0
راپۆرتی بەرێۆە چوونی رێۆرەسمی رۆژی کۆمەڵە لە ۆڵاتی کانادا+ وێنە
Sunday, 23 February 2014 06:50
راپۆرتی بەرێۆە چوونی رێۆرەسمی رۆژی کۆمەڵە لە ۆڵاتی کانادا+ وێنە
 
لە لایەن تەشکیلاتی کانادای کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

رێۆرەسمێکی بە شکۆ بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە لە شاری تۆرۆنتۆ بەرێۆە چوو.

 

رۆژی یەکشەممە رێکەۆتی ١٦ی ٢ی ٢٠١٤ لە رێۆرەسمێکی شایستەدا وبەشداری حیزبۆ رێکخراۆە سیاسی و مەدەنیە کوردستانی و ئێرانیەکان ونوێنەرانی چەند لایەنی پارلمانی کاناداو پێشۆازی بەرچاۆی جەماۆەری رێز لە ٣٥مین ساڵرۆژی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە گیرا.

کاتژمێر ٧ی ئێۆارە لە لایەن بەرێۆە بەرانی بەرنامەکان هاۆرێیان هێرۆ موهتەدی و فایق مەحمودی مەراسم دەستی پیکرد و پاش بەخێرهاتنکردنی بەشداربۆان بەزمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی ریزی بەرنامەکان راگەێندرا کە سەرەتا راگرتنی چەند ساتیک بێدەنگی بوو بۆرێز گرتن لە گیانی پاکی گیانبەختکردۆانی رێبازی کۆمەڵە و رێگای ئازادی و سوسیالیزم وهاۆرێی رابەر کاک حەمە حوسینی کەریمی . بیدەنگی بە سروودی بانگەۆاز سروودی رەسمی کۆمەڵە شکا ، پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی رۆژی کۆمەڵە و چەند ووتەیکی سکرتێری گشتی کۆمەڵە سەبارەت بەۆ رۆژە کەبە شێۆەی ویدئۆیی ئامادە کرابو لە سەر شاشە بۆ بەشداربۆان نمایش کرا.

دڕیژەی بەرنامەکان خۆێندنەۆەی پەیامەکان بوو کە سەرەتا پە یامی کۆمیتە ناۆەندی کۆمەڵە بەبۆنەی ٢٦ی رێبەندان لە لایەن هاۆرێ دڵشاد خزری بۆ بەشداربوان خۆێندرایەۆە پاشان نوێنەرانی حیزبو ریکخراۆەکان پەیامی پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش کرد کە بریتیبون لە: بەرێزان لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، یکیتی نیشتمانی کوردستان ، پارتی دێموکراتی کوردستان ، رێکخراوی ماڵی کورد لە تۆرنتۆ ، بزوتنەۆەی گۆڕان و سازمانی فەدائیان زۆرینە ،هەرۆەها بەرێزان رزا موریدی و جیم کریجیانیز نۆێنەری پارلمانی کانادا لەسەر حیزبی لیبراڵ.

بەشێکی دیکەی مەراسمەکە بەشی هونەری بوو کە لە لایەن هاۆرێ پەرویز رەشیدی بەرێۆە چوو .کە بە خووێندنەۆەی شێعرو سروودی شۆرشگێری رازابۆۆە هەرۆەها بەشداری دو ماموستای پایە بەرز و دو هونەرمەندی خۆشەویستی گەلەکەمان بەرێزان کاک حسەن دەرزی وکاک رشید فەیزنژاد بە هاۆکاری هونەرمەندی لاۆ کاک فوئاد گڕ وتینی بە مەراسمەکە بەخشی و بوۆە مایەی خۆشی زیاتری بەشدار بوۆان

بە شایی و هەڵپەرکێ تا ٢ی نیۆەشەۆ درێژە ی بوو و لە نێۆ خۆشی و شادی بەشدار بوۆان کۆتایی هات.

بە پێویستی دەزانین سپاس و پێزانینی خۆمان جارێکی دیکە بۆ بەشداربۆان دووپات بکەینەۆە و ماندو نەبوونی دەست خۆشیان لێبکەین کە بونە مایەی خۆشی و رازانەۆەی زیاتری مەراسمی رێز لێنان لە ساڵرۆژی کۆمەڵە .

کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی ئامریکای باکوور

١٨/٢/٢٠١٤

 

 

 

‌ • نوسه‌ر:کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئامریکای باکوور
4005جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1865
Share/Save/Bookmark