0
لە فینلەند یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە
Thursday, 03 April 2014 07:32
لە فینلەند یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە
 
رۆژی ١٦ی ڕەشەمەی ٢٠١٤، بە بانگەوازی (ڕەوەندی کوردستانیی و کومیتەی هاوکاری حێزب وڕێکخراوە کوردستانیە کان لە فینلند)

و بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیانی فینلەند، بەبۆنەی ٢٦ من ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەوە، مەراسمێک لە هێلسینکی بەڕێوەچوو. مەراسمەکە کاتژمێر ١٤ بە خولەکێک بێدەنگیی و بە پێشکەشکردنی پە یامی کۆمیتە ی هاوکاری حیزب وڕێکخراوە کوردستانیە کان لە لایەن کاک شاخە وان نە قشبەندی دەستیپێکرد. پاشان پیامی حێزبو لایە نە کانی تر خویندرایەوە شایانی باسە کاک فایە ق مە سعودی ئەندامی کومیتەی فینلند پەیامێکی بە بۆنەی کارە ساتی هەڵە بجە خویندوە کە ئاماژەی بە هاوڕیانی گوردانی شوانیشی کرد و پاشان هاوڕێ ناسربرزویی بە ڕپرسی کۆمیتەی فینلاند وتەیکی پیشکەش کرد و ئاماژەی بە کارساتی هەلەبجە و ڕوداوە کانی پە راویزی ئەو کارەساتە وەک کارسەساتی هاوڕێانی گوردانی شوان و بومبارانی دیهاتە کانی قەلاجی و نژمارو دە ورو بەری مەریوان دوای چەند ڕۆژ پاش کارەساتی هەڵەبجە کرد و داوای کرد لە لی کۆلینەوە و بە دواچونە کانی  کەیسی هەڵە بجە ئەو دو کارەساتەیش باس بکری کە لە گەل پێشوازی ئامادەبوان بەرەو ڕو بو لە میانەی بەرنامەکەدا کۆمەڵێک هۆنراوە و گۆرانی لاواندنەوە پێشکەشکران و لە درێژەی بەرنامەکەشدا چەند کەسێک، لەوانە خاتو کریستینا کۆیڤونێن کە توێژەرێکی فینلەندییە و کۆمەڵێک کتێبی لەسەر پرسی کوردستان نووسیوە، کورتە وتەیەکیان پێشکەش کرد. لە کۆتایی مەراسمەکەدا، دوای خوێندنەوەی پەیامی (ڕەوەندی کوردستانی)، فلیمێکی دۆکومێنتاریی بەناوی (منداڵانی بزربوو) نمایشکرا.

 

کاتژمێر ١٩ مەراسمەکە سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات

کۆمەلە ی شوڕشگێری زەحمە تکیشانی کوردستان - کومیتەی فینلند

 

 

 

 

 

 

‌ • نوسه‌ر:کۆمەلە ی شوڕشگێری زەحمە تکیشانی کوردستان - کومیتەی فینلند
2753جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1895
Share/Save/Bookmark