0
بۆ هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
Saturday, 08 March 2014 12:40
بۆ هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
 
من ژنم، من مڕۆڤێکم و پێم ئەڵێن ژن، ئەو مڕۆڤەی کە لەوانەیە دایکت، خوشکت، یان هاوژین و دۆستت بم،

ئەو مرۆڤەی ناوم ئارامی بە ژیانت ئەبەخشی، ئەو مرۆڤەی کە نیوەی کۆمەڵگام پێکهێناوە و نیوەکەی تریشی لە داوێنی منەوە چاو بە ژین هەڵدەهێنێ و دواتر دەبێتە ئەوینداری خۆم. بەڵێ من ژنم، ئەو ژنەی کە ئەمڕۆکە ناوی ئاوێتە بە ژان بوە. ئەو ژنەی کە بەشی کوشتن و لێدان و توند و تیژی و بێ ئیرادە کردن و زەعیفە و کەم عەقڵ و نیوە بنیام ، ە لەم ژیانەدا، بەڵێ من ژنم و مرۆڤێکم وەک هەمو مرۆڤەکان.

تۆ ئەی پیاوی غەدار، تۆ ئەی کولتوری ژن تەرێن، تۆ ئەی دینی ژن کۆیلە کەر، تۆ ئەی سیستم و دەسەڵاتی ژن تاسێنەر، ترست لە من چییە؟ کە هەوڵ ئەدەی وەک کۆیلە ڕام گری؟ وەک ئامرازی ڕابواردنی ژیانت ڕامگری؟

من ژنم ئەو مرۆڤەی کە ناوی من هۆکاری هیوا و هومێدتە، ئەو مڕۆڤەی کە بۆ گەیشتنت پێم سەد جار لە دەورم دەگەڕێی، ئەویندارم ئەبی، دەبمە سەرچاوەی هێز و وزەت، کە وایە بۆ دیلم ئەکەی؟ بۆ وەک موڵکی خۆت چاوم لێ ئەکەیت و دەمکەیتە شەرەف و نامووس و کەوش و ماشین و کەرەسەی ڕابروادنت؟

بەڵێ من ژنم و ژن منم، چون مرۆڤایەتی و کۆمەڵگای بەشەری بەبێ ژن شایەنێکی لارەو سەنگە، ژیان بێ من ڕادەوستێت و مانای نیە و ناتوانێ بەردەوام بێت، من نیوەی کۆمەڵگام و مرۆڤێکم و مافی مرۆڤم دەوێ.

لە ئەوپەڕی سەر سووڕ مانا لە ٣٦٥شەو ڕۆژی ساڵدا تەنیا ڕۆژێکت پێداوم، بەڵام ٣٦٤ ڕۆژ دەم جەوسێنیتەوە، هێشتا بە ٣٦٤ ڕۆژەوە ترست لە تاکە ڕۆژێکمە، چوون دەزانی تیشکی نوورم وەک روناکی ژین دەتکاتەوە کونی تاریک و شەمشەمە کوێرە ئاسا تا نوور هەبێت لە کون دەمێنیتەوە.

پیرۆز بێت ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە هەمو ژنان و پیاوانی یەکسانی خواز

پەیوەست فەتحی

 

3914جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1879
Share/Save/Bookmark

زۆربینراوترین سه‌ردێڕی وتاره‌کان