0
کۆنسێرتی کوردی هۆڵه‌ندی
Sunday, 14 October 2012 07:45
کۆنسێرتی کوردی هۆڵه‌ندی
 
به‌رواری 24-11-2012 له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا کۆنسێرتێکی هونه‌ری ساز ده‌که‌ین له‌ پێناو به‌ره‌وپێشبردن و ناساندنی هونه‌ری کوردیمان به‌ گشت نه‌ته‌وه‌کانی تر ئه‌م کاره‌ ساز ده‌که‌ین.  

 

سه‌نته‌ری نه‌ورۆز ، سه‌نته‌رێکی که‌لتوری کوردیه‌و ماوه‌ی 12 ساڵه‌ دامه‌زراوه‌ له‌ هۆله‌نداو ئه‌م کۆنسێرته‌ به‌ هاریکاری هونه‌مه‌ند نامدار قه‌ره‌داخی ساز ده‌کات . کۆنسێرت به‌ مانای گوێگرتن له‌ گۆرانی و موزیک له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات بوونی زۆر که‌مه‌و هونه‌ری کوردیمان به‌ بارێکی ناته‌ندروستدا ده‌ڕوات، تاکو کۆنسێرت بکرێته‌ نه‌ریتێک و خه‌ڵکانی کوردیش بتوانن چێژ له‌ گۆرانی و موزیکی کوردی بگرن ده‌بێت کۆنسێرت ساز بکرێت و ئه‌م کاره‌ش زۆر گرانه‌ و ئه‌سته‌مه‌ به‌ته‌نها بتوانیت ڕێکی بخه‌یت، به‌لام ئێمه‌ ئه‌و ئه‌سته‌مه‌مان به‌زاند و کۆنسێرتی 6 هه‌مینمان ساز ده‌که‌ین به‌به‌شداری پۆلێ هونه‌رمه‌ندی کوردو هۆڵه‌ندی.

بژی هونه‌ری کوردی و سوپاس بۆ ئێوه‌ش،

 

سه‌نته‌ری کوردی نه‌ورۆز له‌ هۆله‌ندا-لایدن

 

سایتی سه‌نته‌ری نه‌ورۆز:

www.kccnewroz.nl

 

بۆ زانیاری و هه‌ر پرسیارێک: ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره‌یه‌وه‌: 0031624746934 یان به‌ ئیمه‌یڵی:

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

بۆ دیتنی ریکلامی ئەم کۆنسێرتە تکایە ئێرە کلیک بکەن

‌ • نوسه‌ر:سه‌نته‌ری کوردی نه‌ورۆز له‌ هۆله‌ندا-لایدن
3178جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1060
Share/Save/Bookmark