0
تەقەو ئاژاوە لە نێوان حدکا و حدک
بارگرژی لە نێوان ئەندامانی حدک و حدکا لە کەمپی ئازادی
Monday, 11 July 2011 09:29
بارگرژی لە نێوان ئەندامانی حدک و حدکا لە کەمپی ئازادی
 
بە  پێێ هەوالێک کە سایتی رۆژهەلات تایمزی سەر بە حدک بلاوی کردوەتەوە لە کەمپی ئازادی لە سەر خانوو لە نێوان دانیشتوانی ئەم کەمپە کێشەو ئاژاوە پێک هاتوە و لە نێوان دو لایەن تەقە لە یەک کراوە

بە جۆریک هێزەکانی ئاسایش هاتونەتە ناو کەمپەکەو بارۆدۆخەکەیان هێور کردوەتەوە .تا ئێستا حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەم بارەوە هێچ هەوالێکی بلاو نەکردوەتەوە  بەلام سایتی رۆژهەلات تایمزی سەر بە حیزبی دێموکرات وێرای بلاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە ماوەی دو حەوتوی رابردوەدا چەندین هەوالی دیکەی لە بارەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بلاو کردوەتەوە کە گوایە لەو ماوەدا چەند پێشمەرگەی ئەو حیزبە یان خۆیان کوشتوە یان بە هۆی نادیار کوژراون،  دەقی هەوالەکەی رۆژهەلات تایمز بەم شێوەی خوارەوەیە :

 

رۆژهەڵات تایمز – ناوەندی هەواڵ: رۆژی یەکشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، لە کاتێک دا هەردوو لایەنی حیزبی دێموکرات بەرەو بیست و دووهەمین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو دەچن، لە یەکێک لە کەمپە هاوبەشەکان دا کێشە و ناکۆکی سەرلەنوێ سەری هەڵدایەوە.

کێشەکە کاتێک هاتە ئاراوە کە دوو بنەماڵەی سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هۆی گۆڕانی شوێنی کارەکەیان، یەکیان لە کەمپی ئازادی و ئەوی تریان لە شوێنێکی تر دەیانهەویست خانووەکانیان لە گەڵ یەک بگۆڕنەوە کە لە گەڵ دژایەتی و لەمپەر دروستکردنی بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرەوروو بوون. بەرپرسانی حدکا پێیان وابوو کە ئەندامانی حدک بۆیان نییە خانوو بگۆڕنەوە و هەر بۆیەش هێرشیان کردە سەر بنەماڵەیەکی حدک. بەرامبەر بەوەش دانیشتوانی کەمپەکە هاتنە ناو کێشەکە بەڵام لە لایەن پێشمەرگەیەکی حدکاوە تەقە کرا. دوای ئەوەش هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆیان گەیاندە شوێنی رووداوەکە و کێشەکەیان کۆنترۆڵ کرد.

لە ئەنجامی ئەو رووداوە دا زیانی گیانی بە هیچ لایەنێک نەگەیی بەڵام بە دوای هەوڵەکانی کەسانێک لە دوو لایەن بۆ رەواندنەوەی ناکۆکیەکان، ئەو رووداوە ناهومێدیەکی زۆری لە ناو ئەندامانی هەردوو لا دا ناوەتەوە. ئەوان پێیان وایە کە ئەو هێرش و ئاژاوەیە هەوڵی توندئاژۆکان یان دەستی دەرەکیە بۆ لەباربردنی هەر جۆرە لێک نیزیک بوونەوەیەکی دوو لایەنی حیزبی دێموکرات.


 • سه‌رچاوه: رۆژهەلات تایمز‌
5098جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:163
Share/Save/Bookmark