0
به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕشكۆی رێوڕه‌سمی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری‌ ستۆكهۆڵم+ وێنە
Tuesday, 11 February 2014 10:28
به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕشكۆی رێوڕه‌سمی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری‌ ستۆكهۆڵم+ وێنە
 
  سی‌وپێنجه‌مین ساڵڕۆژی‌ ئاشكرابوونی‌ خه‌باتی‌ كۆمه‌ڵه‌ له رێوڕه‌سمێكی‌ پڕشكۆ به‌ به‌شداریی لایه‌ن و رێكخراو و حیزبه‌ سیاسییه‌كان،

كه‌سایه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ، ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ میوانان ‌و كادر و ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

 

 

شه‌وی‌ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 8ی فورییه‌ی 2014ی‌ زایینی، به‌رامبه‌ر به‌ 19ی‌ رێبه‌ندانی 1392ی‌ هه‌تاوی له‌ شاری ستۆكهۆڵم پایته‌ختی سوێد به‌ بۆنه‌ی 26ی‌ رێبه‌ندان، سی‌وپێنجه‌مین ساڵڕۆژی‌ ئاشكرابوونی‌ خه‌باتی‌ كۆمه‌ڵه‌ رێوڕه‌سمێكی‌ پڕشكۆ به‌ به‌شداریی لایه‌ن و رێكخراو و حیزبه‌ سیاسییه‌كان، كه‌سایه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ، ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ میوانان ‌و كادر و ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

 

سه‌ره‌تای‌ ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ به‌ سروودی‌ بانگه‌واز سروودی ره‌سمیی‌ كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستی‌ پێكرد و دواتر به‌ بۆنه‌ی‌ رێزلێنان له‌ گیانبه‌خكردووانی كۆمه‌ڵه‌ و گشت شه‌هیدانی‌ رێگای‌ ئازادی و یه‌كسانی‌ كوردستان چه‌ند ساتێك بێده‌نگی راگه‌ێندرا. بێده‌نگی رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ پارچه‌ مۆسیقایه‌ك له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ‌و پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرینی كۆمه‌ڵه‌ "فه‌ریبۆرز فه‌خاری" شكێندراو و دواتر له‌لایه‌ن هاوڕێ "سالار ئاشناگه‌ر" ئه‌ندامی كومیته‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات په‌یامی‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ 26ی‌ رێبه‌ندان خوێندرایه‌وه‌ و له‌ درێژه‌دا په‌یامی‌ رێكخراوی‌ "كۆمه‌ڵه‌ی‌ ژنانی‌ رۆژهه‌ڵات" له‌ لایه‌ن هاوڕێ "هه‌ڵاڵه‌ به‌رزه‌نجی" خوێندرایه‌وه‌..و چەن پارچە شێعرێك لە لایەن هاوڕێ حەمید شەریفی پێشكەش بە بەشدار بووان كرا.

 

رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ په‌یام و برووسكه‌ی‌ پیرۆزبایی حیزب و رێكخراوه‌كان درێژه‌ی‌ خایاند و له‌ ناوبڕی‌ به‌رنامه‌كاندا هونه‌رمه‌ند "فه‌ریبۆرز فه‌خاری" به‌ پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه‌ موسیقا رێوڕه‌سمه‌كه‌ی‌ رازانده‌وه‌.

 

ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ كه‌ له‌ دوو به‌شی سیاسی و هونه‌ری و له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی‌ خۆش و دۆستانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو و رێز له‌ تێكۆشان و هه‌وڵی‌ ماندوونه‌ناسانه‌ی‌ دوو تێكۆشه‌ری كوردستانی‌ رۆژهه‌ڵات گیرا.

 

كه‌سایه‌تی‌ خه‌باتكار و تێكۆشه‌ری دێرین و ناسراوی كوردستان به‌ڕێز مامۆستا "عومه‌ر عه‌سری" یه‌كێك له‌م تێكۆشه‌رانه‌بوو كه‌ وێڕای‌ پێدانی‌ چه‌پكه‌ گوڵ و به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ رێز و پێزانین، په‌یامی هاوڕێ "عه‌بدوڵڵا موهته‌دی" سكرتێری گشتیی‌ كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ رێز لێنان له‌ كاك مه‌لا "عومه‌ر عه‌سری" له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاریی رێوڕه‌سمه‌كه‌ خوێندرایه‌وه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی پێشوازی به‌شداربووان بووه‌.

 

هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن كومیته‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری‌ ستۆكهۆڵم به‌ پێدانی‌ چه‌پكه‌ گوڵ و به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ رێز و پێزانین رێز گیرا له‌ هاوڕێ "سالار ئاشناگه‌ر" پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین و كادری به‌ ئه‌مه‌گ و خۆنه‌ویست و خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵه‌.

 

به‌شی دووهه‌می ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ كه‌ بریتی بوو له‌ به‌شی هونه‌ری‌، هونه‌رمه‌ندان "كاك نه‌جمه‌دین غوڵامی" هونه‌رمه‌ندی ناسراوی‌ كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرێنی كۆمه‌ڵه‌، كاك "چیا مه‌ده‌نی"، كاك "عابید حه‌یده‌ری" دی جه‌ی "ئێمین" و هونه‌رمه‌ندی ناو ریزه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ "شۆڕش ته‌باشیر" ئاهه‌نگه‌كه‌یان به‌ پێشكه‌شكردنی‌ مۆسیقا و گۆرانی‌ رازاندوه‌ و ئاهه‌نگه‌كه‌ كه‌ تا شه‌و دره‌نگانی‌ خایاند و میوانان و به‌شداربووان له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی‌ دۆستانه‌دا و هه‌ڵپه‌ركێ و شایی كات و ساتێكی‌ خۆشیان برده‌ سه‌ر.

 

جێی‌ ئاماژه‌ ئه‌م حیزب و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ وا له‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدارییان كردووه‌ بریتین له‌:

 

كومیته‌ی‌ هاوكاریی هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان له‌ سوێد

فێدڕاسیۆنی‌ كۆمه‌ڵه‌ كوردییه‌كان

كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فێدڕاڵ

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی‌ ئێران

یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان

حیزبی سۆسیاڵ دێمۆكراتی سوێد

حیزبی خه‌ڵك (فۆڵك پارتی) سوێد

میلیۆ پارتی سوێد

پارتی دێمۆكراتی كوردستان

حیزبی دێمۆكراتی كوردستان

پارتی دێمۆكراتی كوردستان_ باكوور

پارتی سۆسیالیستی كوردستان

پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان

رێكخراوی‌ حیزبی شیوعی كوردستان له‌ سوێد

كانوونی‌ ئایینی په‌ردیوه‌ری یارسان

كۆمه‌ڵه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی‌ كوردستان

كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی رۆژهه‌ڵات

 

‌ • نوسه‌ر:کۆمیتەی کۆمەلە لە ستۆکهۆلم
1586جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1847
Share/Save/Bookmark