بروسکە : شرۆڤەی هەوال : رژێمە دیکتاتۆرەکان لە رێگای جۆراوجۆرەوە بۆ خزینە ناو رێکخراوە و پارتە نەیارەکانیان هەول دەدەن تا .
بتوانێن لەم رێگایەوە زەبرێک لەم رێکخراوانە و هەروەها بزوتنەوەکەیان بدەن بۆ ئەم مەبەستەش رێگا و شیوازی جیاواز دەگرنەبەر
سه‌ركرده‌یه‌كی سوریا ئاشكرایكرد كه له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆنگره‌ی كوردی له‌برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا سازده‌كرێت به‌به‌شداریی 11 حزبی كوردیء ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسیی ئه‌كادیمی كوردی دانیشتووی ولاتانی ئه‌وروپا.
له‌كۆنگره‌كه‌دا هێزی كوردیء عه‌ره‌بی له‌سوریا یه‌كهه‌ڵوێستیی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتء گۆڕانكارییه‌كانی بارودۆخی ناوخۆیی سوریا راده‌گه‌یه‌نن.
عه‌بدولباقی یوسف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی له‌حزبی یه‌كێتی كوردی له‌سوریا له‌لێدوانێكدا به‌رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط-ی راگه‌یاندووه كه 11 حزبی كوردی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی له‌چه‌ند هافته‌ی رابردوودا له‌قامیشلۆ راگه‌یه‌ندرا، ئه‌و كۆنگره‌یه سازده‌كه‌نء ئامانجیشیان له‌وه، یه‌كخستنی گوتاری كورد‌و یه‌كخستنی تێڕوانینی وه‌كیه‌كء هاوبه‌شی حزبه كوردییه‌كانه سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای سوریادا.
له‌كۆنگره‌كه‌دا سه‌ركرده‌و نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كگرتوو به‌ئامانجی هاوئاهه‌نگیء په‌یوه‌ندیی به‌هێزه نیشتمانییه‌كانی ناوخۆی سوریا پێكده‌هێنرێت بۆ ئه‌م قۆناغه‌ء ئاستی مشتومڕه‌كان له‌زیادبووندان له‌نێوان هێزی پشتیوانانء ئۆپۆزسیۆن بۆ پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی هاوئاهه‌نگیی نیشتمانیی كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ناو سوریا راگه‌یه‌ندرا. هه‌روه‌ها عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش سكرتێری حزبی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌سوریا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه جیاوازیی له‌نێوان تێڕوانینی حزبء هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه له‌باره‌ی پێكهێنانی ده‌سته‌ی هاوئاهه‌نگیی نیشتمانییء 6 له‌حزبه‌كان په‌یوه‌ست نه‌بوون به‌ده‌سته‌كه‌وه‌و حزبێكی كوردییش هه‌یه كه ئیمزای كردووه، هه‌وڵده‌دات له‌ئیمزاكه‌ی خۆی پاشگه‌زببێته‌وه.
هه‌روه‌ها لای خۆشییه‌وه عه‌لی شه‌مدین سه‌ركرده له‌حزبی دیموكراتی پێشكه‌وتنخواز له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ناوبراو رایگه‌یاندووه: حزبه‌كه‌یان به‌شێكه له‌راگه‌یاندنه‌كه‌ی دیمه‌شق پێشئه‌وه‌ی به‌شێك بێت له‌هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك كه له‌سوریا پێكبهێنرێتء وتیشی: له‌سه‌ر روواوه‌كانی رابردووه‌وه ئێمه په‌رۆشی ئه‌وه‌ین كه هیچ لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كانی راگه‌یاندنی دیمه‌شق كه له‌ساڵی 2005دا په‌راوێزنه‌خرێت كه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له‌گۆڕینی ئاشتیانه‌و دیموكراسییانه له‌سوریا، كه سكرتێره‌كه‌مان عه‌بدولحه‌مید ده‌رویش جێگره له‌م راگه‌یاندنه‌دا، ئێمه‌ش پابه‌ندین به‌راگه‌یاندنی دیمه‌شقه‌وه كه چوارچێوه‌یه‌كی سیاسیی هه‌یه‌و ناتوانرێت له‌گۆڕه‌پانی نیشتمانیی سوریادا نادیده بگیرێت. په‌رۆشیشمان بۆ په‌راوێزنه‌خستنی ئه‌م گرووپه‌ی راگه‌یاندنه‌كه هه‌یه په‌رۆشیمانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانیی سوریا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: داواشمان له‌و برایانه كردووه كه ئیمزای به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی پێكهێنانی ده‌سته‌كه‌یان كردووه، كه‌مێك چاوه‌ڕوانی بكه‌ن، به‌لام ئه‌وان په‌له‌یان كرد كه ئه‌وه‌ش تایبه‌ته به‌خۆیانء ئێمه‌ش رێزمان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئه‌وان.
