0
ڕاپۆرتی ڕێو ڕەسمی ڕێز گرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ئۆسلۆ
Thursday, 06 June 2013 10:58
ڕاپۆرتی ڕێو ڕەسمی ڕێز گرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ئۆسلۆ
 
تەشکیلاتی کۆمەڵە لە نۆروێژ بە هاوکاری ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لقی نۆروێژ بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە،

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ١ی٦ی٢٠١٣ی زایینی لە شاری ئۆسلۆ ڕێو ڕەسمێکی بەشکۆی بەڕێوە برد.

 

لەم ڕێو ڕەسمەدا کە زیاتر لە٢٠٠کەس لە کادر و ئەندمان و دۆستانی کۆمەڵە و کوردانی دانیشتوی نۆروێژ و هەر وەها ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان تێیدا بەشداربون، کاتژمێر ٥و نیوی دوانیوەڕۆ بە سرودی بانگەواز سرودی فەرمی کۆمەڵە دەستی پێکرد، دواتر بۆ ڕێزگرتن لە یادی هاوڕێی گیانبەختکردو کاک‌خانەموعینی و سەرجەم گیانبەختکردوانی کۆمەڵە، بەشداربوانی ڕێو ڕەسمەکە خولەکێک بە بێدەنگی بە پێوە ڕاوەستان.

هاوڕێ نشات شەریفی پێشکەشکاری بەرنامەکە بە پارچە شێعرێک بێدەنگییەکەی شکاند و پاش بەخێرهاتن لە بەشداربوان، ڕیزی بەرنامەکانی ڕاگەیاند.

سەرەتا لە لایەن هاوڕێ بەهار فاتمی ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆمەڵە لە نۆروێژ ژیاننامەی کاک خانە خوێندرایەوە، هاوڕێ ناسر سۆفی ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆمەڵە لە نۆروێژ پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پێشکەش بە ئامادەبوان کرد، بەڕێز کاک جەنگی عومەر بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان کە ١١ حیزبی سیاسی لە چوارپارچەی کوردستان تێیدا ئەندامن پەیامێکی بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە پێشکەش بە بەشداربوانکرد.

شاعێر و ئەدیبی دەنگ خۆش، هاوڕێی بێهروز سەڵەواتی کادری کۆمەڵە، بە دەنگە خۆشەکەی چەند پارچە شێعری پێشکەش کرد. هاوڕێ نشات شەریفی بابەتێکی لە ژێر ناوی پێناسەی پێشمەرگە بە گشتی و پێشمەرگەی کۆمەڵە بە تایبەتی بۆ ئامادەبوان خوێندەوە، ڕێزگرتن لە لاوان یەکێک لە خاڵەکانی ڕێو ڕەسمەکە بوو، هاوڕێیان جەمال میرزادە و ئیبراهیم کۆنەپۆشی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی گشتی کۆمەڵە لە نۆروێژ و سەرجەم کادر و ئەندامانی کۆمەڵە لەم وڵاتە، لەوحی سوپاس و پێزانین لەگەل شاخە گوڵی خۆشەویستی و ڕێزیان، پێشکەش بە کۆمەڵێک لاوی تێکۆشەر و دڵسۆزی ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات کرا.

گروپی هونەری ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لقی نۆروێژ کە پێکهاتبون لە کۆمەڵێک کچ و کوڕی لاو، بە جلو بەرگی پێشمەرگانەوە، تابلۆیەکی هەڵپەڕکێی کوردییان پێشکەش کرد.

بەشی دوهەمی ڕێو ڕەسمەکە تەرخانکرابو بۆ بەشی هونەری، لە لایەن هەنەرمەندانی بەڕێز و خۆشەویست کاک نەجمەدین غوڵامی و کاک نجمان‌سندی، بە پێشکەش کردنی سرودی شۆڕشگێڕانە و هەر وەها گۆرانی و ئاوازی کوردی لە ناو شایی و هەڵپەڕکێ و خۆشی ئامادەبواندا تا کاتژمێر ١٢ی شەو درێژەی پێدرا.

شایانی باسە بۆ ئەم ڕێو ڕەسمە کۆمەڵێک حیزب و ڕێکخراوی سیاسیی کوردستانی ڕاستەو خۆ بە چپکە گوڵەوە یان بەناردنی بروسکەی پیرۆز بایی بەشداری ڕێو ڕەسمەکەیان کردین کە وێڕای سوپاس کردنیان، ناوەکانیان بریتین لە:

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

حیزبی شیوعی کوردستان

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)

پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور

پارتیا یەکگرتیا کورد لە سوریا

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

پارتی سەربەستی کوردستان

پارتی سەربەستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی گشتی نۆروێژ

E-Mail: This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it Facebook: komala Norway

www.komala.org

بو بینینی وێنەی زیاتر تکایە سەیری فەیسبوکی کۆمەلە لە نۆروێژ بکەن

 

2098جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1515
Share/Save/Bookmark