0
بانگەواز بۆ بەشداری لە کۆرێک بە بۆنەی ٨ی مارس
Thursday, 07 March 2013 01:24
بانگەواز بۆ بەشداری لە کۆرێک بە بۆنەی ٨ی مارس
 
  بانگه‌واز! هه‌شتی مارس له سه‌ده‌ی ‌‌‌‌‌دووهه‌مدایه و ئێستاش ئێمه چه‌نده ڕێگامان دوور و درێژه!

ژنان و شێوازی هه‌ڵس‌وكه‌وت و تێڕوانینی کۆمه‌ڵگای كوردی له گه‌ڵ ئه‌م پرسه، بابه‌ت و ته‌وه‌رێكه كه ساڵیانێكی زۆره له ناو بازنه‌ی‌ ووت‌وێژی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگادا ده‌سوڕێته‌وه و تا كۆ ئێستاش به هۆی زۆر هۆكاره‌وه ئه‌م بابه‌ت و ته‌وه‌ره له ناو قه‌یراندا ماوه‌ته‌وه و به‌م هۆیه‌وه ڕۆژ نیه كه ده‌یان كاره‌سات نه‌خولقیت.

سه‌نته‌ری ژنانی كورد به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێ كردن و ده‌ستنیشان كردنی كێشه‌كان و باس له میكانیزمی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه و هه‌ر وه‌ها گرینگی ڕۆڵی سیاسی ژنان و به‌شداریان له سیاسه‌تدا كۆڕیكی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی مارس، كاتژومێری 2ی دوانیوه‌ڕۆ ڕێكخستووه و میوانداری به‌ڕێزان خاتوو نه‌جیبه قه‌ره‌داغی چالاك و تێكوشه‌ر له بواری كێشه‌‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی به گه‌شتی و به تایبه‌ت پرسی ژنان و خاتوو كه‌ژاڵ نوری شاعیر و چالاكی بواری ژنان ئه‌كات و هیوادارین كه ئێوه‌ش به به‌شداری خۆتان كۆڕه‌كه‌مان بڕازێننه‌وه.

 

كات: 10-03-2013

كاتژومێری: 2ی دوانیوه‌ڕۆ

شوێن:

Köln- Porz

Bürgerzentrum Finkenberg

Stresemann Str. 6a

51149- Köln

سه‌نته‌ری ژنانی کورد له‌ کۆڵن/ئاڵمانیا

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

 

 

‌ • نوسه‌ر:سه‌نته‌ری ژنانی کورد له‌ کۆڵن/ئاڵمانیا
4375جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1331
Share/Save/Bookmark