0
ئیعدامی دوو زیندانیی سیاسی لە شاری ئیسفەهان
Thursday, 02 June 2011 14:32
ئیعدامی دوو زیندانیی سیاسی لە شاری ئیسفەهان
 
(محەمەد و عەبدوڵڵا) فەتحی، دوو برای تەمەن 27 و 29 ساڵان بە تۆمەتی دژایەتیکردنی

خودا رژێمی خوێنخۆری ویلایەتی فەقیه لە تاوانێکی دڕندانەدا، رۆژی  سێشەممە 27ی بانەمەڕ دوو برای بە ناوی (محەمەد فەتحی) و (عەبدوڵڵا فەتحی)، تەمەن 27 و 29 ساڵانی لە زیندانی (دەستگردی ئیسفەهان)ی لەسێدارە دا بە تۆمەتی دژایەتیکردنی خودا (وەک ئاخوندەکان دەڵێن). جەللادانی هێزی دادوەریی رژێمی ئاخوندی تاوانی ئەم دوو زیندانییە سیاسییەی، موحاربە (دژایەتیکەری خودا) بەڕێگەی دزینی چەکدارانە و پێکهێنانی گروپێکی نایاسایی دژ بە رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران راگەیاند.
ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کە باوک و خاڵۆیان لە زیندانییە سیاسییەکانی دەیەی 60 (80ی زایینی) بوون، لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی رابردووەوە (1389) دەستگیر کراون و لە ماوەی ئەم یەکساڵەدا لە ژێر ئەشکەنجەدا بوون. باوکی ئەم دوو زیندانییە سیاسییە گوتی: ”کوڕەکانم تووشی چارەنووسی ئەو کەسانە هاتن کە بەتۆمەتی سەردانیکردنی کامپی ئەشڕەف لە عێراق ئیعدام کران”. دایکی ئەوان جەختی کرد: ”ئاسەواری ئەشکەنجەی بەسەر جەستەی کوڕەکانمەوە دیارە. لە سەرەتای دەستبەسەرکردنیان، تەنانەت هەڕەشەی ئازار و دەستدرێژیکردنی سیکسییان لێکردوون ... بووکەکەشم بە هۆی ئەشکەنجەی هاوسەرەکەی لە دادوەریی سەربازیی ئیسفەهان سکاڵای تۆمار کردووە .... بەڵام  لە جیاتی وڵامدانەوە، بووکەکەشمیان بردووەتە ژووی لێپێچینەوە و هەڕەشەیان لێکردووە”.
خەڵک و لاوانی ئیسفەهان کە لە شەوی پێشووترەوە بە ئەگەری ئەم ئیعدامکردنە دڕندانەیەیان زانیبوو، سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە بۆ رێگریکردن لە ئیعدامی ئەم دوو گەنجە لەبەردەم زیندان کۆببوونەوە. جەللادان بۆ بڵاوەپێکردنی جەماوەر بەدرۆ رایانگەیاندبوو کە بڕیارەکە جێبەجێ ناکرێت.
بە ئیعدامکردنی ئەم گەنجە، ژماری زیندانییە ئیعدامکراوەکانی (9)رۆژی رابردوو  گەیشتە 32 کەس.
رژێمی لەسەرەمەرگی ئاخوندەکان بێهودە هەوڵ دەدات بە پەرەپێدانی سەرکوت و ئیعدام بەرەنگاری شەپۆلی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی جەماوە بێتەوە و رێگری بکات لە گڕگرتنی راپەڕینەکانی جەماوەر و تەقینەوەی رق و تووڕەیی لاوان کە هەڕەشە لە تەواوەتی ئەم رژێمە دەکات.
موقاومەتی ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لە ئاست پێشێلکردنی دڕندانەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و رەوتی روولەزیاتبوونی ئیعدامکردنی خودسەرانە بێدەنگ نەبن و بەهۆی ئەم دڕندایەتییە سامناکانە، سزایەکی هەمەلایەنە بخەنە سەر رژێمی ئاخوندی.
سکرتاریەتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران- پاریس
28ی بانەمەڕی 1390 (18ی ئایاری 2011)

3170جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:52
Share/Save/Bookmark