0
بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی ئۆستفۆلدی کۆمەڵە لە ڕۆژی جیهانی ژن
Sunday, 16 March 2014 09:51
بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی ئۆستفۆلدی کۆمەڵە لە ڕۆژی جیهانی ژن
 
ڕۆژی شەمە هەشتی مارس لە لایەن یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران،

لە شاری ساپسبۆرگ بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن ڕێو ڕەسمێک بەڕێوە جوو، بۆ ئەو ڕێو ڕەسمە کۆمیتەی کۆمەڵە لە پارێزگای ئۆستفۆڵد لە وڵاتی نۆروێژ بە فەرمی بانگهێشت کرابون،

وەفدێک لە لایەن کۆمیتەی ئۆستفۆڵدی کۆمەڵە کە پێکهاتبون لە هاوڕێێان، فەرهاد مینبەری بەرپرسی کۆمیتەی ئۆستفۆڵد، جەمال میرزادە ئەندامی کۆمیتە، سوورینا مەحموودی دەستیاری کۆمیتە و جەمیلە زیائی بەشداری ئەو ڕێو ڕەسمەیان کرد، هاوڕێیانی کۆمەڵە وێڕای ئەوەی چەپکە گوڵی ڕێز لەهەشتی مارسیان پیشکەش بە بەڕێوەبەرانی ڕێو ڕەسمەکە کرد، لەبەشی وتار و پەیامەکاندا هاوڕێ سوورینا مەحموودی پەیامی کۆمیتەی ئۆستفۆڵدی کۆمەڵەی بۆ ئامادە بوان خویندەوە، هاوڕێیانی کۆمەڵە شان بە شانی ئامادە بوانی دیکە رێزیان لە ڕۆژی جیهانی ژن گرت. ڕێو ڕەسمی ڕیز گرتن لە ڕۆژی جیهانی ژن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی خایاند و پاشان ڕێو رەسمەکە لە ناو خۆشی بەشدار بواندا پاش چەند کاتژمێر کۆتایی پێهات.

کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی ئۆستفۆڵد لە نۆروێژ

 

‌ • نوسه‌ر:کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئۆستفۆڵد لە نۆروێژ
2775جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1887
Share/Save/Bookmark