0
بانگه‌وازێک بۆ کوردانی هۆڵه‌ندا بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال
Sunday, 15 January 2012 02:02
بانگه‌وازێک بۆ کوردانی هۆڵه‌ندا  بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال
 
به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان، ئاگادارتان ده‌که‌ین، تیپی شانۆی ژێرزه‌مینی ڕوناک(Kelderlicht)، به‌ نیازه‌ له‌ ساڵیادی ئه‌نفالدا.

ڕۆژی 27-04-2012 له‌ هۆڵی (Pleintheater) له‌ شاری ئه‌مستردام، شانۆگه‌ری (ڕۆمیۆ و جولێت له‌ به‌غدا) پێشکه‌ش بکات، له‌ نوسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئیحسان موحه‌مه‌د موحێدین(که‌رکوکی)، به‌زمانی هۆڵه‌ندی.

 

 

یانه‌ی کوردی "میدیــــا" ئاماده‌یی خۆیی ده‌ربڕیووه‌، به‌ هه‌موو شێوازێک هاوکاری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کاره‌ بکات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌، له‌ نمایشکردن و نواندنی شانۆگه‌ریه‌که‌دا، 8 ئه‌کته‌ری دیکه‌ پێویستن له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره‌کانی تر‌دا به‌ خۆبه‌خش ڕۆڵی که‌سایه‌تی ئه‌نفال ببینن، مه‌رج نیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ زمانی هۆڵه‌ندی یان کوردی بزانن، هه‌ر به‌ڕێزێک چ کچ چ کوڕ له‌ خۆی ڕاده‌بینێ به‌شداری بکات، داواکارین به‌ زووترین کات په‌یوه‌ندی، به‌م ژماره‌‌ ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵه‌وه‌ بکات.

 

کاک ئیحسان که‌رکوکی

0640117884

 

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

 

لیژنه‌ى

 

سه‌رپه‌رشتى یانه‌ی کوردی"میدیــــا"

 

KVN Midia

 

Telefoon& Fax:020-6935915

 

Postbus 75562

1070 AN Amsterdam

------------------

یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له‌ هۆڵه‌نده‌

‌ • نوسه‌ر:یانه‌ی کوردی"میدیــــا
4106جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:538
Share/Save/Bookmark