0
بانگەواز بۆ خۆ پیشاندان لە نۆروێژ
Thursday, 09 August 2012 02:25
بانگەواز بۆ خۆ پیشاندان لە نۆروێژ
 
هەر وەک هەموومان دەزانین کە کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاریەوە زمانی شەر و فەرهەنگی ئاژاوەی کردە سیاسەتی رەسمی خۆی.

ەر بۆیەش خومەینی لە ٢٨ ی گەلاوێژی سالی ١٣٥٨ ی هەتاویی دا بە رەسمی فەرمانی جیهادی دژی نەتەوەی کورد دەرکرد.چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان لە هیچ جەنایەتێک نەپاراست و ئاسەوارەکانی ئەو فەرمانە هەتا ئێستاش هەروا دیارن.کوردستان کرا بە ناوچەیەکی میلیتار و ئەوەش بوو بە بەربەستێک لە پەرەسەندن و گەشەسەندنی ئابووری.گەلی کوردیش لەهەموو مافێک بێبەش کرا و وەک هاوولاتی دەرەجە ٢ چاوی لێکرێ.

بە بۆنەی ٣٣ هەمین سالوەگەری دەرکردنی ئەم فەرمانە دژە گەلیە و بۆ شەرمەزار کردنی کۆماری ئیسلامی ،بریارمان داوە کە خۆ پیشاندانێک لە بەر دەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئوسلۆ پێک بهێنین.بەشداری ئێوە هەم نیشانەی شەرمەزار کردنی ئەم رژیمە دژەگەلیەیە و لە هەمان کاتیش دا پەیامێکی گرینگ دەنێرێ کە گەلی کورد پاش دەربازبوونی ٣٣ سال بە سەر ئەم فەرمانە، نەتەنیا ئەو جەنایەتانەی لەبیر نەچۆتەوە بەلکوو هەروا یەکگرتوو لە سەر ویست و داوا رەواکانی پێداگرە و خەبات بۆ وەدیهاتنی ئامانجە رەواکانمان هەروا بەردەوامە.

شوێن: بەردەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامی

ڕۆژ: شــــــــــــەمــــــــــە

رێکەوت: ١٨ی٨ی٢٠١٢

کاتژمێر: ١٥ بۆ ١٦

بە سوپاسەوە

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران – کومیتەی نوروێژ

کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران – کومیتەی نوروێژ

‌ • نوسه‌ر:کومیتەی نوروێژ کۆمەڵە و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
4206جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:921
Share/Save/Bookmark