0
به‌رێز دوکتور ئه‌حمه‌د شه‌هید
Saturday, 04 August 2012 07:31
به‌رێز دوکتور ئه‌حمه‌د شه‌هید
 
هه‌واڵنێری تایبه‌تی رێکخراوه نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران

له کاتێکدا که ده‌سته‌ڵاتدارانی ئیران په‌یتا په‌یتا مافی مرۆڤ و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی شارۆمه‌ندانی ئیرانی به گشتی و مافی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یره فارس وه‌کوو کورد، به‌لووچ و تورکه‌کان پێشێل ده‌که‌ن، پێویسته که سه‌رنجی به‌رێزتان بۆ لای باروودۆخی جه‌سته‌یی- رووحی و مه‌ترسی ئێعدام کردنی هه‌ندێک له زیندانیانی سیاسی رابکێشین.

 

ئاغای بێهزاد نه‌به‌وی به هه‌فتا ساڵ ته‌مه‌نه‌وه یه‌کێکه له به ته‌مه‌نترین زیندانیانی سیاسی له ئێران که سه‌ڕه‌رای دۆخی خراپی جه‌سته‌یی به تایبه‌ت ئێشی زۆر له که‌له‌که‌ که پێویستی به ده‌رمان و چاودێری پزیشکی به‌رده‌وام و تایبه‌ت هه‌یه، ئێستاکه‌ش له زینداندایه له هه‌موو مافێکی پێراگه‌یشتنی ده‌رمانی و پزشکی بێه‌شکراوه. هه‌روه‌ها ئاغایان مسته‌فا تاجزاده و ئه‌بولفه‌زلی قۆدیانی‌ش له باروودۆخێکی ناله‌به‌ری جه‌سته‌یی‌دان. شایانی باسه که ئه‌م دوو زیندانی‌یه به هۆی پێداگرییان له‌سه‌ر داوا ره‌واکان و مافه‌کانی یاسایی خه‌ڵک تووشی دژواری زێده‌تری زیندان بانه‌کان بوونه‌ته‌وه و له خه‌ده‌ماتی پزیشکی بێبه‌شکراون.

کۆمه‌لێکی‌تر له زندانیانی سیاسی که بریتین له: مه‌هدی مه‌حموودیان، فه‌ریبورز ره‌ئیس دانا، مه‌حه‌مه‌د سه‌یفزاده، حامید رووحی‌نژاد، ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی، حیشمه‌تولله ته‌به‌رزه‌دی، دوو خاتوون به ناوه‌کانی کوبڕا به‌نازاده ئه‌میرخیزی و زێنه‌ب جه‌لالیان، له خه‌ده‌ماتی ده‌رمانی و پزشکی بێبه‌ش‌کراون.

به پێی یاسا و گرێبه‌سته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی مرۆڤ به تایبه‌ت یاسای لانیکه‌می ستاندارد له چۆنێتی هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ل زیندانیان و هه‌روه‌ها یاسا نێوخۆییه‌کانی ئێران، هه‌موو زیندانییه‌کی نه‌خۆش ده‌بێ به بێ هه‌ڵاواردن به تایبه‌ت له بواری باوه‌ڕی سیاسی، ئایینی، قه‌ومی و جنسی، ده‌بێ له ئیمکانات و که‌ل و په‌لی ده‌رمانی و پزشکی هاوسان به‌هره‌مه‌ند بن. هه‌ڵسووکه‌وتی ئێستاکه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێرانی له‌گه‌ڵ زنیدانیانی سیاسی نه‌خۆش، پێشێلکاری ئاشکرا و به‌دوای‌یه‌کدای به‌ڵێن و '' تعهدات''ی نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها یاسای نێوخۆی وڵاتی ئێرانه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له به‌رێزتان داوا ده‌که‌ین به پێی به‌رپرسایه‌تییه‌کی که له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه یه‌کگرتووه‌کان پێتان دراوه، هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبێنه‌وه بۆ راگرتنی خێرای ئه‌م بارودۆخه و پابه‌نکردنی ده‌سته‌ڵاتدارانی حکومه‌تی ئێران به له‌به‌رچاوگرتن و به کرده‌وه رێزدانان بۆ مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌موو زیندانیانی نه‌خۆش

هیوا مەولانیا (کوردستانی)،

وتەبێژی رێكخراوی‌ پارێزگاری‌ له‌ زیندانییه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی‌

ئێران و كوردستان

www.ikhr.org

 

 

‌ • نوسه‌ر:هیوا مەولانیا
2858جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:912
Share/Save/Bookmark