0
هاووڵاتییەکى دیکه‌ی کورد حوکمى له‌ سێداره‌دانی بەسەردا سەپا
Sunday, 16 September 2012 08:02
 هاووڵاتییەکى دیکه‌ی کورد حوکمى له‌ سێداره‌دانی بەسەردا سەپا
 
هاووڵاتییەکى خەڵکى مەهاباد لە لایەن دادگاى شۆڕشی ئەم شارەوە حوکمى ئێعدامى بەسەردا سەپا

.

بەپێى راپۆرتى ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، هاووڵاتییەکى خەڵکى مەهاباد بە ناوى مەنسوور ئاروەند کە زیاتر لە یەک ساڵە لە گرتووخانە دایە بە تۆمەتى ئه‌منیه‌تی لە رێگەى هاوکارى کردنى یەکێک لە حیزبە بەرهەڵسکارەکانى کۆمارى ئیسلامی، لە لایەن دادگاى ئینقلابی ئه‌م شاره‌وه‌ حوکمى ئێعدامى بۆ بڕایەوە.

چەند کەس لە هاوبەندییەکانى مەنسوور بە ئاژانسی هەواڵدەریی موکریانیان راگەیاند کە سەر لە بەیانیی رۆژى پێنجشەممە حوکمەکەیان پێ راگەیاند.

ناوبراو ئێستا لە زیندانى ورمێ دایەو ته‌نیا 20 رۆژی مۆڵەتە کە سەبارەت بە حوکمەکەى ناڕزایەتى دەرببڕێ.

جێى وەبیرهێنانەوەیە کە رۆژى رابردووش هەمان سەرچاوە ئاشکراى کرد کە هاووڵاتییەکى خەڵکى شارى مەریوان بە ناوى سامان نەسیم لە هەمان دادگا و بە حوکمى ئێعدام مەحکووم کرابوو.

 

 

‌ • نوسه‌ر:آژانس خبری موکریان
 • سه‌رچاوه: آژانس خبری موکریان ‌
3277جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1003
Share/Save/Bookmark