0
راپۆرتی خۆپیشاندان لە فینلاند دژی شەپۆلی نوێ ئێعدامی زیندانیانی کورد لە ئێران + وێنە
Wednesday, 13 November 2013 09:33
راپۆرتی خۆپیشاندان لە فینلاند دژی شەپۆلی نوێ ئێعدامی زیندانیانی کورد لە ئێران + وێنە
 
خۆپیشاندان و کەمپەینی بەربڵاوی کوردەکانی دانیشتووی وەڵاتی فینلەند دژی شەپۆلی نوێ ئێعدامی زیندانیانی کورد لە ئێران

!

ئەمڕۆ شەممە ٩. ١١. ٢٠١٣ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ کۆمەلێکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتووی فینلەند لە شوێنی پەیکەری ئاسنگەران لە شاری هێلسینکی کۆبوونەوە. لەم میتینگەدا رێکخەرانی خۆپیشانەکە نووسراووە و بڕیارنامەی خۆیانیان بە زمانی فینلەندی و ئینگلیسی دژ بە ئێعدامی زیندانیانی سیاسییان لە نێو خەڵکی شەقامەکاندا بڵاو کردەوە و بەمجورە سەرنجی بیر و رای گشتی فینلاندییەکانیان بۆ هەل و مەرجی خراپی فافی مرۆڤ لە ئیران راکێشا. هەروەها بڕیارنامەی رێخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان بە زمانی فینلەندی پێشکەش بە بەشداربووان و زیاتر روو لە خەڵکی فینلەندی کرا. هەر لە سەرەتای دەسپێکردنی کەمپەینەکەوە دروشم و شیعاری جۆراو جۆر لە لایەن بەشداربووانەوە دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران و سیاسەتە دژە ئینسانییەکانی ئەو رژیمە دەگوترایوە، وەک نا بۆ ئێعدام، بەڵی بۆ ژیان، بڕۆخێ کۆماری ئیسلامی و هتد. ئەنجا خۆپیشاندەران لە مەرکەزی شارەوە بە رێپێوانی هێمنانە بە نەزمەوە روێشتن بۆ بەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە کۆڵووساری و لەوێش وێڕای دروشمدانی بەردەوامی بەشداربووان دژ بە ئێعدام، بڕیارنامە و هەڵوێستنامەی بەشداربوان و رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە زمانی کوردی و فارسی لە لایەن دوو کەس لە رێکخەرانی کەمپەینەکەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا. هەروەها لە لایەن کاک جەعفەر مۆستەفاسۆڵتانی ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە و کاک سالار سۆفی بەرپرسی رەوەندی کوردستانی لە فینلەند قسە و باسێکی کورت و بە نرخ پێشکەش بە بەشداربووان کرا، ئەو دوو بەرێزە ئاماژەیان بە پێویستی یەکگرتوویی و هاوئاهەنگی حیزب و لەیەنە سیاسییەکانی کوردستان و ئێران دژ بە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لەقاودانی سیاسەتەکانی ئەو رژیمە دژە ئینسان و ئازادیەیان کرد، لەوانە کە تەنها بە هێزی یەکگرتوی جەماری خەڵک و ئازادیخوازانی کوردستان و ئێران دەتوانین پاشەکشە بە سیاسەتە دژە خەڵکییەکانی ئەو رژیمە بکەین. لە کاتژمێری دوو و نیۆ دوای نیوەڕۆ خۆپیشانەکە سەرکەوتووانە و هێمنانە کۆتایی پێهات. شایانی باسە کە ئەو کەمپەینە ئێعتەرازییە دژ بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن کۆمیتەکانی کۆمەلەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وحیزب و رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی رۆژهەلاتی کوردستانەوە رێکخرابوو. هەروەها لە تەوەریکی دەکەدا لە چالاکییەکانی چالاکەوانانی سیاسی و مەدەنی کورد لە وەڵاتی فینلەندا رۆژی پێنج شەممە ٧. ١١. ٢٠١٣ کاتژمێر ٢ی دوانیوەرۆ هەیئەتێکی رەوەندی کوردستانی لە فینلەند کە بریتی بوون لە کاک سالار سۆفی و فایەق مەسعودی لە گەڵ بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی فینلەند بەڕێز یانێ هێیسکانێن کۆبوونەوە و کۆرتە راپۆرتێکیان لە سەر بارۆدۆخی خراپی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەتایبەت شەپۆلی سەر لەنوێ ئێعدامی شۆڕشگێڕان و زیندانییانی سیاسی کورد و بەلووچیان پيشکەس بە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی فینلەند کرد و لە سەر بێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە مڕ پێشێلکاری مافی مرۆڤ و مەترسی ئێعدامی زیاتر لە لایەن رژیمەوە لە شەرایەتی تایبەتی ئەمڕۆدا هۆشییاریاندا بە کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوە. ئەوانیش قەوڵی ئەوەیاندا کە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران لە تەریقی پەیوەندییەکانیانەوە لە گەڵ ئیتحادیەی ئۆرۆپا و کۆمەڵگای نێونەتەوەیەوە رەچاو بکەن و لە ئەگەری هەر دانیشتنێکیاندا لە گەڵ دەوڵەتی ئێران پرسی مافی مرۆڤ لە ئیران فەرامۆش نەکەن.

کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران/ کۆمیتەی فینلەند

 

 

‌ • نوسه‌ر:کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران/ کۆمیتەی فینلەند
1334جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1740
Share/Save/Bookmark