0
راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی کۆمەڵه به بۆنەی مەرگی ناوەختی کاک شوانه گەوێڵی کوڕی دوو هاوڕێی دێرینی کۆمەڵه
Saturday, 08 March 2014 12:32
راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی کۆمەڵه  به بۆنەی مەرگی ناوەختی کاک شوانه گەوێڵی کوڕی دوو هاوڕێی دێرینی کۆمەڵه
 
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوه ئاگادر کراین شەوی پێنجشەممه سەعات ٢٣:٣٠ کاک شوانه گەوێڵی

کوڕی هاوڕێیان کاک حەبیبوڵڵا گەوێڵی (کێڵانه) و فەریدە خانم به رووداوی هاتووچۆ له وڵاتی سوێد گیانی له دەستداوه.

کاک شوانەی خۆشەویست له یادگارەکانی سەردەمی پێشمەرگایەتی و شاخ بوو که وەک گەلێک له منداڵانی دیکەی کۆمەڵه وەک گوڵە کێوی گەش و جوان له داوێنی چیاکانی کوردستان له ئامێزی شۆڕشدا له دایک بوو و به ئاوی زوڵاڵی کانییە گەشەکانی کوردستان فرچکی گرت. کاک شوانەی خۆشەویست یادگاری گوردانی تێکۆشەری شوان و بنکه پڕ بیرەوەری و گەرموگوڕەکانی کۆمەڵه بوو که بە داخەوه له تەمەنی گەنجی و ٢٨ ساڵیدا دڵی پڕ ئاواتی له لێدان کەوت و کاک حەبیبوڵڵا و فەریدە خانم و هەموو لایەکمانی پەرۆش و خەمبار کرد.

به بۆنەی ئەم رووداوه دڵتەزێنەوه و مەرگی ناوەختی کاکه شوانەی خۆشەویستەوه پڕ به دڵ سەرەخۆشی گەرمی خۆمان له هاوڕێیان کاک حەبیبوڵڵا کێڵانه و فەریده خانم و گشت بنەماڵەی بەڕێزیان و دۆستان و هاوڕێیان دەکەین و خۆمان به شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین. هەروەها هیوادارین ئەمه دوایین خەمی بنەماڵەی بەڕێزیان بێ.

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کومیتەی دەرەوەی وڵات

٧ی مارسی ٢٠١٤

 

 

 

 

‌ • نوسه‌ر:کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کومیتەی دەرەوەی وڵات
1399جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1877
Share/Save/Bookmark