0
کتێبی "مامە عەودە مێژوویەک لە خۆڕاگری و خەبات"
Tuesday, 30 January 2018 09:15
کتێبی "مامە عەودە مێژوویەک لە خۆڕاگری و خەبات"
 
کتێبی "مامە عەودە مێژوویەک لە خۆڕاگری و خەبات" کە لە نووسین و

ئامادەکردنی بەندەیە لە رۆژانی داهاتوودا، لە ژێر چاپ دێتە دەرێ.

 

ئەم کتێبە لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتووە، کە بریتین لە یەک: ژیان و بە سەرهاتی مامە عەودە
دوو: رۆژانی پێشمەرگایەتی 
سێ: مامە عەودە لە دیدی کۆمەڵێک لە هاوڕێیانییەوە
چوار: یادگارییەکان بە وێنە.
لەم کتێبەدا دەیان داستان و بیرەوەری و یادگاری و ڕۆژانی پڕ لە قارەمانیەتی و خۆڕاگری میللەتێکی چاونەترس و نەسڵێکی شۆڕشگێڕ و مێژوویەکی نەوتراو دەدۆزییەوە. ئازایەتیەکانی نەسڵێکی خۆنەویست وخەڵک ویست، فیداکار و بە باوەڕ، کۆڵنەدەرو دوژمن شکێن بە نەسڵەکانی ئێستاو داهاتوومان، ئاشنا دەکات.
ئەم کتێبە بەشێکی تەرخانکراوە بۆ یادکردنەوەی ئەو رۆڵە گیانبازو رووسوورانەی، بۆ ئەوەی ژیانی ئێمە ئاسودە بێ گیانی خۆیان بەختکرد و هاوڕێی مامە عەودە بوون. ناوبراویش لە مەیدانە جۆراوجۆرەکاندا شاهیدی داستانە نەبیستراوەکانی ئەوان بووە و ئێستا ئەم ئامانەتە دەداتە دەستی ئێمە. ئێمەش ئەرکمانە بیپارێزین.
زۆر کەس چ ئەوانەی گیانیان بەختکردوو و چ ئەوانەی تێکۆشەر بوون و ئێستا بە خۆشیەوە لەژیاندان، لە داستان و بیرەوەری و وێنەکاندا ناویان هاتووە. هاوڕێیانی مامە عەودەش لە بیروباوەڕی جیاواز و پێگەی جۆراوجۆر زۆرن کە لە سەر ناوبراویان نووسیووەو کتێبەکەی دەوڵەمەندتر کردووە.
داوا لە هەموو هاوڕێیان ئەکەم لەهەر شوێنیک هەن لە دەرەوەی وڵات و دەیانەوێ ئەم کتێبە بە دەستیان بگات، ئاگادارم بکەنەوە بۆ ئەوەی لیستێک ئامادە بکەم و بتوانین بە هەر شێوەیەک بیگەیەنینە دەستتان.
کتێبەکە نرخێکی کەمیشی لە سەر دانراوە بۆ خەرج و تێچوون و ئەرکی گواستنەوە، چوون لە سەر ئەرکی تایبەتی خۆم چاپکراوە.

بە هیوای سڵامەتی بۆ مامە عەودەو گەیشتنی کتێبەکەش بە دەستی خوێنەران و هاوڕێیانی خۆشەویست


حەمید بەهرامی

74جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1912
Share/Save/Bookmark