0
ئاگاداری بۆ خۆێنەرانی بەرێزی سایتی بروسکە !
Sunday, 25 May 2014 10:37
ئاگاداری بۆ خۆێنەرانی بەرێزی سایتی بروسکە !
 
ئاگاداری بۆ خۆێنەرانی بەرێزی سایتی بروسکە ! بەرێزان بەم جۆرە ئاگادارتان دەکەمەوە کە سایتی بروسکە دوای ١٤ سال لە کاری بێوچان و تێکۆشان لە بواری راگەیاندن

و بلاوکردنەوەی دیدگاە و بۆچونی جۆراوجۆر لە دونیای مەجازیدا لە مانگی مەی ٢٠١٤ وە بۆ ماوەیەکی نادیار ئەکتیڤ نابێت و بەرۆژ نابێتەوە . لە ماوەی ١٤ سالی رابردودا بروسکە کەمتر بابەتی نوسەر یان رێکخراوە ی سیاسی و مەدەنی بوو کە بەدەستی گەیشتبێت و بلاوی نەکردبێتەوە . هەمو ئەو کارانەش خۆبەخشانە کراون و هیچ راسپێردراوێکی حیزبی لە پشت نەبووە و لە لایەن هیچ حیزبێکیشەوە کەمترین هاوکاری نەکراوە .

 

 

هیوادارم کە لە دەرفەت و کاتی گونجاودا بروسکە بە شێوازێکی دیکە و بە تێمێک لە هەلسوراوان و چالاکانی بواری راگەیاندن بێتەوە ناو بازنەی راگەیاندن.

بە سوپاسەوە

حەمید بەهرامی

٢٥ی مەی ٢٠١٤

‌ • نوسه‌ر:حەمید بەهرامی
6188جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1905
Share/Save/Bookmark