بۆ برای به‌ڕێزم جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
.
له چه‌ند پێوه‌ندییه‌کدا له‌گه‌ڵ شیرکه‌تی ''گلۆبکاست'' که شێرکه‌تی ماهواره‌یی بڵاوکردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیونی تیشکه، پێیان ڕاگه‌یاندین که هاوکات شه‌پۆلێکی به‌هێزتر له‌و شه‌پۆله‌ی که شێرکه‌تی پێوه‌ندیی ماهواره‌ییEUTELSAT بۆ ماهواره‌ی هۆتبێردی 6 ی ده‌نێرێ، له زه‌وییه وه به‌ره‌و ئه‌و ماهواره‌یه به‌رێده‌کرێ و پێشی به په‌خشی کانالی تیشک گرتووه.
هاوکات له‌گه‌ل ئه‌وانه، هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆه، ژماره ته‌له‌فوونه‌کانی ته‌له‌فزیونی تیشک به‌ربه‌ستیان بۆ دروستکراوه و له‌لایه‌ن هێڵێکی نه‌ناسراوه‌وه، به‌رده‌وام مه‌شغوولکراوه که به ده‌نگێکی تۆمارکراوی فارسی قسه ده‌کا. هاوکات له‌گه‌ل ئه‌وانه له دوانیورۆی ئه‌مرۆوه، سایتی ته‌له‌فزیونی تیشک، که په‌خشی ڕاسته‌خۆی ته‌له‌فزیونی تیشکیش نیشان ده‌دا، بلۆک کراوه و داخراوه.
هه‌ر ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئیران له پاریسیشه‌وه پێیان ڕاگه‌یاندین که له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆوه، هه‌مان به‌ربه‌ست و به هه‌مان ده‌نگی تۆمارکراو، هێله ته‌له‌فونیی و فاکسییه‌کانی ئه‌و ده‌فته‌ره‌ی مه‌شغووڵکردووه.
نیشانه‌کان وا ده‌رده‌خه‌ن که کۆماری ئیسلامیی ئێران له پشت دانانی ئه‌و '' پارازێت و بلۆککردنانه‌وه'' بێ و ئه‌و کاره‌ی وێڕای هه‌وڵه‌کانی دیکه‌ی له نیوخۆی ئێران و کوردستان بۆ پێش‌گرتن به به‌رێوه‌چوون و ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و مانگرتنه سه‌راسه‌رییه‌ی کوردستان ئه‌نجام دابێ، که بریاره به‌یانی به بۆنه‌ی 22 هه‌مین سالیادی شه‌هید کرانی دوکتور قاسملوو و هاورییانی له سه‌رتاسه‌ری کوردستان، به‌رێوه‌بچێ.
ته‌له‌فزیونی تیشک ئه‌و کرده‌وه هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی له‌و شێوه که پێش به ئازادی بڵاوکردنه‌وه و ئازادی به‌یان بگرێ، به توندی مه‌حکووم ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
ته‌له‌فزیونی تیشک
2011-07-12
• نوسه‌ر:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌له‌فزیونی تیشک