1
وتووێژی رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لجمهوریه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌
Wednesday, 23 October 2013 12:16
وتووێژی رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لجمهوریه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌
 
عه‌بدوڵلاَی‌ موهته‌دی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆرشگێری‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێران: كورده‌كانی‌ ئێران پێویستیان به‌ دنیای‌ عه‌ره‌به‌

ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لجمهوریه‌ی‌ لوبنان له‌ گه‌ڵی‌ دا ئه‌نجامی‌ داوه‌ عه‌بدوڵلاَ موهته‌دی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌ ده‌ڵێت: كورده‌كان له‌ ئێران به‌ هاوكاری‌ كه‌مایه‌تیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ تر داوای‌ دێمۆكراسی‌ بۆ ئێران و دامه‌زراندنی‌ سیسته‌مێكی‌ فیدراڵین كه‌ مافی‌ نه‌ته‌وه‌كان له‌ ئێراندا بپارێزێ‌.

 

سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی‌ كورده‌كان له‌ ئێراندا سكرتێری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆرشگێری‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێران ده‌ڵێت: كورده‌كان له‌ نێو ئۆپۆزسیۆنی‌ ئێرانیدا رێكخراوترین ئۆپۆزسیۆنن و قورسایی‌ و تایبه‌تمه‌ندی‌ و حورمه‌تی‌ خۆیان هه‌یه‌ و له‌ هه‌ر ئاڵوگۆڕێكدا كاریگه‌ری‌ گه‌وره‌ ده‌توانن دابنیین.

 

هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سكرتێری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌ له‌ وه‌لاَمی‌ پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ی‌ چوارده‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ ده‌ڵێت: كۆنگره‌ی‌ چوارده‌هه‌م كه‌ نوێنه‌رانی‌ هه‌ڵبژێردراو له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان تێیدا به‌شدا بوون توانی‌ نه‌خشه‌ رێگای‌ ئه‌ركه‌كانی‌ داهاتوومان دیاری‌ بكا، هه‌روه‌ها له‌درێژه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ راپۆرتی‌ سیاسی‌ كۆنگره‌دا ئه‌وان دژ به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ ئێران له‌ لوبنان و سوریا و دنیای‌ عه‌ره‌ب به‌ گشتی‌ و ناوچه‌كه‌ هه‌ڵوێستیا گرتووه‌و هه‌روه‌ها له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌ ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه‌ ئاكامی‌ سیاسه‌تی‌ هه‌ڵه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ ئێرانه‌ كه‌ گه‌لانی‌ ئێران باجه‌كه‌ی‌ ده‌ده‌ن.

به‌رێز موهته‌دی‌ هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و وتووێژه‌دا وسه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌ڵێت: كورده‌كان ژماره‌یه‌كی‌ گرنگن، كه‌ تا ئێستا له‌ بواری‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌ ددان به‌ بوونی‌ كیانێكی‌ سه‌ربه‌خۆ نه‌نراوه‌ بۆیان، به‌لاَم ئامانج له‌م كۆنگره‌ یه‌كخستنی‌ گوتاری‌ كوردیه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی‌ كوردستان و كار كردنه‌ له‌ سه‌ر زیاتر ناساندنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ ناوه‌نده‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا.

 

رۆژنامه‌ لوبنانیه‌كه‌ هه‌روه‌ها زۆر پرسیاری‌ تری‌ ئاراسته‌ی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵَه‌ كردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژارنی‌ حه‌سه‌ن رۆحانی‌، و ده‌وری‌ تازه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ ئێران، مه‌سه‌له‌ی‌ موسه‌وی‌ و ریفۆرمخوازان، بارودۆخی‌ سوریه‌و ئۆپۆزسیۆنی‌ كورد له‌ و ولاَته‌دا كه‌ به‌ وردی‌ له‌ لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌ وڵام دراونه‌ته‌وه‌.

 

له‌ كۆتاییدا به‌رێز موهته‌دی‌ ده‌ڵێت: ئێمه‌ خوازیاری‌ پێوه‌ندی‌ و كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دۆستایه‌تین له‌ گه‌ڵ دنیای‌ عه‌ره‌ب، و داواكارم كه‌ هاوكارمان بن بۆ هێنانه‌ كایه‌ی‌ گۆڕان له‌ ئێراندا .

