بروسکە : شرۆڤەی هەوال : رژێمە دیکتاتۆرەکان لە رێگای جۆراوجۆرەوە بۆ خزینە ناو رێکخراوە و پارتە نەیارەکانیان هەول دەدەن تا .
بتوانێن لەم رێگایەوە زەبرێک لەم رێکخراوانە و هەروەها بزوتنەوەکەیان بدەن بۆ ئەم مەبەستەش رێگا و شیوازی جیاواز دەگرنەبەر
ساڵی ١٩٩٩ی زایینی به مه‌به‌ستی یارمه‌تیكردن به جۆراوجۆری زمانی وفه‌رهه‌نگی،رێكخراوه‌ی یۆنسكۆ رۆژی٢١ی فێوریه به‌رانبه‌ر به ٢ی ره‌شه‌مه‌ی هه‌ر ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانی زمانی دایك دیاری كردووه و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی وه‌ك ساڵی جیهانی زمانه‌كان دیاریكردووه.
زمانی دایكیی وه‌ك یه‌كێك له پایه‌كانی شوناسی مرۆڤه‌كان به ئه‌ژمار دێت ودیاریكردنی رۆژێكی تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته نیشانه‌ی گرینگیدانه به جۆراوجۆری زمانیی و شوێندانه‌ری ئه‌و جۆراوجۆریه له سه‌ر پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، مه‌خابن له وڵاتی فره‌نه‌ته‌وه‌ی ئێران‌دا نه‌ك یارمه‌تی به‌و جۆراوجۆری زمانییه كه هۆیه‌كه بۆ گه‌شه‌كردنی زمانی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا نه‌كراوه‌و ناكرێ به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراو هه‌وڵ بۆ نكۆڵی كردنی زمانه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئه‌م وڵاته دراوه و تێكۆشه‌رانی ئه‌م بواره رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و رووی ئاسته‌نگ و گیروگرفتی جۆراوجۆر‌و ته‌نانه‌ت زیندانی درێژماوه بوونه‌ته‌وه.
چوارچێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته له سه‌ر بنه‌مای یه‌ك زمان یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك فه‌رهه‌نگ و یه‌ك هویه‌ت دانراوه‌و به كرده‌وه زمان و فه‌رهه‌نگ و هۆیه‌تی میلله‌تانی غه‌یره فارس سوكایه‌تی پێ كراوه و ده‌كرێ و رژیمی زاڵ به سه‌ر وڵات‌دا بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌م سیاسه‌ته له هیچ چه‌شنه پێلانێكی دژی ئینسانی خۆی نه‌بواردووه و نابوێری. به‌ڵام به خۆشیه‌وه هه‌موو ئه‌و گوشار‌و به‌ربه‌ست و سه‌ركوت كردنانه‌ش نه‌یتوانیوه رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هه‌وڵدان بۆ فێربوونی زمانی دایكی دڵ‌سارد بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه رۆژ به رۆژ رۆڵه وشیار و ده‌روه‌سته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی و زیندوو راگرتنی زمانی دایكیی خۆیان تێكۆشاون.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست!
هه‌روه‌ك ده‌زانین ئێران وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌و پێیه فره‌زمانه، به‌ڵام بێجگه له زمانی فارسی كه به ره‌سمی ناسراوه‌و له ئاستی سه‌رانسه‌ریدا ده‌خوێندرێ، زمانی هیچ كام له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران نه به‌ره‌سمی ناسراوه‌و نه رێگای خوێندنی به‌و زمانه ده‌ده‌ری ئه‌مه له كاتێكدایه ك جۆراوجۆری زمانی به یه‌كێك له سامانه‌كانی هه‌ر وڵاتێك به ئه‌ژمار دێت.
بۆ زیندوو راگرتنی زمانی دایكمیان كه پایه‌ی شۆناس و هۆیه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه و هۆیه‌كی به هێزه له پێشگیریكردن له تواندنه‌وه‌مانه هه‌وڵ بده‌ین له هه‌ر رێگایه‌كه‌وه كه بۆمان ده‌كرێ رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له گرینگیی فێربوونی زمانی دایكی ئاگادار بكه‌ینه‌وه و له بواری جۆراوجۆردا كار له سه‌ر گه‌شه‌كردن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی بكه‌ین.
هیوادارین رۆژی جیهانی زمانی دایك ببێته رۆژی رێزگرتنی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان له یه‌كترو بنه‌ما فه‌رهه‌نگی یه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه زمان كۆڵه‌كه‌ی ئه‌ساسییه‌تی، ده‌وڵه‌مه‌نتر بكرێن.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكه‌وتی ٢٩ی رێبه‌ندانی ١٣٩٠ی هه‌تاوی
١٨/٢/٢٠١٢ زایینی
• نوسه‌ر:حدکا و کۆمەلە