 رۆژەدا دەواو دەرمانیان کەمووکەمەتر ئەبوەوە وردە وردە بەرەو تەواوو بوون ئەچوو .. بەجۆرێک دووکتور و پزشکیارەکان لە دەرمانی کردنی ئێمە بێ هیوا بوون ،برینی زۆربەمان کرم تێدابوو یەکێک لەوانە خۆم بووم جار جار کرمە سپیەکانی ناو برینەکەم بە دەستی خۆم لادەبەرد. لەو کاتەدا دکتۆر دەروێش هات بۆ لامان سەیری برینەکانمانی کرد کەبینی باش نین لە چاوەکانی کاک دکتور دروێشدا قەترە قەترە فەرمێسک هاتە خوارەوە و فرمێسکەکانی لە ئێمە دەشاردەوە بە گۆشەی جامانەکەی قەترە قەترەی فەرمێسکەکانی ئەسەرێەوە ئەو کاتە دووکتور بە تەمەنتر لە ئێمە بوو و هەستیمان دەکردوەکووباوکێکی دڵسۆز خەریکی تیمار کردنی ئێمەیە . بەڵام ئێمە لە دڵی برینداری دکتور بە خەبەر بوین دیارە ئێمە بە گولە بریندار بوین وە جێگای برینە کانمان دیار بوو. بەڵام دکتۆر بە دڵ بیرندار بوو بە 100 دووکتوری زانا وەکوو خۆی چارەسەری نەدەبوو .کچەکەشی بە دەستی جەلادەکانی ئیسلامی ئێران لە زیندان ئێعدام کەرابوو بە قەولی دایک وباوکەکان دووکتور جەرگ سووتاوە . لە وەها دۆخێکدا بۆ دووکتور ئەم مەسەلانە ئاسان نە بوو. لە لایەکی ترەوە ئەم هەموو بریندارە کە لە بنارەکانی چەلچەمەدا قابلی علاج و دەرمان نە بوون بۆیە پێویست بوو دووکتورەکان و دووکتور دەروێش پێشنیارێکی بە فرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بدا چیتر دەواو دەرمان نەماوە لە چەلچەمە ڕایان بەگوێزن یان چارەسەرێکیان بوو پەیدا بکەن ..زۆری بریندارەکان پێویستیان بە چوون بۆ نەخۆشخانەی گەورە بوو بۆ چارەسەرکەردن و حەسانەوە نە لە بنارەکانی چەلچەمە و( نەرگەسەڵە) دا ..جەێگای باسە ئەو دووکتۆر و پزشکیارانە کە بە ڕاستی زەحمەتیان ئەکێشا جێگایی دەستیان دیار بوو بە داوای لێبوردن کە تەک تەک نەم توانی ناوین بەرم بەڵام هەموویان لە ڕاستییدا دووکتور دەروێشێک بوون .. ئاوایی بە تەواوەتی چۆڵ بوو بەغەیریی ئێمەی بریندار و سەگ و پەشیلەکانی ئاوایی نەبێ کەسی لێ نەبوو سەگەکان برسیان بوو چاوەڕێی ئێمە بوون کە نانیان بدینێ بەڵام بە داخەوە نەیان دەزانیی ئێمە لەوان بێ نان ترین برسی ترین چون ئەوان خاوەنەکانیان بە زۆرە ملێ دێکەیان پێ چۆڵ کرابوو و ئەوانیان بەجێ هێشتبوو. کە لە ناو ئاوایی بووین لەگەڵ هاوڕێانی بریندار دانشتبووین خەریکیی قەسەو باس بوین یەکێک لە هاوڕێیان . وتی ئەوە واحدێکی پێشمەرگە بەرەوو ناو دێ دێن ئەوو هاوڕێیانە بوون کە چووبون بۆ مەموریەت لە پشتی جبهەی دوژمن لە ناوچەی دیواندرە دەگەرانەوە یەکێک لەو کەسانە باوکم بوو. ((مامە عەودە))

بەهاتنیان بۆ ناو ئاوای زۆر دڵخۆش بووین وتمان دەواو دەرمان و خواردنیان پێیە بە داخەوا کە ئەوانیش هیچیان پێ نەبوو پاش7 مانگ بوو باوکمم نەدیبوو وتم حەتمەن دەزانێ کەمن بریندار بووم کە بەرەو ئێمەهات ئەوو هاوڕێیانەی بریندار کە ئەیان توانی بە پێی خۆیان رێگا برۆن چوونە پێشوازیان من نەم تەوانی برۆم لە دورەوە کە بینیمی زۆری پێ سەیر بوو بۆ ناچمە بەرەوپیریان لە بەریان هەڵناسم لە دورەوە بانگی کرد وتی ئەوە بێ ئەقڵ بو وا لە بەرمان هەڵ ناستی لە بەر من هەڵناسی حەداقەل لە بەر پای کاک مزەفەر و کا فایق و کاک سعید هەستە منیش پێکەنین گەرتەمی و هیچم نەوت. دکتۆر ئەحمەد لەگەڵ باوکم کەخەریک چاکو چونی بوون بەرەو لای من هاتنوو دووکتۆر ئەحمەد وتی بە باوکم هیچ نگەران مەبە 2 گولە لە قاچی دراوە