0
بەشداری لە 25 هەمێن كۆبونەوەی "كۆنگرەی نەتەوەیی كورد" لە شاری ناشڤیلی ئەمریكا
Wednesday, 22 May 2013 10:42
بەشداری لە 25 هەمێن كۆبونەوەی "كۆنگرەی نەتەوەیی كورد" لە شاری ناشڤیلی ئەمریكا
 
بەشداری بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە لە 25 هەمێن كۆبونەوەی "كۆنگرەی نەتەوەیی كورد" لە شاری ناشڤیلی ئەمریكا

لە ڕۆژانی 18 و 19ی مانگی مەی 2013, 25 هەمین كۆبونەوەی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد (باكووری ئەمەریكا) بە بەشداریی دەیان كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمێكی كوردی و ئەمەریكایی لە شاری ناشڤیل, ناوەندی پارێزگای تنیسی ئەمریكا بەرێوەچوو. هاورێ‌ سەلاح بایەزیدی بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە لە ئەمەریكا بە فەڕمی بانگهێشتی ئەو كۆبونەوەیە كرابوو و لە پانیلی تایبەت بە پارتە سیاسییەكاندا, وتارێكی بە زمانی ئینگلیسی لە ژێر ناوی "پڕسی كورد لە ئێران" پێشكەش بە ئامادەبووان كرد كە تێدا بە ووردی ئاماژەی بە دەرئەنجامەكانی هەر دوو قوناغی شەڕی چەكداری لە دژی كۆماری ئیسلامی و دواتر سیاسەتە فرێوكارەكانی حكوومەت لە سەردەمی ناسراو بە "رێفۆرمخوا زان" كرد و ئەوە كە گەڵی كورد بەردەوام هەوڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی ئاشتی خۆازانە و بە دوور لە توندوتیژی داوە بەڵام حكوومەتی تاران تەنیا بە ئاگر و ئاسن و سەركووتكردنێكی بێ‌ بزەیانە وەڵامی داوەتەوە. لە بەشی پرسیار و وەڵامدا هێندیك ڕوونكردەوەی زۆرتری لە بارەی سیاسەتەكانی كۆمەڵە لە پەیوەندی لەگەڵا هەڵسەنگاندنی چونیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردەنەكانی كۆماری ئیسلامی ئیران لە ماوەی 34 ساڵی رابردوو و رەوابوونی بایكۆتكردنی هەموو ئەو گاڵتەجارانە لە ژێر ناوی هەڵبژاردن كرد. هەروەها لە پەراوێزی ئەو كۆنفرانسە دوو ڕۆژیەدا, بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە لەگەڵ كۆمەڵێك كەسایەتی حكوومەتی و ئەكادیمێكی ئەمەریكایی و كوردی لە مەر پڕسی كورد لە ئێران ئالوگۆری بیر و رایان كرد و بە تایبەت سرنجی ئەو كەسایەتییە و ئەندامانی سەرەكی "كۆنگرەی نەتەوەیی كوردی" بۆ هەلومەرجی كارەساتباری كورد لە ژێر دەستەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران بە گشتی و كێشەی كۆشتی ڕۆژانەی كاسبكاران و كوڵبەرانی سنوورەكان, بوونی دەیان گەنجی كوردی لە ژێر سزای لە سێدارەدان و چارەنووسی نادیاری سەدان گیراوی رۆژنامەنووس, چالاكوانی مەدەنی, قوتابیانی زانكۆ و خەڵكی بێ‌ تاوانی دیكە بە تایبەتی كرد.

 

نوێنەرایەتی كۆمەڵە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا

 

20ی ئاپریلی 2013

‌ • نوسه‌ر:نوێنەرایەتی كۆمەڵە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا
1125جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1492
Share/Save/Bookmark