0
بانگەواز بۆ رێپێوانی گشتی بە دژی شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانی بەندکراوەکانی سیاسی لە ئێران
Wednesday, 13 November 2013 09:56
بانگەواز بۆ رێپێوانی گشتی بە دژی شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانی بەندکراوەکانی سیاسی لە ئێران
 
بانگەواز بۆ رێپێوانی گشتی بە دژی شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانی بەندکراوەکانی سیاسی لە ئێران

ئەویندارانی ئازادی!

مافخوازانی ماندوونەناس!

هەروەک ئاگادارن رژێمی کۆنەپەرست و دژی گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی تر دەستی بە خوێنی رۆڵەکانی ئەم خاک و وڵاتە سوورتر کرد و بێ باکانە و بێ سڵەمینەوە یەک بە دوای یەک لە رۆڵە ئازا و مافخوازەکانمان لێدەستێنێ.

لە چەندی هەوتووی رابردوودا دەسەلاتدارانی رژێم دەیان کەس لە بەندکراوە سیاسیەکانیان لەسێدارە داوە و ئەگەری لە سێدارەدانی چەندین بەندکراوی سیاسی تریش لە رۆژانی داهاتوودا لە ئارادایە. ئەمە سەڕەڕای ئەوەیە کە دەوڵەتی تازەی ئاخوند رووحانی بەڵێنی باشترکردنی دۆخی خەڵکی ئێران و نەتەوە ژێردەستەکانی دابوو.

دۆخی خەڵکی ئێران بەگشتی لە وەتای هاتنەسەرکاری ئەم رژێمەدا رۆژ بە رۆژ بەرەوە خەراپی رۆیشتووە بەڵام نەتەوەکانی ژێرستەمی چەندقات، ئەم زوڵم و زۆرییە زیاتر بە نیسبەتیان رەوا بیندراوە و هەر لەو چەند رۆژانەی رابردوودا دابوو کە ئێعدامێکی بە کۆمەڵی گیراوانی گەلی بەلوچیان لەم ناوچەیە ئەنجام درا کە ئەو پەڕی دوژمنایەتی ئەم رژێمە لە گەڵ گەلانی ئێران بە تایبەتی گەلانی مافخواز و بەشخووراو دەسەلمێنێ.

هەر ئێستا بە دەیان بەندکراوی سیاسی سەر بە گەلانی عەرەب، بەلووچ و کورد لە گرتووخانەکانی ئەم رژێمەدا چاوەڕوانی رۆژی لەنەکاوی دواساتەکانی ژیانیانن. ئەم بەندکراوانە زۆر بێ بەزێیانە و بەناحەق، بە دوور و نامۆ لە گەڵ سەرەتاییترین پێوانە نێودەوڵەتیەکان، لە داداگا سەرپێیەکاندا حوکمی ئێعدامیان بۆ براوەتەوە . کۆمەلگایی نێودەوڵەتی نابێ چی تر لە بەرامبەر ئەم شاڵاوە لە ئێعدام و سەکووتی رژێمی کۆماری ئیسلامیدا بێدەنگی رەچاو بکات و نابێ لەوە بترسێ کە ئەم دەنگ بلیدنکردنەوانە زەربە لە دانوستاندەکانیان لە گەڵ ئەم رژێمە لە سەر پرسەکانی تری وەک بەرنامەی ناوەکی، ناردنە دەرەوەی تێرۆریزم و دەست لە کاروباری وڵاتانی درواسێ و ناوچە و هتد... بدات.

ئێمە واژۆکەرانی ئەم تۆمارە، بۆ ئیدانە کردنی سیاسەتی سەرکووت و ئعیدامی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە کۆمەڵانی ئازادیخوازی دانیشووتی دەڤەری واشنگتۆن دەکەین بەشداری خۆپێشاندانێکی جەماوەری لە رۆژی سێشەممۆ، ١٢ی نوامبری ٢٠١٣ کاتژمێر ١١ی بەیانی تا ١یی پاشنیوەڕۆ لە بەردەم بنای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشگنتۆن بەم ناونیشانەی خوارەوە بکەن.

US Department of State at 2201 C Street NW Washington, DC 20520

بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمریکا

بنیادی ئەکبەری محەمەدی

پارتی ئاشتی و دێموکراسی، BDP

پارتی دێموکراتی کوردستان، لقی ٧ی کانەدا و ئەمریکا

پەیمانگای جیهانی گەشە و ئاشتی

توێژینەوەی کۆمەڵگایی ABS

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەمریکا

حیزبی هاودەردی دێموکراتیکی ئەهواز

حیزبی دێموکراتی کوردستان، کومیتەی ئەمریکا

حیزبی خەڵکی بەلوچستان

شوڕای بەلووچەکانی ئەمریکا

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئەمریکای باکوور

کۆمەڵی مافی مرۆڤی بەلوچستان

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەمریکا

كوميتەى كوردەكانى نيشتەجى ئەمريكا بو دێموكراسى و مافى مروڤ له ئێران

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ، یەکەی ئەمریکا

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کورد، ئەمریکا

شوڕای رێبەری بۆ مافی مرۆڤ

مێزگردی ئێران Iran Roundtable –

یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەمریکا

یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، رێکخستنی ئەمریکا

 

3665جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1744
Share/Save/Bookmark