0
به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕشكۆی رێوڕه‌سمی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری‌ وایله لە دانمارک
Wednesday, 12 February 2014 09:54
به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕشكۆی رێوڕه‌سمی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری‌ وایله  لە دانمارک
 
٩/٢/٢٠١٤ شه‌وی یە‌کشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 9ی فورییه‌ی 2014ی‌زایینی ،

به‌رامبه‌ر به‌ 20ی‌ رێبه‌ندانی 1392ی‌ هه‌تاوی له‌ شاری وایلە ی وڵاتی دانمارک به‌ بۆنه‌ی 26ی‌ رێبه‌ندان ،رۆژی كۆمه‌ڵه‌ و سی‌وپێنجه‌مین ساڵڕۆژی‌ ئاشكرابوونی‌ خه‌باتی‌كۆمه‌ڵه‌ رێوڕه‌سمێكی‌ پڕشكۆ به‌ به‌شداریی لایه‌ن و رێكخراو و حیزبه‌ سیاسییه‌كان،كه‌سایه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ و ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ میوانان ‌و كادر و ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تای‌ ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ به‌ سروودی‌ بانگه‌وازسروودی ره‌سمی كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستی‌ پێكرد و دواتر به‌ بۆ رێزلێنان له‌ یادو بیرە وە ری هاورێ سە رکردە کاک حەمە حسین کەریمی و سەرجەم گیانبه‌خكردووانی كۆمه‌ڵه‌ و رێگای‌ ئازادی و یه‌كسانی‌ كوردستان چه‌ند ساتێك بێده‌نگی راگه‌ێندرا. بێده‌نگیەکە به‌ سرودی سوورە سوار شكێندراو و دواتر له‌لایه‌ن هاوڕێ ئۆمید ئەحمەدزادە وە ئه‌ندامی كومیته‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ له‌ وڵاتی دانمارک په‌یامی‌ كومیته‌ی‌ کۆمەڵەی دانمارک خوێندرایه‌وه‌و له‌ درێژه‌دا په‌یامی‌ کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە لایەن هاوڕێ جەلالی ناوە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆ مە ڵە وبەرپرسی کۆمیتەی دەرەوی ولات بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی ناوەندی کۆ مە ڵە وە خوێندرایه‌وه‌. رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ په‌یام و برووسكه‌ی‌ پیرۆزبایی حیزب ورێكخراوه‌سیاسیه‌كان درێژه‌ی‌ خایاند و له‌ ناوبڕی‌ به‌رنامه‌كاندا هونه‌رمه‌ند"عەلا سەلاحیان " به‌ پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه‌ موسیقا رێوڕه‌سمه‌كه‌ی‌رازانده‌وه‌. ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ كه‌ له‌ دوو به‌شی سیاسی و هونه‌ری و له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی‌ خۆش و دۆستانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو به‌شی دووهه‌می ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ كه‌ بریتی بوو له‌ چەن تابلۆیێکی هونه‌ری‌ لە لایەن "كاک عەلا سەلاحیان" هونه‌رمه‌ندی ناسراو و ئەندامی كۆمه‌ڵه‌ و هەروەها کاک یەحیا عەبدۆڵا بەڕێوەچوو .

ئاهه‌نگه‌كه‌ تا شه‌و دره‌نگانی‌ خایاند و میوانان و به‌شداربووان له‌ كه‌شو هه‌وایه‌كی‌ دۆستانه‌دا و هه‌ڵپه‌ركێ و شایی كات و ساتێكی‌ خۆشیان برده‌ سه‌ر.

1855جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1849
Share/Save/Bookmark