و جێگایی مەترسی نییە. کەهاتنە لامان دانیشتن وتی خوو ئێشی نیە وتم نا وتی جەوانی زوو چاک ئەبیتەو ئەو قەسەی 7مانگی ئێمە بوو کە لە ماوەی ئەوو یەک ساعاتا کە پێکەوە بوین . وە بۆ بە خەێر هاتەنیان کاک تەیوب ئاریا هات بۆ لایان دوایی قەسەو باسەکی چەندەقەی داوایان لێان کرد ئەبێ بۆ مەئموریەتێک بە گەرنەوە بۆ پشتی جبهەیی دووژمن ئەگەر نەگەڕێنەوە تووشی کارەسات دەبین ئەویش بۆ هێنانی بڕێک دەرمان و چەکوو تەقەمەنی کە خۆیان شوێنەکەنیان دەزانیوو شاردبوویانەوە.وە لە شەڕەکانی پێشوودا فیشەکەکانمان روو لە تەواو بوو. بۆهێنانی دەواو دەرمان و خۆراک بۆ جەماعەت و بریندارەکان ئەوانیش بە دڵ گەورەیەوە قبۆڵیان کرد بەرەو ئەو ناوچەیە کە هەر ئەو رۆژە گەرابوونەوە دیسان بە ڕێکەوتنەوە بۆ ناو کەمین و پایەگاکانی ڕژێمدا چوون بە دوای مەئموریەتەکەیاندا.. بەرەو ناوچەی قاڵقاڵی. ئەو چەند رۆژە کە ئێمە لە نەرگەسەلەَ بووین سپای پاسداران لە بوونی واحدێکی کەمی هێزی پیشمەرگەی کۆمەڵە لە( نەرگەسەڵە) ئاگاداربون کە زۆربەی بریندارەوە لە هەموی خرابتر لە شەڕە یەک لە دوای یەکەکاندا کە تووشی گوردانەکان دەبوو فیشەکمان کەم پێ مابوو سپای پاسداران بۆ ئەم واحدە چکۆلە پلانی هێرشکردنی دارشتبوو، زۆربەمان لە بەر برینەکانمان توانای شەر و بەرگریمان لە خۆمان نەبوو وە یا چەکوو چۆڵەکان بە خۆمان نەبوو لەبەر ئەوەی کە توانای هەڵگرتنیمان نەمابوو. لەیەکێ لە تاریکە شەوەکانی ئاخر مانگی بەهاردا گوردانی بە ناو زەربەتی دیواندەرە دەستی دایە هێرش بۆ سەر ئاوای نەرگەسەڵە و ئەو گوردانە کە پێشتر لەلایەن گوردانی کاوە لە ئاوایی دەواخ لە موحاسەرە کەوتبوو بە تەواوی تەفرو تونا ببوون هەر لە بەر ئەوە جورعەتی نزیک بوونەوەی نەبوو لە دورەوەی ئاوای دارایە بەر ئارپیجی و تیربار وە لە لاین چەن کەس لە بیندارە کانەوە بە چەند رەگباری کلاشینکۆف وەڵام دەرانەوە وە لە ئێمە نزیک نەبونەوە بەڵام ئێمە بێ زیان بووین بە دوایی ئەو 9 رۆژەدا پێویست بوو نەرگەسەڵە لە بونی بریندارەکان چۆڵ بکرێت چوون لەلایەن سپای پاسدارانە وە ئاشکارا بووین و مانەوەمان هیچ بە سەڵاح نەبوو بە پەیامی بێسیمی ئاگادار کراینەوە کە بەرەو بەرزایەکانی چەلچەمە بەڕێ بکەوین رۆیشتن بۆ ئەم بەرزاییە چەند هەزار مەتریە بۆ ئێمەی بریندار هیچ ئاسان نەبوو چوون بریندار بوین. بە هەر شەکان و تەکانێ بوو خۆمانمان گەیاندە سەرکێوەکانی چەلچەمە کە ئێمە گەیشتینە ئەو جەێگایە چەندین گوردان لە هێزی پیشمەرگە لەوێ جێگیر ببوون بەڵام بەرسیو ماندوو پێش ئیمە چەن مەریان لە مەردارەکانی ئەو ناوچە کڕی بوو حازرو ئامادە بەڵام هیچ نەبوو گوشتەکەی تێدا ساز بکەن لەلای ساحێبی شەگەلەکە 3 پوت خاڵیان دەست کەوت بەڵام ژەنگ لێی دابوو بە هەر حاڵ گۆشت دروست بوو حازرو ئامادە تا دوای چەند ساعات لە خواردنی ((خوا بدا بە دوژمنت))ئەو گۆشتە ژەنگاویە چ بڵایەکی بە سەرماندا هاورد ئەڵێی نەگبەتی خۆی هیچ نییە قۆرتەکانی خراپترە هەر کەسێک و بە دۆڵێکدا هەموی توشی زگ چوون هاتین لە زگی برسی ....دوایی چەند رۆژ مانەوەمان لە بەرزاییە کانی چەلچەمە فرماندەکانی هێزی پیشمەرگە سازماندە هییەکی تازەیان کردەوە بریندارەکان هەر کەسێک بەروو لایەک بەرێ کەران.

‌ • نوسه‌ر:نووسینی : فەرهاد عەزیمی
1969جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1539
Share/Save/Bookmark