بۆ برای بهڕێزم جهنابی كاك مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان
کۆماری ئیسلامی هەموو جارێ بە بیانووی ئەوەی کەسانێک لە سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە دزە دەکەنە ناو خاکی ئێران دەیهەوێت لە لایەک پاساو بۆ کردەوەی دژە ئینسانی خۆی بێنێتەوەو لە لایەکیترەوە ئە جێندا و مەبەستی سیاسیی پشتی ئەم کردەوانە لە رای گشتی و کۆمەلانی خەڵک بشارێتە وە .
بێگومان ئەم بۆردوومان کردن و سنوور بەزاندنەی کۆماری ئیسلامى، بەزاندن و پێشێلکردنی ئاشکراو سەرەڕۆیانەی یاسا نێونەتەوەییەکانە و نامۆیە بە یاسا نیۆدەوڵەتییە پەسندکراوەکان بۆ سەروەری وڵاتان کە هەموو لایەک و لەوانە کۆماری ئیسلامیش کە ناراستگۆیانە خۆی پێ پابەند دەزانێ بەڵام بە کردەوە پێشێلی دەکا.
کۆماری ئیسلامى لە هەڵ و مەرجە جیاوازەکاندا بۆ گەیشتن بە مەرامى سیا سیی خۆی و وەرگرتنی ئیمتیازاتی سیاسیی دیاریکراو هەر جارە و بە بیانوویەکی پڕوپووچ و بێبنەما دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دراوسیی دەکاو لەوانە گوشارەکانی بۆ سەر خەڵک و حکومەتی هەرێم چڕ دەکاتەوە و دەستدەداتە کردەوە گەڵی لەم چە شنە . ئێمە ئەم کردەوە دژە مرۆێیانەی و شەڕخوازانەی کۆماری ئیسلامی بە تووندی مەحکوم دەکەین و هەر لێرەشەوە داوا لە هەموو کۆڕوکۆمەڵە بەشەردۆست و نێونەتەوەییەکان دەکەین بە گوشاری جۆراوجۆر سنوورێک بۆ سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی دابنێن و رژیمی کۆماری ئیسلامی ناچار بکەن قەرەبووی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بکاتەوە.
سکرتارییەتی
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
17/7/2011
• نوسهر:سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران