0
نامەیەکی هاوبەش بۆ کۆمەلەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر ئێران
Tuesday, 19 November 2013 09:50
نامەیەکی هاوبەش بۆ کۆمەلەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر ئێران
 
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران - ژنێڤ، ڕێکخراوی "ئەمنیستی ئینترناسیۆنال"، "دیدەبان حقوق بشر"

و 22 رێكخراوەی دیکەی داکۆکیکەر لە مافەکانی مرۆڤ، لە نامەیکی هاوبەش دا، داوا دەکەن لە کۆمەلەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیو یۆرک بڕیارنەمەیەک پەسەند بکەن لە سەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران. پرسی نەتەوەکانی ئێران و لە سێدارەدانی تێکۆشەرانی کورد تەوەری سەرەکی نامەکە پێکدێنێ.

نێوەڕۆکی نامەکە و ناوی ڕێکخراوەکان:

 

بۆ وڵاتانی ئەندام لە " کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان "

بەڕێزان

ئێمە، ڕێکخراوەکانی داکۆکیکەر لە مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵەی مەدەنی, کە لە خوارەوە ناومان هاتوە، داواتان لێدەکەین کە دەنگ بدەن بەو بڕیارنامەی (resolution A/C.3/68/L.57) کە بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەرامبەر بە 19ی نۆڤەمبەری 2013 بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا، لە 68 ەمین خولی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک بڕیاری لە سەر بدرێت.

ئەو ساڵ، هەلێکی گونجاو و چاره‌نووساز لەبەر دەست دایە بۆ ئەوەی کار بۆ نەمانی ئەو پێشێلکاریانە بکرێت کە لە لایەن کۆمەڵەی نێونەتەوەیی و لە لایەن رێکخراوە مەدەنیە ئێرانیەکان ده‌ستنیشان کراون. کابینەی نوێی حەسەنی ڕووحانی بەڵێنی دابوو کە هەوڵ بۆ لەناو بردنی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران دا بدات، ئەمەش بە تایبەت بە بەرێوەنەبردنی سیاسەتی هەڵاواردنی کەمایەتییە نەتەوەیی و ئاینی یەکان، ژنان و هەروەرها بە لەبەرچاو گرتنی زیاتری ماف و ئازادی ڕادەربرین (ئازادی بەیان). بەڵام بە پێچەوانەی ئەم بەڵێنانە، دەبێ ئەوە وەبیر بهێنینەوە کە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا، لە یاسا و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو یاسایانە ڕێگری سەرەکین بۆ جێبەجێ کردنی هەر ریفۆرمێکی پێویست لە لایەن کابینەی نوێوە. هەربۆیە پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و مافە سیاسی، مەدەنی، ئابووری وکولتوری و کۆمەڵایەتیەکان بە تایبەت بەشێوەیەکی ڕووتینی بەردەوامە و درێژەی دەبێت.

له‌ 23 ئۆکتۆبری ئەمسالدا، راپۆرتێری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ پرسی مافەکانی مرۆڤ له‌ ئێران، دوکتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید، له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا باسی لە "قه‌یرانی قووڵی مافه‌کانی مرۆڤ"ی له‌ ئێران دا کرد و به‌ وردی تیشکی خسته‌ سه‌ر پێشێلکردنی مافەکانی ژیان, خوێندن، هەبوونی ته‌ندروستی، ئازادی ڕادەربرین، ئازادی پێکهێنانی رێکخراوه‌ و ئه‌نجوومه‌ن، ئازادی هەبوونی ئاین و مه‌زهه‌ب، و هه‌روه‌ها مافی دوور بوون لە هەموو چەشنە‌ ئه‌شکه‌نجه‌ و هه‌ڵاواردنێک کە به‌ هۆی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و رەگەزیەوە بێت. بە پێچەوانەی ئەو بەلێنیانەی ده‌وڵه‌ت له‌ ساڵی 2005 دا دەیدا و بانگهێشتنەکانی, کۆماری ئیسلامی رێگرە لە سەردانی راپۆرتێرانی کۆمەلگەی نێونەتەوەیی بۆ ئێران و ئاماده‌ی هاوکاری کردنی ناوبراوی نیە. جگە لەمەش کۆماری ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌کی سیستەماتیک هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانی رێکخراوە مه‌ده‌نیەکانی بۆ پەرەپێدان‌ و پاراستنی ستانداردی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤی ژێرپێ خستووە.