 

جێگای‌ باسه‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لجمهوریه‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ رۆژانه‌ی‌ سیاسی سه‌ربه‌خۆیه‌ و یه‌كێك له‌ دیاریترین رۆژنامه‌كانه‌ كه‌ له‌ ولاَتی‌ لوبنان چاپ و بڵاو ده‌بێـته‌وه‌.

‌ • نوسه‌ر:ئاسۆی رۆژهەڵات
 • سه‌رچاوه: الجمهوریەت .کام‌
2641جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1698
Share/Save/Bookmark

ئه سعه د
Thursday, 21 November 2013 06:37
به بڕوای من کورد ده بێت هه زاران ڕێگا به راورد و ته جروبه بکات که مرۆڤه کان به درێژای مێژو له ڕێگای خولقاندن و داڕشتن و داهێنه ر و موتریب و که سپکردن و لێکۆڵه ر داد وه ری و سه روه ری یاسا و بنه ماکانی مافی مرۆڤ و عقڵانیه ت و علمانیه ت و سیاسه تی مادی و مه عنوی و زانست عیلم و فه لسه فه و ڕامیاری و هزرو هه ڵسه نگاندن و پیاداچونه وه و لێکۆڵینه وه و مه علومات و بیرکاری و فه هم و شعوری خه ڵک و خه ڵکه کان بکاته ئه زمونی وڵاتپارێزی و خزمه تگوزاری به خه ڵکی کوردستان و هاوکاریکردن بۆ جێبه جێکردنی ده یان و سه دان و هه زاران پڕۆژه له م بواره دا ، وه رگێڕانی هه موو جۆره زانستێک بۆ سه ر زمانی کوردی بۆ ئه وه ی جیلێکی دیکه نه سڵێکی دیکه ئاسوده و سه رفه راز و ساحێبی ده یان کارگاو کارخانه و علم و تکنیک و سه نعه ت بێت و خۆ بپارێزی له هه موو نه وعه جه نگێک که زیانی هه بێت له سه ر مرۆڤه کان . کوردستان وڵاتی هه موو جیهانه بۆ ژیان و خزمه تگوزاری به ئینسان له هه موو بواره کاندا. ڕێزگرتن له هه موو ئائینه کانیش دۆستایه تی ده به خشێت به مرۆڤ و ده بێته هۆی خێر و حسنات.به بڕوای من کورد ده بێت هه زاران ڕێگا به راورد و ته جروبه بکات که مرۆڤه کان به درێژای مێژو له ڕێگای خولقاندن و داڕشتن و داهێنه ر و موتریب و که سپکردن و لێکۆڵه ر داد وه ری و سه روه ری یاسا و بنه ماکانی مافی مرۆڤ و عقڵانیه ت و علمانیه ت و سیاسه تی مادی و مه عنوی و زانست عیلم و فه لسه فه و ڕامیاری و هزرو هه ڵسه نگاندن و پیاداچونه وه و لێکۆڵینه وه و مه علومات و بیرکاری و فه هم و شعوری خه ڵک و خه ڵکه کان بکاته ئه زمونی وڵاتپارێزی و خزمه تگوزاری به خه ڵکی کوردستان و هاوکاریکردن بۆ جێبه جێکردنی ده یان و سه دان و هه زاران پڕۆژه له م بواره دا ، وه رگێڕانی هه موو جۆره زانستێک بۆ سه ر زمانی کوردی بۆ ئه وه ی جیلێکی دیکه نه سڵێکی دیکه ئاسوده و سه رفه راز و ساحێبی ده یان کارگاو کارخانه و علم و تکنیک و سه نعه ت بێت و خۆ بپارێزی له هه موو نه وعه جه نگێک که زیانی هه بێت له سه ر مرۆڤه کان . کوردستان وڵاتی هه موو جیهانه بۆ ژیان و خزمه تگوزاری به ئینسان له هه موو بواره کاندا. ڕێزگرتن له هه موو ئائینه کانیش دۆستایه تی ده به خشێت به مرۆڤ و ده بێته هۆی خێر و حسنات.