بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
كۆماری ئیسلامی هه‌موو جارێ به بیانووی ئه‌وه‌ی له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دزه ده‌كرێته ناو خاكی ئێران، ده‌یهه‌وێت له لایه‌ك پاساو بۆ كرده‌وه‌ی دژه ئینسانی خۆی بێنێته‌وه و له لایه‌كیتره‌وه ئەجێندا و مه‌به‌ستی سیاسیی پشتی ئه‌م كرده‌وانه له رای گشتی و كۆمه‌لانی خه‌ڵك بشارێتەوه.
بێگومان ئه‌م بۆردوومان كردن و سنوور به‌زاندنه‌ی كۆماری ئیسلامی، به‌زاندن و پێشێلكردنی ئاشكرا‌و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه و نامۆیه به یاسا نیۆده‌وڵه‌تییه په‌سندكراوه‌كان بۆ سه‌روه‌ری وڵاتان كه هه‌موو لایه‌ك و له‌وانه كۆماری ئیسلامیش كه ناراستگۆیانه خۆی پێ پابه‌ند ده‌زانێ به‌ڵام به كرده‌وه پێشێلی ده‌كا، ئەم دەست درێژیەی ڕژیمی ئێران له حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامی ئێران چ له ناوخۆ‌و چ له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌یران به‌ره‌و ڕوویه و ده‌یه‌وێ به‌م كرده‌وانه بیر و ڕای گشتی له ئێران و ده‌ره‌وه به‌لاڕێدا به‌رێ.
كۆماری ئیسلامی له هه‌ڵ و مه‌رجه جیاوازه‌كاندا بۆ گه‌یشتن به مه‌رامی سیا سی خۆی و وه‌رگرتنی ئیمتیازاتی سیاسی دیاریكراو هه‌ر جاره و به بیانوویه‌كی پڕوپووچ و بێ بنه‌ما ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دراوسیی ده‌كاو، له‌وانه گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێم چڕ ده‌كاته‌وه و ده‌ست ده‌داته كرده‌وه گه‌ڵی له‌م چه شنە. ئێمه ئه‌م كرده‌وه دژه مرۆێیانه و شه‌ڕخوازانه‌ی كۆماری ئیسلامی به تووندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له هه‌موو كۆڕوكۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆست و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین به گوشاری جۆراوجۆر سنوورێك بۆ بەر بەست کردنی سه‌ره‌ڕۆیی كۆماری ئیسلامی دابنێن و رژیمی كۆماری ئیسلامی ناچار بكه‌ن قه‌ره‌بووی ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان بكاته‌وه.
چی دی لە ئاست ئەو هەموە پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ و یاسا نێو دەوڵەتییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بیدەنگە ڕەچاو نەکەن و بە کردەوە هەڵوێستی خۆی بنوێنێ.
کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ کە بریتین لە:
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێری کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور
پارتیایەکگرتیاکورد لە سوریا
حزبی شوێعی کوردستان
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
٢٣ی٧ی٢٠١١ی زایینی
• نوسه‌ر:راگه‌یاندنی هاوبه‌ش