1
لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەی لەندەن چەواشەکاریەکانی حدک
Wednesday, 29 June 2011 06:06
لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەی لەندەن چەواشەکاریەکانی حدک
 
بروسکە : شرۆڤەی هەواڵ: لە رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی مانگی ژوئن لە شاری لەندەن کۆنفرانسێک بە بەشداری ‌نوێنه‌رانی‌ حیزب، گروپ‌و كه‌سایه‌تییه‌ نه‌یاره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌

لە شاری لەندەن بەرێوە چوو. ئه‌و كۆنفرانسه‌ كه‌ له‌لایه‌ن "سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌كانی ئێران‌و ئه‌عراب" ئامادە کرابوو، بۆ یه‌كه‌مینجار زۆربه‌ی‌ گروپه‌ نه‌یاره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بۆ وێنه‌ نوێنه‌ری‌ میلله‌ته‌كانی‌ ئێران، كۆماریخوازان، راسته‌كان‌و چه‌پگه‌راكان، لیبێڕاڵ، ریفۆرمخوازان‌و لاینگرانی‌ سیسته‌می‌ پاشایه‌تی‌‌و هه‌روه‌ها رێبه‌رانی‌ زۆرێك له‌ حیزبه‌كانی‌ له‌خۆ گرتبوو .

 

کانالەکانی راگەیاندن لەم کۆنفرانسەدا بەشدار بوون و راپۆرت و گوزارشیان ئامادە کردبو، کانالی العربیە راپۆرتێکی تێرو تەسەلی لەم بارەوە لە تی ڤیەکەیانەوە و هەروەها لە سایتە عەرەبی و فارسیەکەشیانەوە بلاو کردوەتەوە .

راپۆرتێری العربیە لە راپۆرتەکەیدا بەرێز ناهید بەهمەنی کە یەکێک لە بەشداربوانی کۆنفرانسەکە بووە وەک "نۆێنەری بزوتنەوەی ژنانی کوردی رۆژهەلات" ناولێدەبات و لە بەشی فارسی سایتی العربیە بلاوی دەکاتەوە .

ساێتەکانی رۆژهەلات تایمز و کوردستان و کوردی حزبی دێموکراتی کوردستان کە سکرتێری حزبەکەیان خالید عەزیزیش لە کۆنفرانسەکەدا بەشدار بوو و ئاگاداری کۆبونەوەکان بوو لە دوو راپۆرتی جیاوازدا کە هیچ ئاماژەیەکیش بەسەرچاوەکەی ناکەن بەرێز ناهید بەهمەنی وەک" نوێنەری بزوتنەوەی ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان " ناو لێدەبەن کە ئەم هەوالە ناراستە بوەتە هۆی نارەزایەتی ژمارەیەک لە ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان کە پەریوەی هەندەرانن و لە نامەیەکدا بانگیان بۆ عەرشی ئەعلا بەرزبوەتەوە کە بەشی ئەوان خوراوە و کەسێکی دیکە خۆی وەک نۆێنەری ژنانی رۆژهەلات ناساندوە و ئەوان نۆێنەریان نەناردوە بۆ ئەو کۆنفرانسە! ئەو بەرێزانە حەقی خۆیانە سکالا بکەن بەلام پرسیار ئەوەیە ئەدی کێ نۆێنەرایەتی بەوان داوە ؟ لە کامە کۆبونەوە و کۆنفرانس و هەلبژاردندا ژنانی رۆژهەلات ئەوانیان وەک نوێنەر هەلبژاردوە ؟ پرسیارێکیش لە بەرێزانی حدک ئەوەیە کە بەچ مەبەستێک هەوالی ناراست و چەواشەکارانە بلاو دەکەنەوە ؟ چ قازانجێکی تێدایە بۆ ئەو بەرێزانە ؟

بەلام بەرێز ناهید بەهمەنی لەبارەی ئەو کەمپەینە هاوبەشیەی "نوێنەرانی بزوتنەوەی ژنانی رۆژهەلات " و سایتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان روون کردنەوەیەکەی بلاو کردوەتەوە و دەلێت کە ناوبراو نوێنەرایەتی چەند لایەنی سیاسی و مافی مرۆڤی بووە و بەهیچ شێوەیەک خۆی وەک نوێنەری "بزوتنەوی ژنانی رۆژهەلات " نەناساندوە ، دەقی روونکدنەوەکەی بەرێز بەهمەنی بەم شێوەی خوارەوەیە :

یه ک دوو روژه چه ن کامنت و نوسراوه سه باره ت به به شداری من له کونفرانسی "چشم انداز دمکراسی در ایران و منطقه " بلاو کراوه ته وه که گویا له م بونه دا من خوم به" نوینه ری ژنانی روژهه لات" ناساندوه . به شیاوم زانی که له م ریگایه وه پییان رابگه ینم که ئه مه هه له یه کی سایتی العربیه یه و من نوینه رایه تی چه ن لایه نی سیاسی و مافی مروفیی م له م کونفرانسه دا هه بووه به لام نوینه نه ری هیچ کور و کومه لیکی ژنان نه بووم . هیوادارم ئه م چه ن دیره خاترجه می کردبیتن

له گه ل ریز

ناهید به همه نی

 

5122جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:138
Share/Save/Bookmark

demokrat
Thursday, 30 June 2011 15:39
bo nahida bahmani
agar khoy azayat nadaba datwani am hawala bkhwenyawa bzani janabt chawshakari yan hdk

http://www.alarabiya.net/articles/2011/06/26/154886.html
فدرالیسم ونظام غیرمتمرکز بر نشست سایه افکند
مخالفان جمهوری اسلامی شکل نظام سیاسی آینده را در لندن بررسی کردند