0
بۆ په‌پوله‌کانی گۆشه‌ی باخه‌که‌ی کۆمه‌ڵه،
Sunday, 16 March 2014 09:42
بۆ په‌پوله‌کانی گۆشه‌ی باخه‌که‌ی کۆمه‌ڵه،
 
چه‌نده سه‌خته باوه‌ر کردنی هه‌واڵێک که جه‌رگبره و دڵ ده‌ته‌زێنێت.

چه‌نده سه‌خته گۆێت له قۆڵپه‌ی گریانی دایکی کۆست که‌وتو و باوکی خه‌مبار، بێت. چه‌نده سه‌خته په‌پوله‌ی خه‌یالت بفری و سه‌رێک له هه‌وارگه‌ی کۆنی پێشو بدات و بیره‌وه‌ریه‌کانت یه‌ک به دوای یه‌کدا ئه‌ژمار بکات و له گه‌ڵ تاڵیاندا بگریت و له گه‌ڵ شیرینیشدا پێبکه‌نیت. بێ گۆمان هه‌واڵی به په‌له و له ناکاوی مه‌رگی شوان هه‌مومانی برده‌وه بۆ رابوردوی دوور و ژیانی ده‌ورانی هاوبه‌شمان وه‌رق لێدا و که‌وتینه‌وه بیر ژیانی ئه‌و کۆرپه‌ ساوایانه‌ی وا دایکه دڵسوزه‌کان به قاچاخه رێگه‌دا له کۆڵ و باوشیان ده‌کردن و به‌رو شار و گونده‌کان ده‌یانبردنه‌وه. دایک و باوکی پێشمه‌رگه‌یش به چاوی تاسه و تێر نه‌بو له دیتنی و دڵی پر و چاوی پر له فرمێسک، هه‌تا چاو هه‌ته‌ری ده‌کرد به دۆیاندا ده‌یانروانی. دوایش له نیو خه‌یوه‌ته‌کاندا پرمه‌ی گریانی قه‌دیس کراویان به‌ر ئه‌دا و بۆنیان به لیباس و جێگا خاڵیه‌که‌یه‌وه ده‌کرد. جا دواتریش وتویره و خه‌ێالی سه‌ر نیگابانی و بێداری شه‌وانی کورت و درێژ، ده‌ستی پێده‌کرد. بڵی ، بێژی. مێشک و رۆح و ره‌وانیانی داده‌گرت. بێژی نه‌خۆش نه‌بێت، نه‌کا جمهوری ئیسلامی منداله‌که‌یان لێ بستێنێت، خه‌وی ناخۆشم دیتوه، نا نا ، با خورپه به دل نه‌هێنم هیچ نه‌بوه. لای دایه گه‌وره و بابه گه‌وره‌یه، وه‌ک گلێنه‌ی چاو ده‌یپارێزن. ئه‌و کاتانه‌یش که پی شاد و شکور ده‌بونه‌وه، کۆڵێک موشکلی رۆحی بۆ منداله‌که پێش ده‌هات و ئه‌م دایک و باوکه تازه، بۆی نامۆ بو. لێره‌دا ناکرێت به وردی ئه‌م به سه‌ر هاته باس بکرێت. داستانێکه و کتێبێکه و ئه‌گه‌ر بکراێت باشترین سوژه‌ی فێلمێکه. ته‌نیا ئه‌وه ده‌لیم که شوانێش ئاوا پێگه‌یی وا پێکه‌نی وا گریا وا گه‌وره‌ بو. شوان و به شێک له‌و په‌پوڵانه زۆر زوو له باڵ لێدان که‌وتن و داخێکی یه‌گجار گرانیان خسته‌ سه‌ر دڵمان. مه‌رگی هه‌مو ئازێزێک زۆر سه‌خته، به‌ڵام مه‌رگی ئه‌و به ئاوات نه‌گیشتوانه که له ژیانێکی ئاسای پێنه‌گیشتون و رابوردوی تالیان بوه زۆر سه‌ختتره. هه‌مومان بشدارین له هه‌ڵگرتنی خه‌مه گه‌وره‌که‌ی هاورێیان فه‌ریده و حه‌بیب. په‌پوله‌کانیتر ته‌مه‌ن درێژ بن

‌ • نوسه‌ر:یه‌حیا ده‌وه‌نداری
2380جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1884
Share/Save/Bookmark