0
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە سارمەدین سادق وەزیری لە ئەورووپا (ئاگاداریی ژمارە یەک)
Thursday, 03 April 2014 07:11
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە سارمەدین سادق وەزیری لە ئەورووپا  (ئاگاداریی ژمارە یەک)
 
بە ڕای گشتیی ڕادەگەیەنین کە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە بەڕێز سارمەدین سادق وەزیری

بۆ بەرزنرخاندنی ٧٠ ساڵ خەبات لەپێناو ئازادی و مافی مرۆڤ، بە هەوڵی کۆمەڵیک لە ڕێکخراو و ناوەندەکانی شارستانیی و مافی مرۆڤی کورد و کۆمەڵێک لە دۆستان و هاوکارانی به‌ڕێزیان، ڕۆژی شەممە ٧ی ژووەنی ٢٠١٤ هاوکات لەگەڵ ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاویی لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوە دەچێت.

 

سارمەدین سادق وەزیری کەسایەتییەکی خۆشەویست و خەباتکارێکی ئازادیخوازە کە زیاتر لە نیو سەدە لە ژیانی خۆی بۆ هاتنەدیی ئازادیی و دێموکراسیی لە ئێران بەتایبەت لە کوردستان تەرخان کردووە. بەڕێزیان زیاتر لەناو کۆڕ و کۆمەڵە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی ئازادیخواز و دێموکراتیکی ئێران، لە زەینی مێژوویی چەند دەیەی ڕابردوودا شوێنی تایبەتیی هەبووە. ئەمەش ڕێز و پێگەیەکی تایبەتی بەو بەخشیوە کە بەڕاستییش شایانی خۆیەتی.

ئەم کەسایەتییە ناسراوەی لایەنگری مافی مرۆڤ، کەسێکی درووستکار، خاوەن بڕیار لە پێگەی مافناسیکدا، سیاسەتوان، قازیی و پارێزەری دادوەریی، نەخشێکی زۆر کاریگەر و بەرچاوی لە ڕێنیشاندان و پێشەنگایەتیی خەباتی ئازادیخوازانەی نەتەوە بندەستەکان لە ئێران لە بەرامبەر حکوومەتە سەرەڕۆکان هەبووە.

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە بەڕێز سارمەدین سادق وەزیری پێک دێت لە پێشکەشکردنی وتار، هۆنراوە، پێشاندانی فیلم و مۆزیکی ڕاستەوخۆ.

شوێنی بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە لە ئاگاداریی ژمارە دوودا ڕادەگەیەندرێت.

کۆمیتەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە سارمەدین سادق وەزیری

١ی ئاوریلی ٢٠١٤

١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

‌ • نوسه‌ر:کۆمیتەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە سارمەدین سادق وەزیری
2590جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1892
Share/Save/Bookmark