بەشێوەیەکی گشتی خۆپیشاندان بریتی یە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ڕێگەی ووتە و کردەوەوە سەبارەت بە ڕووداو و سیاسەت و دۆخێکی تایبەتی.
ئه‌وه‌ی دوای که‌وتم و کێوبه‌کێو ڕێگام بۆخۆش ده‌کرد،
ئه‌وانه له‌هه‌موو ماڵێک به‌یادگار هه‌ڵگیراون.
ئه‌گه‌ر تۆباوه‌ڕناکه‌ی، بڕوانه شه‌و‌ی له‌نگێزه باران،
ئه‌وکاته‌ی ڕێبوارێک ده‌بینیت، ئه‌وه منم به‌ره‌و تروسکه ده‌ڕۆم ".
دایه‌خه‌جیجه‌ی ئاجیکه‌ند، ژنه ماندووه‌که‌ی هه‌ڵوه‌دای دوای شۆڕش و ڕۆڵه‌ی شۆشگێڕ، یادت به‌خێر.
زۆرن ده‌مرن و خاک له‌خۆیانه‌وه ده‌پێچێ، به‌ڵام ئه‌وان نه‌مرانه ماڵ ئاوایی له‌م دنیا پڕزوڵمه‌ته ده‌که‌ن. هه‌ر وه‌ک ڕۆژگار هیچ خۆشیه‌کی به‌شی ئه‌وان نه‌دا؟! نه‌یهێشت بۆجارێکیش به‌دڵی خۆیان، له‌گه‌ڵ منداڵ و لای هاسه‌رو خزم، ئاهێکی کزره‌وه‌بووی خۆش هه‌ڵکێشن.
دایه خه‌جیجه ژنه دڵه پڕ‌هیواو خه‌مخۆری وڵاتێکی بێکه‌وشه‌ن. ژنێک کۆڵه‌که‌ی ڕاوه‌ستان له‌رووی خه‌م، به‌فه‌قیری و هه‌ژاری. ژنێک به‌جێگه‌ی کورنوش بردن بۆدوژمن، شۆڕشت هه‌ڵبژارد.
زۆر که‌م هه‌ن له‌پێشمه‌رگه‌کانی موکریان، ئه‌م ژنه ئازا‌و خه‌مخۆره نه‌ناسن، له‌گه‌ڵی نه‌دوابن، له‌گه‌ڵی نه‌خه‌نیبنه‌وه و له‌گه‌ڵی نه‌گریابن.
ژنێک به‌قه‌ت عومری شۆڕشێک خه‌م و ئه‌سرینی ناخۆشی له‌دڵ و چاوه‌کانی ڕژان، ژنێک لیباسی سه‌دان شۆڕشگێڕی شت، هه‌زاران ته‌شته ئاردی کرده هه‌ویر و برژاندی و کردیه نان و له‌به‌رده‌می پێشمه‌رگه‌ی دانا، ژنێک نانی ڕه‌نجبه‌ری هاوسه‌ره‌که‌ی و قه‌ره‌واشی خۆی، له‌به‌رده‌می شۆڕشگێڕان داده‌نا، ڕۆژی سه‌دان جار به‌قوربانی هه‌مووشۆڕشگێڕه‌کانی کوردستانیش ده‌بوو. ژنێک دایکی سێ پێشمه‌رگه و دایکی ده‌روێشی ئاجیکه‌ند. ئه‌و خۆی به‌دایکی هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه ده‌زانی. له‌گه‌ڵیان بوو، له‌گه‌ڵیان چووه سه‌رگۆڕه‌غه‌ریبه‌کان و دار‌و گوڵی سه‌رگۆڕه‌کانی ماچکردو ئاویدان، بۆماڵ ئاوایش، چه‌ند دڵۆپ ئه‌سرینی لابه‌جێهێشتن.
ژنێک ده‌ستی له‌هاوسه‌ری هه‌ڵگرتوو دوای خه‌می شۆڕش که‌وت. ڕێکخراوه‌ی نه‌هێنی شار‌و ئاواییه‌کانی مهاباد باشیان له‌بیره ئه‌م ژنه‌کۆڵنه‌ده‌ره، چیکردو چۆن کاره‌دژواره‌کانی بۆڕاده‌په‌ڕاندن. ژنێک له‌وپه‌ڕی هه‌ژاریدا، به‌ڵام به‌دڵی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه بۆ کۆمه‌ڵه، هه‌مووشتی کرده قوربانی. له‌کام کاری دژواردابوایه، خۆی له‌هیچ پیاوێک به‌که‌مترنه‌ده‌زانی، ژنێک کۆمه‌ڵه‌ی به‌کوڕو باوک و هه‌موو که‌سی ده‌زانی. که‌سێک قه‌ت گله‌یی له‌و که‌مته‌رخه‌میانه‌ی ده‌رهه‌قی کران نه‌یبوو. ئه‌و ده‌یگوت: کۆمه‌ڵه پاراستن یانی به‌دیهاتنی ئه‌و ئاواته‌ی بۆیده‌مرین، ئیدی نابێ گله‌ی بکردرێ بۆشتی هیچ.