پشتیوانیی و سەرنج دانی دایمی کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆتایی هێنان به‌ هاوکاری نه‌کردن و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامیەو پپێویسته‌. هەروەها پێویستە کە وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان درێژه‌ بده‌ن به‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و نیگرانیه‌کانیان له‌ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ له‌ ئێران دا, بۆ ئه‌وه‌ی کە رێکخراوە مه‌ده‌نییەکان و کابینه‌ی نوێ بتوانن ئەو مافانە پەرە پێبدەن و بیانپارێزن. به‌م شێوه‌یه‌، کۆمەلگەی نێونەتەوەیی دەتوانێ یارمەتیده‌ر بێ له‌ پێشخستنی پرسه‌کانی پێوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤەوە و، هەروەها چاوخشاندنەوە و چاکسازی پێكهێنان لە یاسا و سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی، هەروەک ئەوەی کە حەسەنی ڕووحانی به‌ڵێنی دابوو کارێکی پێویستە.

ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بەردەوامە لە دەربرینی نیگەرانی توندی خۆی سەبارەت بە چاره‌نووسی بەشێکی بەرچاو له‌ چالاکانی سیاسی، ڕۆژنامه‌وانان، تێکۆشه‌رانی بواری مافەکانی مرۆڤ، خوێندکاران، وهەروەها ئه‌ندامانی نه‌ته‌وە و که‌مایه‌تییه‌ ئاینی یه‌کان که‌‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا له‌ زیندانه‌کاندان و مه‌ترسی ئه‌شکه‌نجه‌، ته‌جاوزی جنسی و تەنانەت له‌سێداره‌دانیان لەسەرە، ئەوەش به‌ هۆی داواکردنی مافه‌ ڕه‌واکانیانه‌وه‌.

 

