0
كونفرانسی ساڵانه‌ی كۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سه‌ر پرسی مافی مرۆڤ له‌ ئێران
Sunday, 16 March 2014 09:36
كونفرانسی ساڵانه‌ی كۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سه‌ر پرسی مافی مرۆڤ له‌ ئێران
 
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران - ژنێڤ هاوكات له‌ گه‌ڵ ٢٥ هه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شوورای مافی مرۆڤ

كونفرانسێك به‌ به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ی بواری مافی مرۆڤ به‌ تایبه‌ت دوكتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ ڕێكه‌وتی ١٨ مارس ٢٠١٤ كاتژمێر ٤ی پاش نیوه‌ڕۆ، له‌ هۆڵی ژماره‌ ٢١ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ژنێڤ ڕێكده‌خات.

 

 

ئامانجی سه‌ره‌كی كونفرانسه‌كه‌ تاوتوێ كردنی پرسی مافی نه‌ته‌وه‌كان، مافی مرۆڤ و پرسی له‌ سێداره‌دانه‌ دوای هاتنه‌ سه‌ركاری سه‌رۆك ڕووحانی له‌ ئێران.

 

 

به‌شدارانی كونفرانس

 

دوكتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی مافی مرۆڤ له‌ ئێران

 

ڕافایل شنۆی - هه‌زان، سه‌رۆكی ڕێكخراوی پێكه‌وه‌ خه‌بات بۆ لابردنی سزای له‌ سێداره‌دان

 

دوكتۆر كارن پاركر، دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی نێنونه‌ته‌وه‌یی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ

 

جیافرانكۆ فاتۆرینی، نوێنه‌ری ڕێكخراوی دژی راسیسم و بۆ ئاشتی نێوان گه‌لان

 

دیان عه‌لای، نوێنه‌ری ڕێكخراوی نێونه‌ته‌یی به‌هایه‌كان

 

مه‌حموود ئه‌میری، موقه‌ده‌م نوێنه‌ری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران

 

 

به‌ڕێوه‌به‌ری كونفرانسه‌كه‌

ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران - ژنێڤ

 

په‌یوه‌ندی

 

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێڕان - ژنێڤ

 

 

‌ • نوسه‌ر:كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێڕان - ژنێڤ
1035جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1881
Share/Save/Bookmark