له‌بیرمه، زۆرجار که‌له‌مقه‌ڕه‌که‌ی ته‌کش ده‌هاتمه‌ده‌ر، به‌گه‌رمای نێوه‌ڕۆ ده‌مدی ژنێکی پیری چاو کزی ڕۆح ماندوو، له‌به‌رده‌رکی ماڵه‌که‌ی ده‌ستی داوه‌ته به‌رچاوی، بۆماوه‌یه‌ک هه‌ر ده‌یڕوانیه باڵای قه‌ره‌وڵه‌که‌ی ده‌رکی مقه‌ڕی کۆمه‌ڵه، ده‌مپرسی" ئه‌وه به‌م گه‌رمایه بۆئاوا ته‌نیا دانیشتووی و ده‌ستت به‌رچاوه‌کانتداوه! له‌چی ده‌روانی و بیر له‌چی ده‌که‌یه‌وه، دایکی گه‌وره؟. دایه‌خه‌جیجه ده‌یگوت: من له‌باڵای شۆڕش و له‌هیواکانی خۆم ڕاده‌مێنم، من هه‌ڵوه‌دای تریفه‌ی هیوایه‌کم قوربانیم بۆداوه، تورجانی گیان، تۆده‌زانی چ خۆشه نه‌مرین، ڕووسوربین له‌وه‌ی کردومانه، له‌باره‌گای ڕۆڵه‌کانمان، له‌باره‌گای ڕاستی شۆڕشدا. من له‌و هیوایه ده‌ڕوانم و باری قورسی هه‌موو گه‌رم و تاڵیه‌کیش، به‌کۆڵ هه‌ڵده‌گرم ".
دایه‌خه‌جیجه تۆ وه‌ک زۆر دایکی هه‌ژارێک تربووی، نه‌تتوانی به‌دڵی خۆت به‌منداڵه‌کانت ڕابگه‌ی. نه‌تتوانی له‌م دنیا پڕزوڵمه‌ته‌د ئاره‌زووی خۆت بۆ ئاواتی منداڵه‌کانت به‌دی بێنی، نه‌تتوانی وه‌ک منداڵی دارا‌کان، منداڵه‌کانت بخه‌یه قوتابخانه‌وه‌و له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌رو وێنه‌کانیان پێبکه‌نی. به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر تۆنه‌بووی ئه‌م ئاهه سارد‌و خه‌مه سواری دڵت ده‌بوو و ڕۆحتی ده‌وروژاند. تۆبه‌مانه کۆڵت نه‌داو چوویه پاڵ شۆڕشێکه‌وه، هیواکانی تۆی جاڕده‌داو بانگه‌وازی که‌مکردنه‌وه‌و‌ی مه‌ینه‌تیه‌کانی ده‌کرد. کۆمه‌ڵه بۆتۆ و بۆ هه‌مووی وه‌ک تۆ سه‌نگه‌رێک بوو، هیواکانت تێداده‌دی و خۆت بۆماندوو کرد، قوربانیت بۆدا، هه‌ست و نستی خۆت کرده فیدای. ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ی تۆ‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی هیواو ئاواته‌کانی تۆبوو. ئه‌و کاته‌ی تۆ خۆت و منداڵ و ژیانت ده‌کرده ده‌سته‌چیله‌ی شۆڕش و کۆمه‌ڵه، زۆر بوون خۆیان ده‌شارده‌وه، تفیان له‌شۆڕش ده‌کرد.
ده‌زانم تۆبه‌خه‌م هاتی، له‌گه‌ڵ خه‌م ژیای و ماڵ ئاوایت کرد. ئه‌وه‌ش تۆی برده‌ڕیزی دیارترین که‌سایه‌تیه‌کانی کوردستان. تۆ و هه‌موودایکانی شۆڕشی ئه‌م وڵاته، په‌یکه‌رێکن له‌سه‌رقه‌ڵای دیاری شۆڕش و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو په‌یکه‌ره خه‌یاڵیه‌کانه‌وه.
• نوسه‌ر:ئه‌حمد به‌هرامی