له‌ سێداره‌دانی سه‌دان که‌س له‌م سالدا، واتە لە ساڵی2013 دا و بەتایبەت لەم‌ چه‌ند مانگەی ڕابردوودا نیشانەی هەبوونی قەیرانی مافەکانی مرۆڤن‌ له‌ ئێران دا. له‌ رێکەوتی 25 ئۆکتۆبری ئەمسالدا، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ریپووڕ و ڕه‌زا ئیسماعیلی، دوو زیندانی سیاسیی سەر بە کەمایەتی کوردیان له‌ سێداره‌دا. بڕیاری له‌ سێداره‌دانی ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ کورده‌ له‌ لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە درا، ئەوەش به‌ تاوانی "لە مەترسی خستنی ئه‌منیه‌تی نەتەوەیی" و بەبێ له‌به‌رچاوگرتنی ستاندارد و یاسا نێونه‌ته‌ویه‌کان. له‌ 26 ئۆکتۆبردا، 16 هاوڵاتی به‌لووچی له‌ سێداره‌دران. به‌ پێی وتەکانی دادستانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، لە سێدارەدانی ئەو‌ 16 هاوڵاتییە‌ به‌لووچه‌ وەک "انتقام" لە کوژرانی 14 سه‌ربازی سەرسنوور، کە له‌ شاری ساراڤان له‌ لایه‌ن گرووپێکی چه‌کداری سوونییەوە کوشرابوون، بەرێوەچوو. هەر له‌ 4 نۆڤامبری ئەمسالدا، ده‌سەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به‌ندکراوێکی دیکه‌ی کوردیان به‌ ناوی شێرکۆ معارفی له‌ سێداره‌دا. ناوبراو له‌ لایه‌ن دادگای شۆڕشه‌وه‌ له‌ دادگایه‌کی ناعادڵانه‌دا بڕیاری له‌ سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سەپێنرابوو. به‌ پێی ئامارە ڕه‌سمییەکان، تا کاتی نووسینی ئه‌م داواکارییە‌ کۆماری ئیسلامی لەم سالدا 327 کەسی زیندانی لەسێدارە داوە . بەلام چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جێگه‌ی باوه‌ڕ باس لە لانیکه‌م 261 زیندانی دیکه دەکەن کە‌ هه‌ر ئه‌مساڵ به‌ نهێنی له‌دار دراون. تەنیا له‌ کاتی هه‌ڵبژارندنی حەسەنی ڕووحانی یه‌وه تا ئێستا، 165 کەس لە ئێران له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێچه‌وانه‌ی ئەو به‌ڵێنیانەی کە حەسەنی ڕووحانی له‌ کاتی بانگەشەی هه‌ڵبژاردن دا لە پێوەندی لەگەل ئازادی مێدیا (ئازادی پرێس)دا دەیدان، ڕۆژنامه‌وانان ڕۆژانه‌ ڕووبه‌ڕووی گرتن و زیندان ده‌بنه‌وه‌، ئەمەش ته‌نیا بە تاوانی جێبه‌جێکردنی کاری ڕۆژنامه‌وانی خۆیان. له‌ ڕێکه‌وتی 28 ئۆکتۆبری ئەمسالدا، وه‌زیری" ئیرشاد و کولتوری ئیسلامی" ڕۆژنامه‌ی ریفۆرمخوازی " به‌هار"ی به‌ تۆمه‌تی "چه‌واشه‌کردنی مێژووی ئیسلام" داخست و، له‌ ڕێکه‌وتی 11 نۆڤامبر هێزه‌ ئه‌منیه‌تی یه‌کان نووسه‌ری وتاره‌که‌ ئاغای "عه‌لی ئەسغه‌ر غه‌راڤی" یان له‌ شاری ئیسفه‌هان ده‌ستگیر کرد .

خاڵێکی دیکەی جێی نیگەرانی ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی داکۆکیکەر له‌ مافەکانی مرۆڤ، بەرێوەبردنی سیستەماتیکی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ژنانە لە کۆماری ئیسلامیدا، چ له‌ یاساکان و چ‌ له‌ کرده‌وه‌کانی بەرپرسانی حکومەتدا بێ. له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ده‌سەڵات بەدەستان زۆر سیاسه‌ت وبەرنامەی دژ بە ژنانیان بەرێوەبردووە،‌ به‌ مه‌به‌ستی کۆسپ خستنە سەر بەشداری ئەوان له‌ خوێندنی باڵا دا. بۆ وێنه‌، دەولەت سیستەمی" به‌شداری به‌ سهمیه‌"ی بە سەریاندا داسپاندووه‌ که له‌ ساڵی خوێندنی 2012/2013 ‌ ژنانی له هەلبژاردنی‌ زیاتر له‌ 77 بابه‌ت له‌ 36 زانکۆی وڵات دا بێبەش کردوە. ئه‌م سیاسه‌ته‌ هه‌ر به‌رده‌وامه، بەلام وێدەچێ کە لە سالی خوێندنی‌ 2013/2014 که‌متر جێبه‌جێ کرابێ.

