0
ده‌قێ جاڕ نامه‌ێ گه‌ڕدونی مافێ مڕوڤ
Tuesday, 15 November 2011 02:41
ده‌قێ جاڕ نامه‌ێ گه‌ڕدونی مافێ مڕوڤ
 
 

جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ له‌ 10ی دیسه‌مبری ساڵی 1948 له‌ کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا په‌سند کرا.پاش به‌ په‌سندگه‌یشتنی ئه‌م جاڕنامه‌یه،‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوای له‌ ئه‌ندامه‌کانی خۆی کرد که‌ ئه‌م جاڕنامه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی گشتی بڵاوبکه‌نه‌وه‌ " هه‌تا له‌ قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌کانی فێرکردن و بارهێناندا بڵاو بکرێته‌وه‌ و بخوێندرێت". له‌به‌ر گرینگی ئه‌م جاڕنامه‌یه‌ و هه‌روه‌ها فه‌رامۆشکرانی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌رده‌سته‌کانی کوردستان به‌ پێویستم زانی به‌ کوردی ئه‌م جاڕنامه‌یه‌ بکه‌وێته‌وه‌ به‌ر چاوی خوێنه‌رانی کورد..

 

عومه‌ر عینایه‌تی

 

پێشه‌کیی

 

له‌و رووه‌وه‌ که‌‌ ناسینی‌ که‌رامه‌تی زاتیی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی مروڤ و مافی یه‌کسان که‌ بۆ که‌سێکی دیکه‌ ناگوازرێته‌وه‌ و‌ بنچنه‌ی ئازادی و عه‌داڵه‌ت و ئاشتی له‌ جیهان داده‌ڕێژێت، له‌و سه‌ره‌وه‌ که‌ ده‌ره‌نجامی نه‌ناسین و سووککردنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌بێته‌ هۆی توندوتیژیی نامرۆڤیی، که‌ رۆحی مرۆڤی تووشی سه‌رکه‌شیی کردووه‌ و به‌دیهاتنی دنیایه‌ک که‌ تێیدا مرۆڤه‌کان بتوانن به‌ ئازادی بیروڕای خۆیان ده‌رببڕن و نه‌ترسێن، وه‌ک به‌رزترین ئاواته‌کانی مرۆڤ راگه‌یاندراوه‌. له‌و رووه‌وه‌ که‌ ده‌بێ له‌ بنه‌ڕه‌تدا مافه‌ مرۆڤییه‌کان ده‌بێ به‌ به‌ڕێوه‌چوونی یاسا پشتگریی بکرێن هه‌تا مرۆڤ وه‌کو دوایین رێچاره‌ ناچار نه‌بێ به‌ دژی سته‌م و گوشار شۆڕش بکا. له‌و رووه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ په‌ره به‌ په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بدرێ، له‌و سه‌ره‌وه‌ که‌ گه‌لانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ جارێکی دیکه‌ له‌ جاڕنامه‌که‌دا بڕوای خۆیان به‌ مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ئاست و بایه‌خی تاکی مرۆڤی و یه‌کسانیی مافه‌کانی ژن و پیاو دووباره‌ کردۆته‌وه‌ و سوورن که‌ یارمه‌تی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن و له‌ ژینگه‌یه‌کی ئازاددا بارودۆخی ژیانێکی باشتر مسۆگه‌ر بکه‌ن، له‌و رووه‌وه‌ که‌ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام یه‌کیان گرتووه‌ که‌ رێزگرتنی جیهانی و وه‌به‌رچاوگرتنی راسته‌قینه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه‌ بنچینه‌ییه‌کان به‌ هاوکاریی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دابین بکه‌ن، له‌و سه‌ره‌وه‌ که‌ لێک تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ ماف و ئازادییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رله‌به‌ری ئه‌م به‌ڵێنه‌ به‌ته‌واوی گرینگه‌، دانیشتنی گشتیی، ئه‌م جاڕنامه‌ گه‌ردونییه‌ی مافی مرۆڤی به‌ ئاڕمانجی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کان ده‌زانێ هه‌تا به‌ گشتی و هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌م جاڕنه‌مه‌یان له‌ رۆژه‌ڤ دا هه‌بێ و هه‌وڵ بده‌ن که‌ به‌ هۆی فێربوون و بارهاتن رێزی ئه‌م ماف و ئازادییانه‌ مسۆگه‌ر بێت و به‌ وه‌ربه‌رچاوگرتنی رێوشوێنی نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، بناسرێت و به‌شێوه‌ی راسته‌قینه‌ و حاشاهه‌ڵنه‌گرییان چ له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌ندام و چ له‌ نێوان گه‌لانی نێو سنووری وڵاتاندا به‌ڕێوه‌بچێت.

