0
ئه‌ر ێ به‌ ڕاست کۆنفرانسه‌که‌ی پڕاگ کۆنفراسی چاره‌نووس سازبوو بۆ کورد ؟
Thursday, 22 November 2012 10:56
ئه‌ر ێ به‌ ڕاست کۆنفرانسه‌که‌ی پڕاگ کۆنفراسی چاره‌نووس سازبوو بۆ کورد ؟
 
دوا به‌ دوای گرتنی کۆنفرانسی چه‌ند لایه‌نی سیاسی و که‌سایه‌تی کوردو ئێرانی له‌ شاری پراگ له‌ پیوه‌ندی له‌ گه‌ڵ باسێک:

ده‌سته‌ به‌ر کردنی یه‌کیه‌تی بۆ دیموکراسی ، هێندیک که‌س و به‌تاک و کۆ له‌ سه‌ریان نووسی و هێڕشیان کرده‌ سه‌ر ئه‌و لایه‌نو سیاسیانه‌ که‌ به‌شداریان کرد بوو وه‌ک کورد، که‌ بۆچی باسێک له‌ نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و به‌ تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ به‌یاننامه‌ی کوتای کۆنفرانسه‌که‌دانه‌کراوه‌؟

کاتێ گوێم له‌ قسه‌ی که‌سایه‌تی یا نوێنه‌ری کورده‌کان گرت نه‌ک هه‌ر زۆر باش باسی نه‌ته‌وه‌ی کورد کراوه‌ و به‌ڵکوو زۆر به‌ تووندیش له‌و پێوه‌ندیه‌دا قسه‌یان بۆ به‌شدار بوان کردوه‌، که‌چی هێندێک که‌س پیان وایه‌ ده‌بوا له‌ به‌ ناو به‌یاننامه‌ی کۆتای ئه‌و دانیشتنه‌دا ناوی کورد وه‌ک میلله‌ت نه‌هاتوه‌.

به‌ ڕای من پێگه‌ی سیاسی کورد نه‌ک هه‌ر له‌ لای که‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌کانی ئێران به‌ڵکو له‌ ئاستی هه‌موو ئێراندا له‌و ئاسته‌دا نییه‌ که‌ ترسمان له‌ داهاتوو ببێ،ئێنجا خۆله‌ کۆنفرانسی پڕاگێش که‌سایه‌تیه‌ غه‌یره‌کورده‌کان ناوه‌ندی قورسایی هه‌موو ئێران نه‌بووه‌ یا خۆ گرێمان وه‌هاش بووبێ،ئایا کورد پاڕاوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌شه‌ مافیان لای ئه‌وانه‌و ده‌بێ بیده‌ن؟ بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ ناڕه‌زایه‌تیانه‌ ناڕاسته‌و خۆ فارسه‌کان به‌ میراتگری هه‌موو ئیران زانینه‌و هه‌قی کوردهه‌ر له‌ ئیستاوه‌ ده‌بێ له‌م ئوپوسزیونه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیرانن داوا بکه‌ین.

بویه‌ کورد نه‌ک هیچی نه‌دوڕاندوه‌ به‌ڵکو توانیویه‌تی له‌و کونفرانسه‌دا یه‌ک ده‌نگ بێ(هه‌ر وه‌ک چۆن له‌ فایله‌ ده‌نگیه‌کانداهه‌یه‌) هه‌موویان له‌ پێوه‌ندی له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ک ده‌نگن.

 

 

 

‌ • نوسه‌ر:فەرید دەهیم
2541جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1159
Share/Save/Bookmark