0
ئێرانییه‌ك به‌ 20 هه‌زار دۆلارى ساخته‌وه‌ ده‌ستگیركرا
Wednesday, 10 October 2012 08:34
ئێرانییه‌ك به‌ 20 هه‌زار دۆلارى ساخته‌وه‌ ده‌ستگیركرا
 
هێزه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر دۆلاری ساخته‌دا كه‌ كه‌سێكی ئێرانی ویستبووى له‌ناو بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی بڵاوى بكاته‌وه‌.  

 

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ (رووداو) نێردراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردنی هه‌موو جۆره‌ ساخته‌كاری و فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێك كه‌ كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر باری ئه‌منی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردو وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، رۆژی 8/10/2012 له‌ناو شاری سلێمانیدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ كه‌سێك ده‌ستگیر كرا به‌ پاره‌یه‌كى ساخته‌وه‌".

 

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیركراوه‌ ناوی (د.ع.م، 34 ساڵه‌) به‌ ره‌گه‌ز ئێرانییه‌‌و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌ستبه‌سه‌ر 20 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی‌و فیئه‌ی 100 دۆلاری ساخته‌دا گیراوه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئێرانییه‌ هێنابوویه‌ ناو شاری سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی ساغ كردنه‌وه‌ى".

 

ئاسایشى سلێمانى راشیده‌گه‌یه‌نێت "پێش ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌و دانی ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا، به‌پێی مادده‌ی 281 له‌ یاسای سزادانی عێراقی به‌ندكراوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".

‌ • نوسه‌ر:رووداو- سلێمانى
 • سه‌رچاوه: رووداو-‌
2234جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1052
Share/Save/Bookmark