0
كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان كۆمه‌ڵه‌ ی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
Thursday, 28 February 2013 14:20
كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان كۆمه‌ڵه‌ ی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
 
پێش نیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 27/2/2013هه‌یئه‌تێكی كۆمه‌ڵه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێزعه‌بدوللاموهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌

وبه‌شداری هاورێیان ناهید به‌همه‌نی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی وحه‌میدبه‌هرامی ، هیدایه‌ت قادری وسالح شه‌ریفی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ و ئه‌نوه‌ر موحه‌ممه‌دی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی شاری سلێمانی سه‌ردانی باره‌گای حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانیا ن كرد وله‌ لایه‌ن به‌رێز مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دێمۆكرات وبه‌رێزان حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی جێگری سكرتێرگشتی ومحه‌ممه‌د نه‌زیف قادری و روسته‌م جه‌هانگیری ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی ومحه‌ممه‌د ساحێبی وعومه‌ر غولامعه‌لی وشاهۆ فه‌رازمه‌ند ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی پێشوازییان لێكرا.

 

 

له‌و كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌دا كۆمه‌لێك بابه‌ت وپرسی گرنگی وه‌ك رێككه‌وتنامه‌ی هاوبه‌شی نێوان حیزبی دێمۆكرات وكۆمه‌ڵه‌ وپه‌ره‌پێدانی زیاتری ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی نێوانیان وبارودۆخی سیاسی ئێستای كوردستان ، ئێران وكێشه‌ وململانێی باله‌كانی رژیم ، هه‌ڵبژاردنی ده‌وری داهاتووی سه‌رۆك كۆماری ئێران ، ناوچه‌ ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رست ومه‌سه‌له‌ی سوریا وتوركیا ، ئۆپۆزیسیونی ئێرانی وچۆنیه‌تی مامه‌له‌ وته‌عامول له‌ گه‌لیان ، پێشوازی له‌نه‌ورۆز و هه‌ندی بابه‌تی تر به‌ چڕوپری تاوتوێ كران و هه‌ر دووك لا له‌ سه‌ر پرس وبابه‌ته‌كان بۆچوون و تێروانینی خۆیان خسته‌روو وله‌سه‌ر زۆربه‌ی مه‌سه‌له‌كان هاوڕا و بۆچوونه‌كان له‌ یه‌ك نزیك بوون.

 

له‌م دانیشتنه‌دا كه‌ له‌ كه‌ش وهه‌وایه‌كی دۆستانه‌ وسه‌میمی دا به‌رێوه‌چوو هه‌ردووك لا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كۆبوونه‌وه‌ وهاوكاری زیاتر كرده‌وه‌ ودواتر هه‌یئه‌تی میوان له‌ لایه‌ن به‌رێزانی حیزبی دێمۆكراته‌ وه‌ به‌گرمی به‌ رێ كران.

 

سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

 

2013/2/ 28 زایینی

 

‌ • نوسه‌ر:سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
1122جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1327
Share/Save/Bookmark