0
رێورەسمی رۆژی کرێکار لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە
Thursday, 09 May 2013 11:39
رێورەسمی رۆژی کرێکار لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە
 
رۆژی ئەوەلی مانگی مەی لە بارەگای ناوەندی کۆمەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رێورەسمێک بە بەشداری کادر و ئەندامان

و دۆستان و لایەنگرانی کۆمەلە بە بۆنەی ئەوەلی مانگی مەی رۆژی جیهانی چینی کردێکار بەڕیوەچوو.

 

 

هاوری موختار ئەحمەدی بەرێوەبەری رێورەسمەکە ،دوای بەخێرهاتنی بەشداربوان رێورەسمەکەی بە سرودی ئەنترناسیۆنال ،سرودی جیهانی چینی کرێکار دەست پیکرد و پاشان یەک دەقیقە بێدەنگی بۆ یادی گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم راگەیاند . پاشان هاوری ناهید بەهمەنی ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەلە پەیامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەلەی بە بۆنەی رۆژی کردێکارەوە پێشکەش کرد

 

رێورەسمی رۆژی کرێکار بەم شێوە درێژەی پەیداکرد :

 

پێشکەش کردنی سرۆدێک لە لایەن کۆمەلەی لاوانی رۆژهەلات

 

پەیامی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەلاتی بە بۆنەی رۆژی کریکارەوە لە لایەن هاوری ماریا حەسەنپور

 

هاورێ جەلالی هانسی چەند پارچە شێعری بە بۆنەی رۆژی کرێکارەوە پێشکەش کرد

 

پەیامی کۆمەلەی لاوانی رۆژهەلات لە لایەن هاوری ئەمین قادری

 

پەیامی کۆمەڵەی خۆێنەوارانی رۆژهەلات لە لایەن هاوری کەژال حاجی میرزایی

 

سرۆدێک لە لایەن هاوری ئەمین سەولاوا

 

لە کۆتایی دا بەشداربوان بە شایی و هەلپەرکێ ئەم رۆژەیان پیرۆز کرد .

 

دەقی ئەم رێورەسمە کە لە رۆژهەلات تی ڤی بلاو کراوەتەوە لەم لینکەی خوارەوە چاو لێ بکەن

‌ • نوسه‌ر:مالپەری کۆمەلە
 • سه‌رچاوه: مالپەری کۆمەلە‌
3666جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1464
Share/Save/Bookmark