 

 

پیکهاته‌یی گشتی

 

ئه‌م

 

جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مروڤ

 

 

 

له هیواکانی هاوبه‌ش ته‌واوی گه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌کان راده‌گه‌یندریت تاوکو هه‌مو خه‌لک و ریکخراوه‌کانی کومه‌لگا ئه‌م جارنامه‌یه‌ له‌ به‌ر چاو بگرن و هه‌وڵ بده‌ن به‌ هاریکاری ریکخراوی وزاره‌تی په‌روه‌رده ، له‌ به‌ر چاو گرتنی ئه‌م ماف و ئازادیانه‌ په‌ره‌ی پی بدریت به‌ ریوشوینی گونجاوی نه‌ته‌ویئی وه‌ نیونه‌ته‌وئی ، پیناسه‌ی وه‌گه‌رخستنی گونجاو به‌گشتی له‌ دونیادا و کاریگه‌ری ئه‌مانه‌ چ له‌ نیوان کومه‌لگه‌ی ولآتانی ئه‌ندام وه‌ چ ئه‌و ناوچه‌ ئتنیکه‌ کانی که‌ له‌ ناو سنورکانیان دان ، دابین بکریت

 

، خالی - 1

 

هه‌موو مروڤێک به‌ ئازادی له‌دایک ده‌بێ و که‌ڕامه‌ت و مافی یه‌کسانیان هه‌یه‌ ، هه‌موویان خاوه‌نی ئه‌قڵ و ویژدانن و ده‌بی له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌ڵسوکه‌وتی برایانه‌یان هه‌بێ.

 

، خالی - 2

 

ئه‌م ئازادی و مافانه‌ی که‌ له‌ جاڕنامه‌کدا ئاماژه‌یان پێکراوه ‌هه‌موو مرۆڤێک به‌ شێوه‌ی یه‌کسان و به‌ بێ هیچ چه‌شنه‌ جیاوازییه‌ک ده‌گرێته‌وه‌ واته‌ نیژاد ، ره‌نگ ، ره‌گه‌ز ، زمان ،‌ ئائین ، بیروڕای رامیاری و یان هه‌ر باوه‌ریکی دیکه‌ ی، هه‌روها ره‌چه‌ڵه‌ک،‌ بارودۆخی کومه‌لاتی ، سه‌روه‌ت وه‌ سامان ، له‌ دایک بون و‌ هه‌ر شیواز یا بارودوخیکی دیکه‌ . هه‌روه‌ها هیچ هه‌ڵاواردنێک له‌ سه‌ر بنمای رامیاری ، ئیداری یان نێوده‌وڵه‌تیی وڵاتێک یان نیشتیمانێک هه‌بێ که‌ که‌س هاوڵاتیی ئه‌و شوێنه‌ بێ. جا ئه‌م ولاته‌ یان ناوچه‌یه‌ سه‌ربه‌خو بیت ، یان داگیرکراو یان ده‌سه‌ڵاتێکی سنورداری هه‌بێت.

 

، خالی - 3

 

هه‌موو که‌س مافی هه‌یه‌ ژیان و ئازادی و ئاسایشیی شه‌خسی هه‌بێ.

 

، خالی - 4

 

هیچ که‌سیک ناتوانێ که‌سێک به‌کویڵه‌ بهێلێته‌وه‌ و کڕین و فرۆشتنی کۆیله‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه‌.

 

، خالی - 5

 

هیچ که‌سیک نابی ئه‌شکه‌نجه‌ بکریت یان به‌ شێوه‌ی زاڵمانه‌ سزا بدرێت یان رووبه‌ڕووی هه‌ڵسوکه‌وتی دژه‌ مرۆڤی بێته‌وه‌ یان بچه‌وسێندرێته‌وه‌.

 

 

 

، خالی - 6

 

هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ که‌سایه‌تی حقوقی خوی له‌ هه‌مو شوینیک وه‌کو مرۆڤ به‌ فه‌رمی بناسرێت.

