0
بە شداری لە 8 مارس رۆژی جیهانی ژن لە فینلاند
Thursday, 03 April 2014 08:43
بە شداری لە 8 مارس رۆژی جیهانی ژن لە فینلاند
 
ئەمڕۆ 10ی ڕەشەمەی ٢٠١٤، بە بانگەوازی (ڕەوەندی کوردستانیی و ) و بە بەشداریی حێزب و لایە نە سیاسیەکان

و بەشێکی بەرچاو لە کوردستانیانی فینلەند، بەبۆنەی 8مارس رۆژی جیهانی ژن مەراسمێک لە هێلسینکی بەڕێوەچوو. مەراسمەکە کاتژمێر 5 بە خولەکێک بێدەنگیی بۆ یادی ژنانی قوربانی کۆمە ڵگای ناعدالە تی و قە تلە ناموسیە کان دەستی پی کرد پاشان پەیامی روندی کوردستانی لە لایەن شادمان خان پیشکەش کرا پاشان پەیامی کمیتەی هاوکاری حێزبو ڕیکخراوە کوردستانیەکان لە لایەن ناسر برزویی خویندرایەوە ( کومەلە ی شۆرشگیری زحمەتکیشان ، یەکیەتی نیشتمانی ، پارتی کوردستان، حێزبی دیموکراتی کوردستان - ئیران ، سازمانی خەبات، حێزبی دیمو کراتی کوردستان ، سازمانی دیمو کراتیکی یارسان ، حێزبی دیمو کراتی کوردستان ) پاشان وتاری کومەڵەی ژنانی رۆژهە لات لە لایەن نیان خان پێشکەش ئامادە بوان کرا ، لە درێژەی مەراسمەکەدا چەند کەسیی دیکە لە بەشداربون وتە و پەیامیان پێشکەش کرد ولە کۆتای ئا هنگەکە بە چەن پخشان و شای کۆتای پێ ها ت. شایانی باسە کومیتەی کۆمەلە پیک هاتو لە هاوڕێان ناسر برزویی و کاک فایق مەسعودی و کاک حە یدەر میرزای و دۆستانو لاینگرانی کۆمەلە بە شدار بون

 

کومیتەی کۆمەلە کۆمەلە ی شۆڕشگیری زەحمەتکێشانی کوردستان - فینلند

...............

ناسر برزویی 17،3،2014

.

 

 

 

 

 

 

‌ • نوسه‌ر:کومیتەی کۆمەلە کۆمەلە ی شۆڕشگیری زەحمەتکێشانی کوردستان - فینلند
3352جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1896
Share/Save/Bookmark