 

ئه‌و بڕیارنامه‌یەی کە ‌له‌ 68هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاو و توێ دەکرێ، بۆ پەرەپێدان و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران دا ، میکانیزمێکی گرنگ و گونجاوه‌. بڕیارنامه‌که‌ له‌ لایەک پێشوازی ده‌کات له‌ بەلێنی یەکانی کابینەی نوێی حکومەتی کۆماری ئیسلامی بۆ بەهەند گرتنی مافەکانی مرۆڤ و ، له‌ لایەکی دیکەوە به‌ وردی تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر کۆی پێشێلکاریه‌کان له‌ ئێراندا. لە هەمان کاتدا داوا ‌ له‌ کۆماری ئیسلامی دەکات که‌ ڕاسپارده‌کانی ساڵی 2010 ی "شورای مافەکانی مرۆڤ" جێبه‌جێ بکات و هاوکاری نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ تایبه‌ت ڕێپۆرتەری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ پرسی مافەکانی مرۆڤ له ئێران، ئاغای ئەحمەد ‌‌شەهید بکا. تەنیا هاوکاریی کردنی ڕاسته‌قینه‌ی دەسەلاتدارانی ئێران‌ له‌ گه‌ڵ رێکخراوەکانی سەر بە نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و گونجاندنی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لەگەل په‌یمان و‌ یاسا‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان نیشانده‌ری پێشکه‌وتنن. به‌ ده‌نگدان و پەسەند کردنی ئە‌م بڕیارنامه‌یه‌ له‌ 19 نۆڤامبر دا، "شورای گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان" په‌یامی ئەوە به‌ ده‌وڵه‌تی ئێران و ئێرانی یه‌کان دەگەیەنێ که‌ کۆمەلگای نێونەتەوەیی بەپەرۆشە‌ لە جێگیرنەبوونی مافه‌کانی مرۆڤ لە ئێراندا و هەروەها جێگیربوونی ئەو مافانەی بەلاوە گرینگە.

 

لەگەل رێزامان دا

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ و هەروەها

24 رێکخراوی دیکەی داکۆکیکەر لە مافەکانی مرۆڤ

 

José Luis Díaz, Head of Office and Representative at the United Nations

Amnesty International

 

Kamran Ashtary, Executive Director

ArsehSevom

 

Thomas Hughes, Executive Director

ARTICLE 19

 

Alirza Quluncu, Representative

The Association for Defence of Azerbaijani Political Prisoners in Iran

 

Taimoor Aliassi, UN Representative

Association for Human Rights in Kurdistan of Iran-Geneva (KMMK-G)

 

Mohammad Arbabi, Co-Director

Balochistan Human Rights Group

 

Roya Boroumand, Executive Director

Boroumand Foundation

 

Jeremie Smith, Director Geneva Office

Cairo Institute for Human Rights Studies

 

Renate Bloem, Main Representative Geneva

CIVICUS World Alliance for Citizen Participation

 

Steering Committee

Committee of Human Rights Reporters

 

Joel Simon, Executive Director

Committee to Protect Journalists

 

Dr. Shirin Ebadi, Founder and President

Center for Supporters of Human Rights

 

Ibrahim Al Arabi, Executive Director

European Ahwazi Human Rights Organisation

 

Keith Best, Chief Executive

Freedom From Torture

 

Sarah Leah Whitson, Director of the Middle East and North Africa Division

Human Rights Watch

 

Mahmood Amiry-Moghaddam, Executive Director

Iran Human Rights

 

Gissou Nia, Executive Director

Iran Human Rights Documentation Center

 

Saghi Ghahraman, President

Iranian Queer Organization (IRQO)

 

HadiGhaemi, Executive Director

International Campaign for Human Rights in Iran

 

Philip Lynch, Director

International Service for Human Rights

 

Jessica Stern, Executive Director

International Gay and Lesbian Human Rights Commission

 

Shadi Sadr, Co-Director

Justice for Iran

 

Mahmood Enayat, Director

Small Media

 

Hassan Nayeb Hashem, Representative to the Human Rights Council in Geneva

Südwind: All Human Rights for All in Iran

 

Firuzeh Mahmoudi, Executive Director

United for Iran

 

 

3610جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1750
Share/Save/Bookmark