 

 

 

، خالی - 7

 

هه‌مو که‌سیک له‌ به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌کسانن و مافیان هه‌یه‌ به‌ بی هیچ جیاوازی و هه‌لاواردنیک یاسا پشتیوانیان لێ بکا ،هه‌مو مافی هه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌لاواردن یان جیاوازیه‌ک که‌ دژ به‌م جارنامه‌یه‌ بیت و دژ‌ به‌ هه‌رچه‌شنه‌ هاندانێک که‌ هه‌لاواردنێکی له‌م شێوه‌یه‌ به‌دیبێنێ ، له‌ یاسا سود وه‌ربگرێت.

 

 

 

، خالی - 8

 

له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که‌ مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی تاک پێشێل بکا – و ئه‌و مافانه‌ به‌ هۆی یاسای بنچینه‌یی یان یاسایه‌کی دیکه‌ بۆ تاک ناسرا بێت، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ دادگای باڵای نه‌ته‌وه‌یی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێ.

 

 

، خالی - 9

 

هیچ که‌س نابی سه‌ره‌رویانه ده‌ستبه‌سه‌ر، زیندانی یان شاربه‌ده‌ر بکریت.‌

 

، خالی - 10

 

هه‌موو که‌سیک به‌ بێ جیاوازی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ سکاڵای خوی له‌ دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و‌ بی لایه‌ن ، به‌ ئاشکرا کاره‌کانی بو به‌ریوه‌ ببه‌ن. دادگایه‌کی ئاوا له‌باره‌ی ماف و‌ ئه‌رکه‌کان یان هه‌ر تاوتۆمه‌تێکی که‌ خرابێته‌ پاڵی ،ده‌بی بریاری له‌سه‌ر بدات ،

 

، خالی - 11

 

1 ) هه‌ر که‌سیک ‌ تاوانی خرابێته‌پاڵ ، هه‌تا ئه‌وکاته‌ بێتاوانه‌ که‌ له‌ دادگایه‌کی گشتیدا که‌ هه‌موو گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ به‌رگریکردنی بۆ دابین ده‌کرێ و تاوانباربونی به‌ شیوه‌ی یاسایی پشتراست ده‌بێته‌وه‌‌‌.

 

2 ) هیچ که‌س بۆ ئه‌نجامدان یان ئه‌نجامنه‌دانی کرده‌وه‌یه‌ک له‌ کاتی روودانی کرده‌وه‌که‌ ، به‌ پێی مافی نه‌ته‌وه‌یی یان نێوده‌وڵه‌تی به‌ تاوان دانه‌نراوه‌ تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م نادرێ، به‌م هۆیه‌ هیچ سزایه‌ک له‌وه‌ قورستر که‌ له‌ کاتی روودانی تاوانه‌که‌ ده‌سه‌پێندرێت رووبه‌رووی که‌س نابێته‌وه‌.

 

، خالی - 12

 

هیچ که‌س نابێ له‌ ژیانی تایبه‌تی ، کارو باری کومه‌لایه‌تی ، شوینی ژیان وپیوه‌ندیه‌کانیدا سه‌ره‌رۆیانه‌ لێپرسینه‌وه‌ی لێبکرێت و هێرش بکرێته‌ سه‌ر شه‌ره‌فه‌ت و که‌سایه‌تی و ناوو ناوبانگی ، هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مچه‌شنه‌ لێپرسینه‌وه‌ و هێرشکردنانه‌دا یاسا پشتیوانی لێبکا.

 

، خالی - 13

 

1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌موو ولاتیکدا به‌ ئازادانه‌ هاتوچو بکات و شوینی ژیانی خۆی هه‌ڵبژێرێت.

 

2 ) هه‌مووکه‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌ر ولاتیک ، یه‌ک له‌وان ولاتی خوی به‌جی بیڵیت یان بگه‌ریته‌وه‌ بو ولاتی خوی. .

 

 

 

، خالی - 14

 

1 ) هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌به‌رامبه‌ر راوه‌دوونان، ئه‌شکه‌نجه‌ و‌ ئازار، په‌نایه‌ک بدۆزێته‌وه‌ و له‌ وڵاتانی دیکه‌ ببێته‌ په‌نابه‌ر.

 

2 ) ئه‌گه‌ر راوه‌دوونان ‌ به‌هۆی تاوانی گشتی و نا‌ سیاسی وره‌فتاری دژ به‌ بنه‌ما و مه‌به‌سته‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بێ ، ناتوانریت سوود له‌م مافه‌ وه‌ربگیرێت.

