0
چاوپێکەوتنی وەڤدی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵه لەگەڵ حزبی سوسیال دێموکراتی سوێد
Thursday, 03 April 2014 08:54
چاوپێکەوتنی وەڤدی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵه لەگەڵ  حزبی سوسیال دێموکراتی سوێد
 
رۆژی پێنجشەممه رێکەوتی ٦ی مارس وەڤدی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵه

له بینای پاڕڵمانی سوێد چاویان کەوت به بەڕێز شادییه حەیدەری ئەندام پاڕلمانی سوێد. وەڤدی کۆمەڵه پێکهاتبوو له هاوڕێیان ناهید بەهمەنی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵه و خەلیل عەبدوڵڵاهی بەپرسی پێوەندییەکانی کۆمەڵه له سوێد و تەوار مودریسی له کومیتەی ژنانی رۆژهەڵات له ستۆکهۆڵم. هەروەها له لایەن حزبی سوسیال دێموکراتی سوێدەوه بەڕێز شادییه حەیدەری ئەندام پاڕلمان و هەڵسووراو له تۆڕی کوردی سوسیال دێموکراتی و تۆڕی سوێدی کوردی که ئەندامی ٧ حیزبی پاڕلمانی تێدایه.

 

لەم دیدارەدا هاوڕێیانی کۆمەڵه راپۆرتێکیان له سەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی له لایەن رژیمی ئیسلامییەوە له کوردستان پێشکەش کرد. بەرزبوونەوەی رادەی ئێعدام، بارودۆخی نالەباری بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی، کوشتاری کۆڵبەرانی کورد له سەر سنوورەکان، کوشتنی خوێندکارانی کورد له زانستگاکان، کوشتن و پێشێلکردنی مافی ژنان و دۆخی نالەباری کرێکاران و قەیرانی ئابووری و بێکاری و هەژاری کە رژیمی ئێران خوڵقێنەرێتی، ئەو خاڵانه بوون که له لایەن وەڤدی کۆمەڵەوه باسی لێ کرا. هاوڕێیانی کۆمەڵە لەم دیدارەدا جەختیان له سەر ئەمه کردەوه که وڵاتانی رۆژئاوا بارودوخی مافی مرۆڤ له ئێران و کوردستان وەپشتگوێ نەخەن و نەیکەنه قوربانی پێکهاتن و سازانی خۆیان له سەر پڕۆژەی چەکی ناوکی رژیمی ئیسلامی.

تەوەری دووهەم پێوەندی نێوان کۆمەڵه و حزبی سوسیال دێموکراتی سوێد بوو که هەر دوو لا پێداگرییان کرد له سەر پتەوتر بوونی پێوەندییان.

 

نوێنەرایەتی پێوەندییه نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵه – سوێد

 

 

‌ • نوسه‌ر:نوێنەرایەتی پێوەندییه نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵه – سوێد
3792جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1898
Share/Save/Bookmark