سایتی بروسکە یەکم وەشانی خۆی لە ١٠ی ئۆکتۆبری ١٩٩٩ بە شێوەیەکی زۆر سادە و سەرەتایی دەست پێ‌کرد . بروسکە یەکێک لە یەکەم سایتە کوردیەکانە کە دەستی بە بلاوکردنەوەی هەوال و بابەت و نوسراوە و وتووێژ بە زمانی کوردی و فارسی لە سەر تۆری ئینتێرنێت کرد .لەو کاتەوە تائێستا لەبارەی شێوەی کار و دیزاین و روالەتەوە گۆرانکاری زۆری تێدا پێک هاتوە و تاهاتوە تێکۆشاوە خۆی لەگەل ئالوگۆرە تکنیکیەکان بگونجێنێت بروسکە خۆی بەم شێوەی خوارەوە پێناسە دەکاتمالپەری بروسکە پێگەیەکە بۆ کاری ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری مۆدێرن و پێشکه‌وتوخواز و سەنتەرێکی ئازاد و سەربەخۆیە . ئامانجی بروسکە رێکخستن و پەرەپێدان بە دیالۆگ و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاو جه‌ده‌لی فکری و سیاسی ده‌رباره‌ی مه‌سائلی جۆراوجۆر وه‌ک : مه‌سه‌له‌ی نەتەوایەتی ، مافی مرۆڤ ، ژنان، کرێکاران، مافی منداڵان و لاوان و کۆمه‌ڵگای مهدهنیە .بروسکە سایتیکی رەخنەگر و ئازادە و لایەنگری له ئازادی بیرورای سیاسی و سێکولار و پێشکهوتووخوازانە دەکات و لە هەمانکاتدا ده‌روازه‌یه‌کی کراوه‌یه به ڕووی بیروبۆچونه جیاوازه‌کان .لە سایتی بروسکەدا وتاری جۆراوجۆر، ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌کان و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان، هه‌واڵه‌کانی کوردستان ،ئێران و ده‌ره‌وه، بابه‌تی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، زانستی و فه‌رهه‌نگی و....بڵاودەبێتەوە و ڕۆژانه ئاپده‌یت ئه‌کرێته‌وه.بروسکە تریبونێکی ئازادە بۆ ڕه‌خنه‌ی سیاسی و شارستانیانە وبنیاتنهر بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان به‌ڵام هیچ چه‌شنه بێحورمەتی و تەوهین و وتاری ناسیاسیانه و بێ به‌ڵگه له دژی تاک و گروپ تێیدا جێگه‌ی نابێته‌وه .سوود وه‌رگرتن له بابه‌ته‌کانی بروسکە بۆ هه‌ر که‌س و بڵاوکراوه و ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن به مه‌رجێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێت ئازادە.هه‌ر نووسه‌رێک خۆی به‌رپرسی نووسراوهکهیهتی، بروسکە به‌رپرسی ناوه‌رۆکی سیاسی و ئایدیۆلۆژی هیچ نووسراوێک نییه.هیچ بابەتێک بە ناوی خوازراو بلاو نابێتەوە مەگەر نوسەرەکەی بۆ بروسکە ناسراو بێت و بە هۆی ئەمنیەتی ناوی خوازراوی بۆ خۆی هەلبژاردبێت .هه‌ر که‌سێک وتار، هه‌واڵ و بابه‌تمان بۆ ده‌نێرێت تکایە به فایلی Word )( و فۆنته‌کانی UNICODE ) (بینووسن و بینێرن .داوا له هه‌موو نووسه‌رانی به‌رێز ده‌که‌ین، بابه‌ته‌کانتان له‌باری ڕێنووسه‌وه ڕێکخه‌ن لەبەر ئەوەی کە بە هۆی نه‌بوونی کات ئێمه ناچارین بابه‌ته‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕووی ڕێنووسه‌وه ڕێک بکرێن "، وه‌کوو خۆیان بڵاویان که‌ینه‌وه.دەستەی بەرێوەبەری سایتی بروسکە |