 

 

 

، خالی - 15

 

هه‌ر که‌س مافی تایبه‌تی هاولاتی بونی هه‌یه‌،

 

هیچ که‌سیک نابیت سه‌ره‌ رویانه‌ له‌ هاولاتی بونی خوی، یان له‌ گورینی مافی هاولاتی بون بی به‌ش بکریت ،

 

 

 

، خالی - 16

 

1 ) هه‌موو ژن و پیاوێکی پێگه‌یشتوو مافیان هه‌یه به‌ بی هیچ سنورێک له رووی‌ نیژاد ، نه‌ته‌وه ، یان ئایینه‌وه‌ پیکه‌وه‌ ژیانی هاوبه‌شی پیک بینن. و له‌ کاتی جیابوونه‌وه‌شیان ژن و میرد له‌ هه‌موو کاره‌باره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ زه‌واج مافی هاو یه‌کسانیان هه‌یه .

 

‌‌‌2 ) پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌شی ده‌بی له‌ سه‌ر رزامه‌ندی و ئازادی ته‌واوی ژن و پیاو بیت .

 

3 ) بنه‌ماله‌ کۆڵه‌که‌ی سروشتی و بنچینه‌ی کومه‌لگایه‌ و ده‌بی مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ سود له‌ پشتیوانیی کومه‌لگا وده‌وله‌ت وه‌ربگرێ.

 

 

 

خالی - 17

 

1 ) هه‌موو که‌سیک به‌ ته‌نیا، یان به‌ هاوبه‌شیی مافی به‌خاونبوون هه‌یه.

 

2 ) هیچ که‌س نابێ سه‌ره‌رویانه‌ له‌ مافی خاوه‌ندرایی بی به‌ش بکریت.

 

 

 

، خالی - 18‌

 

هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه‌ به‌ ئازادی سود له‌ بیرو ویژدان و ئایین وه‌رگریت. ئه‌م مافه‌ گورینی ئازادانه‌ی دین یان بیر و بڕوا وه‌خۆده‌گرێت. هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی ئایینی و به‌ریوه‌بردنی مه‌راسیمی ئایینی ده‌گرێته‌وه‌. هه‌موو که‌سێک به‌ته‌نیا یان به‌ کۆمه‌ڵ به‌شێوه‌ی تایبه‌تی یان به‌ هابه‌شی گشتی ده‌توانێ ئه‌و مافه‌ی هه‌بێ.

 

 

 

، خالی - 19

 

هه‌موو که‌سێک مافی هه‌یه‌ به‌ ئازادی بیر و رای خۆی ده‌ربڕێت. ئه‌م مافه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کا که‌ هه‌موو که‌سێک به‌ بێ ترس و دڵه‌ڕاوکێ بڕوای تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌بێت و له‌ به‌ده‌ستهینانی زانیاریی و بیرو را و بڵاوکردنه‌وه‌یان به‌ئازادی ده‌ستی به‌ ئامرازه‌کانی پێویست رابگات.

 

، خالی - 20‌

 

1 ) هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ ئازادیی کۆڕ و کۆمه‌ڵ و گروپی ئاشتیخواز پێک بهێنێت.

 

2 ) که‌س ناتوانێ که‌سێک ناچار بکا له‌ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری بکا.

 

 

 

، خالی - 21

 

1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ کارو باری به‌ریوه‌ به‌رایه‌تی گشتی ولاتی خۆی ، به‌شیوه‌ی راسته‌و خو یان له‌ رێگه‌ی هه‌لبژارده‌نی نوینه‌رانێک که‌ ئازادانه‌ هه‌لبژێردراون به‌شداری بکات.

 

2 ) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه‌ به‌ یه‌کسانیی هه‌لومه‌رجه‌کان، کاروباری گشتیی وڵاتی هه‌بێ.

 

3 ) ئیراده‌ی گه‌ڵ ،بنچینه‌ و سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاتی حکومه‌ته‌. ئه‌م ئیراده‌یه‌ ده‌بی به‌ شێوه‌ی هه‌لبژاردن بیته‌ ئاراوه‌ که‌ که‌ به‌ پێی راستگۆیی و به‌شیوه‌ی ده‌وره‌ئی پیک بیت.هه‌لبژاردن ده‌بی گشتی و به‌ ته‌بایی بێت وبه‌ ده‌نگی نه‌هینی یان هاو‌شیوه‌کانی به‌ریوه‌ بچیت که‌ ئازادی ده‌نگدانی تیدا مسۆگه‌ر بووبێت.

