0
سەردانی وەفدێکی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات لە ژنانی پارتی دیمۆکراتیکی کوردستان
Saturday, 08 September 2012 02:33
سەردانی وەفدێکی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات لە ژنانی پارتی دیمۆکراتیکی کوردستان
 
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 16ی خەرمانان هەیئەتێک لە کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات سەردانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیان کرد.

هەیئەتی ژنانی رۆژهەڵات کە بریتی بوون لە گوڵآ پەریزادی ، کەژال رە حیمی ، لیمۆ بایەزیدزادە و شیوا فەرجی، لە لایەن ماریا کارگەر بەرپرسی ژنانی پارتی دیمۆکراتیکی کوردستان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لەم چاوپێکەوتنەدا باسێک لە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و بارودۆخی ژنان بە تایبەتی لە کوردستانی ئێران کرا و هەروەها جەختی زیاتر لەسەر پەیوەندی و هاوکاری لە گەڵ یەک کرا.

لەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها باسێک لە سەر پێکهێنانی فیدراسیۆنێک بۆ ژنانیش هاتە ئاراوە.

‌ • نوسه‌ر:ئاسۆی رۆژهەلات
 • سه‌رچاوه: ئاسۆی رۆژهەلات‌
960جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:979
Share/Save/Bookmark