به‌لام شێرزاد عادل ئێزدی نووسه‌ری سیاسیء ئۆپۆزسیۆن به‌رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط-ی رایگه‌یاندووه كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه پێكه‌وه سازانێكی سه‌ره‌تاییه له‌نێوان چه‌ند تایفه‌یه‌كی فراواندا كه له‌ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بیء كوردی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی سوریا پێكهاتوونء هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كی ته‌وافوقیش له‌سه‌ر بنه‌مای گشتیء خاڵی هاوبه‌ش پێكدێت له‌چوارچێوه‌ی سیاسیه‌تێكی روونء دیاریكراو‌و به‌رهه‌مداردا كه شانبه‌شانی فراوانبوونه‌وه‌ی گوشاری زیاتری راپه‌ڕینه میللییه‌كه له‌سه‌ر دیمه‌شقیش، ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنی سوریاش به‌عه‌ره‌بء كورده‌وه بخرێته چوارچێوه‌یه‌كی كاراوه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بخرێته‌ڕوو تا ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ته‌وافوقی بۆ ئه‌م رژێمه‌ی سوریا كه به‌گوته‌ی ناوبراو ((هه‌ر ده‌ڕووخێت)) ، هه‌روه‌ها له‌و داڕشتیه‌شدا كه ئاماده‌كراوه دۆزی كورد وه‌ك دۆزێكی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سوریادا دانی پێدانراوه كه‌ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی خاك و گه‌له، داڕشتنه‌وه‌كه نمونه‌یی نییه، به‌لام له‌و داڕشتنه‌وانه باشتره كه هه‌ن یاخود پێشنیازكراون بۆ بڕیاردانی شه‌راكه‌تی عه‌ره‌بء كورد بۆ داهاتووی سوریا. به‌گشتی داڕشته‌كه ده‌ستوورو یاسای پیرۆز نییه، به‌ڵكو ده‌توانرێت په‌ره‌ی پێبدرێتء گۆڕانكاریی تێدابكرێت، وه‌ك ده‌قیش، سوریا به‌شێكه له‌نیشتمانی عه‌ره‌بی، بۆیه به‌بۆچوونی ناوبراو هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه پێویست نییه، چونكه قه‌واره‌یه‌كی سیاسیء یاسایی نییه به‌ناوی نیشتمانی عه‌ره‌بی، له‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌ش ئه‌مه نزیكتره له‌تێگه‌یشتنه‌وه‌ء زیاتر كه‌شێكی كه‌لتووری پێكده‌هێنێت. ئه‌م داڕشتنه‌وه‌یه ره‌هه‌ندێكی عه‌ره‌بیی هه‌یه‌ء كه‌متر په‌یوه‌سته به‌داڕشته‌كه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌ده‌ستوری عیراقدا هاتووه له‌پاش رووخانی به‌عسه‌وه له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی عه‌ره‌بی له‌عیراق كه تیایدا هاتووه عیراق ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌رو كارای جامیعه‌ی عه‌ره‌بییه‌و پابه‌نده به‌میساقه‌كه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ش راست نییه كه ده‌وترێت له‌لایه‌ن حزبه كوردییه‌كانه‌وه كه كۆمه‌ڵه‌ی راگه‌یاندنی دیمه‌شق ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه نه‌كردووه بۆئه‌وه‌ی رێگربن له‌راگه‌یاندنی دیمه‌شقدا، ئه‌وه جیاوازیی بۆچوونیان بووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی كه ئیمزایان له‌سه‌ر یاداشته‌كه كردووه، بۆیه پێویست به‌موزایه‌ده‌كردن ناكات له‌لایه‌ن هه‌ندێك حزبه‌وه كه گێچه‌ڵی دوایی حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌ترسن، كه ره‌نگه ئه‌وه‌یان هۆكاری سه‌ره‌كیی ئیمزانه‌كردنه‌كه‌یان بێت.
• نوسه‌ر:كیسرا ئه‌حمه‌د له الشرق الاوسط