 

، خالی - 22

 

هه‌موو که‌سیک وه‌کو ئه‌ندامی کومه‌لگا مافی ئاسایشی کومه‌لایه‌تی هه‌یه‌ و ریگه‌ی پیدراوه‌ به‌ پشتیوانی گشتی و هاوکاری نیوده‌وله‌تی ، مافی ئابوری ، کومه‌لایه‌تی کولتووریی خۆی به‌ وه‌به‌رچاوگرتنی پێکهاته‌ و سه‌رچاوه‌کانی هه‌ر وڵاتێک که‌ پیویستیی پله‌ و پێگه‌یشتنیی ئازادانه‌ی که‌سایه‌تیی ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بێنێ.

 

، خالی - 23

 

1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ‌ کار کردنی هه‌یه‌، به‌ ئازادی کاری خۆی ده‌ستنیشان بکا ، هه‌لومه‌رجی به‌دوور له‌ غه‌در و ئه‌رخه‌یان به‌خش بۆخۆی بخوازێ و له‌ کاتی بێکاربوونیدا پشتیوانیان لێبکرێت.

 

2 ) هه‌مو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ به‌بی هیچ جیاوازیه‌ک ، له‌ به‌رامبه‌ر کارکردنی یه‌کساندا ، موچه‌ی یه‌کسان وربگرێت.

 

3 ) هه‌ر که‌سێک که‌ کار ده‌کات موچه‌ و حه‌قده‌ستی گونجاو و ئه‌رخه‌یانبه‌خش وه‌ر بگریت که‌ ژیانی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی له‌ ئاستی ئینسانیدا به‌ڕێوه‌ ببات و له‌ کاتی پیویستدا به‌ یارمه‌تی که‌ره‌سته‌کانی پشتیوانیی کۆمه‌ڵایه‌تی، باشتری بکا.

 

4 ) هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ل که‌سانی دیکه‌دا یه‌کێتی دروست بکات و به‌شداری یه‌کێتییه‌کان بێت.

 

 

 

، خالی – 24

 

هه‌موو که‌سیک مافی حه‌سانه‌وه‌ و پشوو و سه‌یرانی هه‌یه و‌ ‌به‌ تایبه‌ت ده‌بی له‌ سنوردار بوونی گونجاوی سه‌عا‌تی کار و مه‌ره‌خه‌سی و پشووه‌کان به‌شێوه‌ی ده‌وره‌یی موچه‌ی پێبدرێ.

 

، خالی- 25

 

1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که‌ ژیانیکی گونجاوی بو دابین کردنی سلامه‌تی و خۆشگوزه‌رانی و خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌بێ، به‌ تایبه‌تی له‌ رووی خوارده‌مه‌نی ، جلو به‌رگ ، خانو ، چاودیری پزیشکی و خزمه‌ت گوزاریه‌کانی تایبه‌تی کومه‌لگاوه‌. هه‌روه‌ها مافی هه‌یه که‌ له‌ کاتی بی کاری ‌‌، نه‌خوشی ، که‌م ئه‌ندامبوون ، بیوه‌ ( ژن یان پیاو ) ، په‌که‌وته‌ یان له‌ ته‌واوی بواره‌کانی دیکه‌ی ژیان که‌ به‌هوکاری به‌ده‌ر له‌ توانای خۆی نه‌توانێ بژیوی خۆی دابین بکا له‌ بیمه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌تی سود وه‌ربگرێ.

 

 

 

2 ) دایکان و مندالان مافیان هه‌یه که‌ له‌ یارمه‌تی و چاوه‌دێریی تایبه‌ت سوود وه‌ربگرن. هه‌موو مندالان ، چ ئه‌وانه‌ی سه‌مه‌ره‌ی زه‌واج بن یان به‌بی زه‌واج دینه‌ دونیا ، مافیان هه‌یه‌ له‌ پشتیوانی کۆمه‌ڵاتیی یه‌کسان سود وه‌ر بگرن.

 

 

 

 

 

، خالی - 26

 

1 ) ههموو‌ که‌سیک مافی هه‌یه له‌ دامو ده‌زگای په‌روه‌رده‌ سود وه‌ر بگریت. خویندن و په‌روه‌رده‌ ، لانی که‌م خویندنی سه‌ره‌تایی و خویندنی و سه‌ره‌تاییده‌بێ خۆڕایی بێت. خویندنی سه‌ره‌تایی ئه‌رکی سه‌ره‌کیه‌، په‌روه‌رده‌ی تکنیکی وه‌ پیشه‌یی ده‌بی ببیته‌ گشتی ، به‌ده‌ستهینانی خویندنی بالا ده‌بی به‌ یه‌کسانیه‌کی ته‌واو بو هه‌مو که‌س دابین بکریت هه‌تا هه‌ر که‌سیک بتوانیت به‌ پی توانای خۆی‌ سودی لێوه‌ر بگریت.

