0
وەزیری دەوڵەتی فیدراڵی کانەدا پشتیوانی لە کەبوودوەند دەکات.
Sunday, 05 August 2012 10:52
وەزیری دەوڵەتی فیدراڵی کانەدا پشتیوانی لە کەبوودوەند دەکات.
 
‌جیمس مۆر وەزیری دەوڵەتی فیدڕاڵی کانەدا و ئەندامی پاڕلمان سەر بە حیزبی موحافەزەکار لە محەمەد سەدیق کەبوودوەند

پشتیوانی دەکا و دەڵێ لە چەندین ساڵی رابردوو لە رێگەی رێخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بە هاوکاری وڵاتانی هاوپەیمان، کانەدا پێشنیاردەر و پشتیوانی سەرکی چەندین بریارنامەی پەسەندکراو لە دژی پەشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئیران بوە.

‌وەزیری زمانی رەسمی و میراتی کانەدا ئاماژە بەوە دەکا کە دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوام مافی ئینسانی هاووڵاتیان لەوانە مافی ئازادی بەیان پەشێل دەکەن و کانەدا پشتیوانی بەهێزی گەلانی ئێران بە دژی پەشێل کاری مافی مرۆڤ و ئەشکەنجە و ئازاری بەندکراوە سیاسیەکانە.

‌بەرێز مۆر لە کۆتایی دەلێت ئیمە جاریکی دیکە دەسەڵاتدارانی ئێران ئاگادار دەکەینەوە کە بارودۆخی زۆر خراپی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکەیان باش کەن و محەمەد سەدیق کەبوودوەند هەرچی زووتر لە زیندان ئازاد کەن. کانەدا پشتیوانی بەهێزی ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤە.

 

ئامادەکردنی

‌محەمەد خادمیانی

3117جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:917
Share/Save/Bookmark