0
شه‌وماچ
Friday, 31 January 2014 08:49
شه‌وماچ
 
شه‌وماچ

ئه‌و کاته‌ی که

 

‌ماچت کردم

 

بیرمه..‌ شه‌وێک بوو؛

پر بوو له‌ نوور..

 

یه‌که‌م ماچ و

 

یه‌که‌م ژوان و

 

یه‌که‌م ساتی به‌خته‌وه‌رییمان و

 

یه‌که‌م تێکئاڵانمان بوو..

له ‌حه‌سره‌تا؛

 

رووباره‌کان ره‌وینه‌وه‌

دره‌خته‌کان شین بوونه‌وه،

گه‌رووی دارهه‌نارێک ته‌ڕ بوو

من و تۆ ته‌ڕتر

 

له ‌گه‌ڵای سه‌ر ده‌ریا

نوقمی حه‌زه‌کانمان بووین..

چاو و رووح و هه‌ستمان

 

ببوو به ‌یه‌ک..

جگه‌ له‌ (با)

 

هیچی تر

 

له‌ نێوانمان نه‌بوو..!

 

 

 

 

 

ئەڵماس مستەفا

 

 

‌ • نوسه‌ر:ئەڵماس مستەفا
1279جار بینراوه‌  ◊ کۆدی هه‌واڵ:1831
Share/Save/Bookmark

زۆربینراوترین سه‌ردێڕی هونه‌ر و که‌لتور‌