 

2 ) ئامانجی خویندن و په‌روه‌رده ده‌بی گه‌شه‌کردنی هه‌مولایه‌نی ‌ که‌ سایه‌تی مروڤ و باشتر وه‌به‌رچاوگرتنی مافی مروڤ و ئازادییه‌ بنچینه‌ییه‌کان بیت . خویندن و‌ په‌روه‌رده‌ ده‌بی بو په‌ره‌پیدانی لیک تیگه‌شتن و یه‌کتر قه‌بول کردن و دوستایه‌تی له‌ نیوان ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کان وه‌ گروپه‌ نیژادی یان ئایینیه‌کان یارمه‌تیده‌ر بێت و هه‌ر وه‌ ها په‌ره‌ بدات به‌ چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پارستنی ئاشتی.

 

3 ) باوک و دایک له‌ ده‌ست نیشان کردنی چونیه‌تی خویندن وه‌ په‌روه‌رده بو مندالانی خویان له‌ هه‌موو که‌س له‌پێشترن.

 

، خالی - 27

 

‌1 ) هه‌مووکه‌سیک مافی هه‌یه‌ ئازادانه‌ له‌ ژیانی کولتووری وکومه‌لایه‌تی به‌شی هه‌بیت به‌شدار بێت و له‌ هونه‌ره‌کان و به‌ تایبه‌ت له‌ پێشکه‌وتنی زانستی و قازانجه‌کانی سوود ببینێت.

 

2 ) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ مه‌عنه‌وی و مادیی به‌رهه‌مه زانستی و ئه‌ده‌بی یان هونه‌رییه‌کانی خۆی سود وه‌ربگرێت.

 

، خالی - 28

 

هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ خوازیاری پیکهینانی نه‌زمو نیزامیک له‌ بۆواری کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ ئاستی نیو ده‌وله‌تی دا بیت که‌ ماف و ئازادیه‌کانی ناو براو له‌م جارنامه‌یه‌ به‌ ته‌واوی دابین و به‌کرده‌وه‌ جی به‌جی بکات.

 

، خالی - 29

 

1 ) هه‌رتاکیک ته‌نیا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کومه‌لگایه‌ ئه‌رکی له‌ ئه‌ستو دایه‌ که‌ گه‌شه‌ سندنی ئازادانه‌ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بو ده‌سته‌به‌ربکات ،

 

2 ) هه‌ر که‌س له‌ به‌کارهێنانی ماف وسود وه‌رگرتن له‌و ئازادیانه‌ی خوی که‌ ته‌نیا گوی رایه‌لی ئه‌و سنوره‌ یاساییانه‌یه‌‌‌

 

که‌ ته‌نیا بۆ ناسین و وه‌به‌رچاوگرتنی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵك و بۆ وه‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی عادیلانه‌ی ئه‌خلاقی و شیرازه‌ی گشتی و خۆشگوزه‌رانیی هه‌مووان له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیکدا دیاری کرابن.

 

3 ) ئه‌م ماف و ئازادیانه‌ له‌ هیچ بواریک دا نابی به‌ دژی ئامانج و بنه‌ماکانی نه‌ته‌وه‌ یه‌ک گرتوکان به‌کار بهێندرێن‌.

 

، خالی - 30

 

هیچکام له‌م خاڵانه‌ی جارنامه‌ی به‌ر ده‌ست نابیت وا لیک بدریته‌وه‌ که‌ ببێته‌ مافێک بۆ ده‌وڵه‌ت یان گروپ یان تاکێک هه‌تا بتوانێ ماف و ئازادییه‌کانی ئاماژه‌پێکراو له‌م جاڕنامه‌یه‌دا پێشێل بکات یان کارێکی له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام بدات.

 

نوسین وه‌ وه‌رگیران عومه‌ر عینایه‌تی

‌ • نوسه‌ر:عومه‌ر عینایه‌تی
 • سه‌رچاوه: توری ئه‌نترنیت‌
5906جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:403
Share/Save/Bookmark