0
بۆلارا
Thursday, 03 April 2014 07:03
بۆلارا
 
بۆلارا

 

 

ماڵی سارد

وه‌ك با

وه‌ك به‌فر،

پێخه‌فی له‌باران و

ڕۆحی له‌ئۆپێرایه‌کی هادی هادی

تۆ

ئه‌کچی به‌فر

دڵت!

له‌گه‌ڵ دڵی ماڵه‌ ئه‌نفالکراوه‌کاندایه‌

جه‌سته‌شت

له‌شه‌وی یه‌ڵدا دایه‌

وه‌ك شه‌ماڵێك له‌وه‌رزی به‌فردا

خۆی ده‌کات به‌ماڵی په‌پووله‌دا و

په‌پووله‌

له‌گه‌ڵ گوڵه‌ نه‌ژاکاوه‌کاندا

ئاشت ده‌کاته‌وه‌.

 

٣/١٠/٢٠١٣

ڕانیە

هاوار ته‌یـب

‌ • نوسه‌ر:هاوار ته‌یـب
2261جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1889
Share/Save/Bookmark

زۆربینراوترین سه‌ردێڕی هونه‌ر و که‌لتور‌