0
كونفرانسێكی ٢ ڕۆژه‌ له‌ پارله‌مانی ئینگلیستان (بریتانیا) له‌ سه‌ر پرسی له‌ سێداره‌دان و مافی مرۆڤ له‌ ئێران به‌ به‌شداری كارای كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
Sunday, 16 March 2014 09:43
كونفرانسێكی ٢ ڕۆژه‌ له‌ پارله‌مانی ئینگلیستان (بریتانیا) له‌ سه‌ر پرسی له‌ سێداره‌دان و مافی مرۆڤ له‌ ئێران به‌ به‌شداری كارای كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
 
له‌نده‌ن، ڕێكه‌وتی ١١ و ١٢ مارسی ٢٠١٤، كونفرانسێكی ٢ ڕۆژه‌ له‌ سه‌ر پرسی له‌ سێداره‌دان مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ پارله‌مانی بریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.

 

كونفرانسه‌كه‌ له‌ لایه‌ن گرووپی پارله‌مانتارانی بریتانی بۆ نه‌هێشتنی له‌ سێداره‌دان (كه‌ له‌ ٣٠ ئه‌ندامی مه‌جلیسی پیرانی پارله‌مانی ئینگلیستان پێكهاتووه‌) و ڕێكخراوی فرانسه‌وه‌ی ` پێكه‌وه‌ خه‌بات بۆ لابردنی سزای له‌ سێداره‌دان` ڕێكخرا.

 

 

كۆبوونه‌وه‌كان به‌ وتارێكی `بارۆن ستێرن` له‌ سه‌ر پرسی له‌ سێداره‌دان له‌ جیهان ده‌ستی پێكرد، پاشان ` ڕافایل شنۆیل` سه‌رۆكی ڕێكخراوی فرانسه‌وی `پێكه‌وه‌ خه‌بات بۆ لابردنی سزای له‌ سێداره‌دان` له‌ سه‌ر

 

زیادبوونی ڕێژه‌ی له‌ سێداره‌دان له‌ ئێران به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی كوردستان و به‌لووچستان و پێویستی هه‌ڵوێست و دژكرده‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی له‌ پێوه‌ندیه‌ قسه‌ی كرد.

 

مه‌حموود ئه‌میری موقه‌ده‌م ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕكخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی له‌ سه‌ر پرسی له‌ سێداره‌دان له‌ ئێران پێشكه‌شكرد و ناوبراو باسی زیادبوونی ڕێژه‌ی له‌ سێداره‌دانی كرد پاشهاتنه‌ سه‌ركاری سه‌رۆك ڕووحانی.

 

 

ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران - ژنێڤ وتارێكی له‌ سه‌ر پرسی له‌ سێداره‌دانی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌ ژێرناوی خه‌بات دژی ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد و ڕخنه‌ی له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت كه‌ له‌ سیاسه‌ت و وتاره‌كانیان پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌ هه‌ند ناگرن.

 

دیاره‌ ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كان پێكهێنانی تۆڕێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ پارله‌مانتاران و كاركردن له‌ گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و پرسی له‌ سێداره‌دان له‌ ئێران بوو.

 

له‌ مه‌یانه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ كۆبوونه‌وه، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مۆرڤی كوردستان له‌ گه‌ڵ چه‌ندین كۆمیسیۆنی پارله‌مانی و مه‌جلیسی پیران دیداری پێكهێنا به‌ تایبه‌ت له‌ گه‌ڵ پارله‌مانتێر `مارك ڕیچارد`، لۆرد مۆڵی ماچر`، بارۆن ستێرن` و `كریستوفر لایدن` ئه‌ندامی كومیسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و` وڵاتانی كۆمۆن ولس`.

 

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران - ژنێڤ

‌ • نوسه‌ر:كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران - ژنێڤ
1227جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1885
Share/Save/Bookmark